״نوێترین سنووری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌״ له‌ دوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان
راپۆرتێكی‌ «سی‌ ئێن ئێن» له‌سه‌ر ریفراندۆم ״نوێترین سنووری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌״ له‌ دوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان ‌ 2/10/2017
ره‌وته‌كان- 
پرۆسه‌ی‌ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان له‌ له‌ 25ی‌ ئه‌یلولی‌ 2017 له‌ له‌ تێكڕای‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، شاری‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی‌ تر ئه‌نجامدرا. 
ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه‌ به‌ بوێری‌ و سه‌ركێشییه‌كی‌ گه‌وره‌ و له‌لایه‌ن هه‌ندێكی‌ تره‌وه‌ به‌ پێشوه‌خت لێكدانه‌وه‌ی‌ بۆ كرا. 
هه‌ندێك لایان وابوو گه‌ر ئێستا كوردستان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام نه‌دات و هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌ڵنه‌نێت، ده‌بێت كه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت, هه‌ندێكی‌ تریش هه‌ر له‌نێوخۆدا بۆچوونیان وابوو له‌ئێستادا كاتی‌ نییه‌ و نه‌هامه‌تی‌ و ماڵوێرانی‌ به‌سه‌ر وڵات و هاولاتیانی‌ كوردستاندا ده‌هێنێت.
به‌هه‌رحاڵ ریفراندۆم ئه‌نجامدرا و هاوڵاتیانی‌ كوردستان ئه‌و ئه‌ركه‌ی‌ له‌ئه‌ستۆیان بوو به‌جێیان گه‌یاند، ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر سیاسه‌توانان و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی‌ كاروباریی‌ سیاسی‌ كوردستان كه‌ ده‌بێت له‌ ئاینده‌ چی‌ بكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانیان به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی‌ و جیاكردنه‌وه‌ی‌ كوردستان له‌ عیراقی‌ شكستخواردوو بهاوێژن. 
تۆڕی‌ «سی‌ ئێن ئێن»ی‌ ئه‌مریكایی‌، له‌باره‌ی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ و جیابوونه‌وه‌ له‌ عیراق، راپۆرتێكی‌ له‌ رۆژی‌ 25ی‌ ئه‌یلول ئاماده‌كردبوو كه‌ خستنه‌ڕووی‌ خواسته‌كانی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ و لێكترازانی‌ كوردستان له‌ عیراق ده‌خاته‌ڕوو. 
راپۆرته‌كه‌ی‌ «سی‌ ئێن ئێن»، كه‌ سنوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ له‌ناوچه‌كانی‌ حه‌مرین و ده‌شتی‌ نه‌ینه‌وا و ئه‌و ناوچانه‌ی‌ هێزی‌ ته‌ماسی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و رێكخراوی‌ «ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌» داعشن، خستبووه‌ ڕوو. 
له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ له‌و ناوچانه‌وه‌ «هێزه‌ كوردییه‌كان به‌ به‌ئاگاییه‌وه‌ چاودێری‌ ده‌كه‌ن و شورایه‌كیان به‌ڕووی‌ رێكخراوی‌ (داعش)دا دروستكردووه‌. له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌و شوێنه‌ش، بازگه‌یه‌ك وه‌ك خاڵی‌ سنوری‌ دانراوه‌ كه‌ پێشتر شوێنێكی‌ به‌مین چێنراوی‌ چه‌كدارانی‌ داعش بوو. 
وه‌ك له‌ راپۆرتی‌ ئه‌و تۆڕه‌ ئه‌مریكایییه‌دا ئاماژه‌ی‌ پێكرابوو»پێش ساڵێك كه‌متر، هه‌موو ئه‌م شوێنه‌ خاكی‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا بووه‌ته‌ شاده‌ماریی‌ تێپه‌ڕبوونی‌ شتومه‌ك و كاڵاكان له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، ره‌نگه‌ ئه‌م شوێنه‌ش ببێته‌ نوێترین سنوره‌كان له‌ جیهاندا». 
«سی‌ ئێن ئێن» دیمانه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ موقه‌ده‌م حامید یوسف فه‌رمانده‌ی‌ فیرقه‌یه‌كی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجامدا و ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ش رایگه‌یاندووه‌:»فه‌رمانی‌ پێكراوه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و خاڵه‌ سنورییه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ نادیار دابخات». 
حامید یوسف ده‌ڵێت:»پێشمه‌رگه‌ قوربانی‌ زۆری‌ داوه‌، وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ تینوه‌ بوین كه‌ گه‌روی‌ وشك بووه‌ و تامه‌زرۆی‌ تنۆكێك ئاوه‌، زۆر چاوه‌ڕێی‌ ئازادیمان كرد و ده‌مانه‌وێت ببینه‌ خاوه‌نی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خۆمان». 
له‌ درێژه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك و به‌ تایبه‌ت له‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، پۆسته‌ر و دروشم و ریكلام دانراوه‌ و هه‌ڵمه‌ت بۆ پرۆسه‌ی‌ ریفراندۆم ده‌كرێت. 
ئه‌م ریفرانۆدمه‌ به‌پێی‌ «سی‌ ئێن ئێن»، چه‌ندان سه‌ده‌یه‌ كورد چاوه‌ڕوانی‌ ده‌كات، شاری‌ كه‌ركوك كه‌ شارێكی‌ ده‌وڵمه‌ند به‌ نه‌وته‌، له‌نێوجه‌رگه‌ی‌ پیشه‌سازیی‌ نه‌وته‌ له‌ عیراق و به‌ هه‌مان شێوه‌ ناوجه‌رگه‌ی‌ ئه‌و ململانێیه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی‌ ده‌كرێت. 
«حاكمی‌ كه‌ركوك» شه‌وی‌ به‌ر له‌ ریفراندۆم قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتووچۆی‌ راگه‌یاند، بینایه‌كی‌ نێو شاره‌كه‌ وه‌ك له‌ رابۆرته‌كه‌دا خرابووه‌ڕوو، شوێنه‌واریی‌ دوایین و په‌لاماری‌ داعشی‌ پێوه‌دیاره‌، دانیشتوانه‌كه‌یشی‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ دۆخی‌ جارانیان. 
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا «سی‌ ئێن ئێن» چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ بورهان مزهر سه‌ركرده‌ی‌ خێڵه‌كی‌ عه‌ره‌بی‌ شاری‌ كه‌ركوك كردووه‌، ئه‌و له‌ باره‌ی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌پارێزگاكه‌دا تائێستاش له‌ژێر ده‌ستی‌ داعشدا ماون و به‌زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ رووبه‌ری‌ پارێزگاكه‌ وه‌سفیان ده‌كات، نه‌خشه‌یه‌كیشی‌ بۆ په‌یامنێری‌ تۆڕه‌ ئه‌مریكاییه‌كه‌ خستووه‌ڕوو، بۆیه‌ ده‌ڵێت:»با راستگۆبین، له‌ كه‌ركوك هه‌ست به‌ هیچ نیگه‌رانییه‌ك ناكه‌ین به‌رانبه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ كورد و به‌رپرسان، به‌ڵام زۆرێك هه‌ن له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ ئێمه‌ ده‌رده‌چن». 
له‌باره‌ی‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ بۆته‌وه‌، ئه‌و سه‌ركرده‌ خێڵه‌كییه‌ عه‌ره‌به‌ی‌ كه‌ركوك ده‌ڵێت:»هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وامن، ئێمه‌ به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ و به‌ئامانجكردنداین، بۆیه‌ چی‌ دیم له‌ده‌ست نایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی‌ داوا له‌ خودا ده‌كه‌م، ئاسایش و ئاشتی‌ و سه‌قامگیریی‌ له‌ هه‌موو عیراق بهێنێته‌دی‌». 
 به‌پێی‌ راپۆرته‌كه‌:»گه‌ر كورده‌كان خواسته‌كه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، رێگه‌ی‌ موسڵ هاوتای‌ سنوره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ لێدێت، ئه‌وه‌ش شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش ئاڵۆز ده‌كات، نگه‌رانی‌ ئه‌وه‌یش هه‌یه‌، داعش ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ بقۆزێته‌وه‌، به‌ڵام موقه‌ده‌م حه‌مید یوسف فه‌رمانده‌ له‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ وه‌لاده‌نێت و ده‌ڵێت: به‌خوێن ئه‌م سنوره‌مان دیاریی‌ كردووه‌ و بۆیه‌ ئاماده‌ی‌ قوربانیدانی‌ زیاترین».
«كورده‌كان ماندووبون له‌وه‌ی‌ كه‌ جارێكی‌ تر داویان لێبكرێت چاوه‌ڕوان بكه‌ن و دان به‌خۆیاندا بگرن، ئه‌وان ده‌ڵێن گه‌ر له‌مجاره‌دا ئه‌و كاره‌ نه‌كه‌ین، كه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین». 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7394
19/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئیتالیا مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره‌ 19/10/2017
‌ رۆناڵدۆ زیندانی دەکرێت؟ 19/10/2017
زانست
‌ هه‌سارۆكه‌یه‌ك سڵاوی له‌ زه‌وی كرد و رۆیشت 19/10/2017
‌ چه‌ند خۆراكێكی گرنگ بۆ وه‌رزی پایز 19/10/2017
‌ كاریگه‌ری‌ ته‌له‌فزیۆن له‌ دروستكردنی‌ ترس لای‌ بینه‌ر 19/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP