نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانی‌ ده‌ستگیركردووه‌ ״هیومان رایتس وۆچ״ ره‌خنه‌ی‌ توند له‌ سعودیه‌ ده‌گرێت
نه‌یاره‌ سیاسییه‌كانی‌ ده‌ستگیركردووه‌ ״هیومان رایتس وۆچ״ ره‌خنه‌ی‌ توند له‌ سعودیه‌ ده‌گرێت ‌ 25/9/2017
ره‌وته‌كان- 
رێكخراوی‌ «هیومان رایتس وۆچ» هۆشداریی‌ ده‌داته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌ له‌ به‌رپاكردنی‌ «هه‌ڵمه‌تێكی‌ رێكخراو له‌ دژی‌ نه‌یارانی‌»، ته‌ئكیدیش له‌ ده‌ستگیركردنی‌ ژماره‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ چالاكوانان ده‌كات له‌و وڵاته‌ به‌ هۆكاریی‌ سیاسی‌.    
رێكخراوی‌ «هیومان رایتس وۆچ» بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ نیویۆركه‌ له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ له‌ 15ی‌ ئه‌م مانگه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ده‌ڵێت»له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌ ده‌یان كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ پیاوانی‌ ئاینی‌ ده‌ركه‌وتوو له‌نێوانیاندایه‌، ئه‌و ده‌ستگیركردنانه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ سه‌ركوتكاریی‌ رێكخراودا بووه‌ له‌ دژی‌ نه‌یارانی‌». 
به‌پێی‌ رێكخراوه‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌ هۆكاره‌كانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یان دیاریی‌ نه‌كردووه‌، به‌ڵام ساره‌ لیا ویتسن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستی‌ «هیومان رایتس وۆچ» پێیوایه‌، هۆكاریی‌ پشت ئه‌و ده‌ستكیركردنانه‌ فاكته‌ریی‌ سیاسیان له‌ پشته‌وه‌یه‌. 
  پێشتر چالاكوانان له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر، ئاماژه‌یان به‌ ده‌ستگیركردنی‌ لانی‌ كه‌م 20 كه‌س كردبوو له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا كه‌ له‌نێوانیاندا هه‌ردوو بانگخوازیی‌ ده‌ركه‌وتوو سه‌لمان عۆده‌ و عه‌وه‌ز قه‌ره‌نیان تێدا بووه‌، ئه‌ندامانی‌ خێزانی‌ هه‌ندێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كانیش ته‌ئكیدییان له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنه‌كان كردووه‌ته‌وه‌. 
به‌ وته‌ی‌ چالاكوانان، ده‌ستگیركردنه‌كان له‌ 9ی‌ ئه‌یلوله‌وه‌ ده‌ستییان پێكردووه‌ و شه‌ش پیاوی‌ ئاینیش له‌نێوان ده‌ستگیركراوه‌كاندایه‌.
سه‌لمان عۆده‌ بانگخوازی‌ ده‌كه‌وتوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر خۆشحاڵی‌ به‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنی‌ نێوان محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی‌ شاهانه‌ی‌ سعودیه‌ و شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی‌ میری‌ قه‌ته‌ر ده‌ربڕیبوو له‌پاش بایكۆتكردنی‌ ده‌وحه‌ كه‌ سێ‌ مانگه‌ به‌رده‌وامه‌، ده‌ستگیركرا. 
هه‌ریه‌ك له‌ شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ و ده‌وڵه‌تی‌ ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ حوزه‌یرانی‌ رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و سزای‌ ئابورییان به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ پشتیوانی‌ له‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان و ئیخوان موسلیمین و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ئێران تۆمه‌تبارییان كرد. 
عۆده‌ و قه‌ره‌نی‌، خاوه‌نی‌ چه‌ندان ملیۆن فۆڵۆن له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. 
ئه‌و دوو بانگخوازه‌ پێشتر نه‌یاریی‌ خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ بوونی‌ هێزه‌ ئه‌مریكاییه‌كان له‌ شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ له‌كاتی‌ جه‌نگی‌ كه‌نداو له‌ ساڵی‌ 1991 ده‌ربڕیبوو. 
قه‌ره‌نی‌ به‌ بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیخوان موسلیمین كه‌ سعودیه‌ له‌ لیستی‌ تیرۆردا دایناوه‌، تۆمه‌تباركراوه‌. 
«هیومان رایتس وۆچ» ده‌ڵێت»له‌ ساڵی‌ 2014وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌، دادگایی‌ هه‌موو نه‌یارانیان له‌ دادگای‌ تاوانه‌كان و دادگای‌  تایبه‌ت به‌ تیرۆر له‌ سعودیه‌، كردووه‌». 
ویتسن، ده‌ركردنی‌ حوكم له‌ دژی‌ چالاكوانان و نه‌یاره‌ ئاشتیخوازه‌كان به‌ «نه‌بوونی‌ هیچ لێبورده‌ییه‌ك له‌ سعودیه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌رده‌خات كه‌ سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و چاكسازیی‌ راوبۆچوونی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن». 
له‌م هه‌فته‌ی‌ رابردوودا داواكاریی‌ گشتی‌ هۆشداریدا له‌ «رووبه‌ڕبووكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ بۆ مه‌ترسی‌»، و «له‌گه‌ڕخستنی‌ سیستمی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ حوكمڕانی‌ یان هه‌ندێك له‌ مادده‌كانی‌»، و زیانگه‌یاندن به‌ پێگه‌ و ناوبانگی‌ ده‌وڵه‌ت»، یان هه‌ر كارێكی‌ تاكه‌ كه‌سی‌ یان به‌ كۆمه‌ڵ كه‌ مه‌به‌ست لێی‌ له‌قكردنی‌ سیستمی‌ گشتی‌ بێت و بكه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی‌ «تاوانه‌ تیرۆریستییه‌كان». 
چالاكوانان له‌ 13ی‌ ئه‌م مانگه‌دا، ئاماژه‌یان به‌ ده‌ستگیركردنی‌ زیاتر له‌ 20 كه‌س كرد له‌لایه‌ن  ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ ده‌ستگیركردندا بووه‌ كه‌ له‌ 9ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌. 
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌سگیركردنه‌كه‌، شه‌ش پیاوی‌ ئاینی‌ گرعته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو بانگخوازی‌ ده‌ركه‌وتوو سه‌لمان عۆده‌ و عه‌وه‌ز قه‌ره‌نی‌ تێدا بوو. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، رۆژنامه‌ی‌ «الحیاه‌» رێگه‌ی‌ له‌ كاركردنی‌ جه‌مال خاشقجی‌ رۆژنامه‌وانی‌ سعودی‌ گرت كه‌ پێده‌چێت به‌هۆی‌ تویتێكه‌وه‌ بوو له‌سه‌ر «تویته‌ر» كه‌ به‌رگری‌ له‌ ئیخوان كردبوو. 
 وه‌ك چالاكوانان ئاماژه‌ی‌ پێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی‌ سه‌لمان عۆده‌، خالیدی‌ براشی‌ ده‌ستگیركراوه‌، سه‌رچاوه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هۆكاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ خالید په‌یوه‌ندی‌ به‌ تویتێكیه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌سه‌ر تۆڕی‌ «تویته‌ر» كه‌ تێیدا ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی‌ براكه‌ی‌ كردبۆوه‌. 
عه‌وه‌ز قه‌ره‌نیش به‌ تۆمه‌تی‌ بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی‌ ئیخوان موسلیمین ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ له‌ لیستی‌ تیرۆردا دانراوه‌.  


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP