فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعری كوردی كۆتاییهات
فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعری كوردی كۆتاییهات ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 17/5/2012
دوێنێ‌  (17/5/2012)، له‌كتێبخانه‌ی‌ زه‌یتونه‌ی‌ هه‌ولێر به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ چه‌ند شیعرێكی‌ شاعیران و پێشكه‌شكردنی‌ دیاری‌ به‌سه‌ر به‌شداربوون كۆتایی به‌ فێستیڤاڵی‌ نه‌ته‌وه‌یی شیعری كوردی هات.
هیمدات حسێن سه‌رپه‌رشتیاری‌ فێستیڤاڵ به‌كوردستانی‌ نوێی‌ راگه‌یاند: له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا (16)  لێكۆلێنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌شیعری‌ كوردی‌ ئاماده‌كرابوو،  هه‌روه‌ها زیاتر له‌(40) شاعیری‌ كورد شیعریان پێشكه‌شكرد، وتیشی‌: مه‌به‌ستمان كۆكردنه‌وه‌ی‌ شاعیرانی‌ كورد بوو له‌پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان  بۆئه‌وه‌ی‌ له‌نزیكه‌وه‌ ئاگایان له‌به‌رهه‌م و چالاكی‌ یه‌كتر بێت و ئه‌مرۆش به‌دابه‌شكردنی‌ خه‌ڵات كۆتایی به‌فێستیڤاڵه‌كه‌ هات.
شاعیر موحسین ئاواره‌-ش سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌كوردستانی‌ نوێی‌ وت: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ نه‌ته‌وه‌یی بوو بایه‌خ و گرنگی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌بوو، زۆر له‌شاعیر و نووسه‌ر یه‌كتریان بینی‌ و  گفتوگۆیه‌كی‌ زۆریان كردو  ئه‌مه‌ش سوودێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ له‌یه‌كتر نزیكبونه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش له‌فێستیڤاڵێكی‌ له‌و جۆره‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شیعری‌ شاعیران ده‌كرێ و باش و خراپه‌كان له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها شاعیران له‌سه‌ر ئاستێكی‌ به‌رز ده‌ناسرێن.
دایكی‌ دیلان شاعیرێكی‌ تری‌ به‌شداربووی‌ فێستیڤاڵ وتی‌: له‌ماوه‌ی‌ (3) رۆژی‌  فێستیڤاڵ به‌رهه‌می‌ جوان پێشكه‌شكران و شیعره‌كان ناسك و جوان بوون و لێكۆلێنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ ئه‌نجامدران كه‌ له‌و فێستیڤاڵه‌ پێشكه‌شكران، ئه‌وه‌ی‌ زیاتر گرنگ بوو تێكه‌ڵبوونی‌ شاعیری‌ هه‌رچوار پارچه‌ی‌ كوردستان بوو، ئه‌مه‌ش لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان دروست ده‌كات.
كه‌مال خه‌مبار توێژه‌ر و ره‌خنه‌گر وه‌رگێر-یش به‌كوردستانی‌ نوێ وت: ئه‌م فێستیڤاڵه‌ كه‌ به‌ناوی‌ فێستیڤاڵی‌ نه‌ته‌وه‌یی شیعری‌ كوردی‌ بوو، ده‌بێت له‌ئاست و چاوه‌ڕوانی‌ شیعران و گه‌لی‌ كورد بێت، چونكه‌ له‌فێستیڤاڵێكی‌ وا فرا‌وان پێویسته‌ ئه‌و لیژنەیه‌ی‌ كه‌ سه‌یری‌ شیعره‌كان ده‌كات شاره‌زاییه‌كی‌ ته‌واوی‌ له‌شیعر هه‌بێت، وه‌ك ره‌خنه‌گرێك هه‌ستمكرد كۆمه‌ڵێك شیعر ده‌خوێندرێته‌وه‌ دوور و درێژن و له‌و ئاسته‌دانین، چونكه‌ شیعر وه‌ك وێنه‌ وایه‌، ئێستاش زه‌مانی‌ كورتكردنه‌وه‌ و خێراییه‌، پێویست شیعره‌كان كورت بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مه‌سعود په‌رێشان سكرتێری رۆشنبیری لقی هه‌ولێری یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد به‌كوردستانی‌ نوێی‌  رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تاوه‌ بیرۆكه‌كه‌ ته‌نیا درێژه‌پێدان بوو به‌و دوو فێستیڤاڵه‌ی تر كه‌ له‌ساڵی حه‌فتاكان له‌باشووری كوردستان رێكخرابوو، به‌ڵام دواتر شاعیرانی پارچه‌كانی تری كوردستان داوای به‌شداریكردنیان كرد بۆیه‌ بیرۆكه‌كه‌ فراوان بوو بۆ فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعری كوردی، مه‌سعود په‌رێشان كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشوازی فێستیڤاڵه‌كه‌ش بوو وتی: (جیاوازی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌وه‌دا بوو كه‌شاعیره‌ ژنه‌كان داهێنانێكی گه‌وره‌یان كرد به‌جۆرێك كه‌ده‌ستیان له‌پیاوه‌كان سه‌ندبوو‌ له‌خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانیاندا)
وتیشی‌: ئامانجی ئێمه‌ له‌م فێستیڤاڵه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ره‌واجه‌ بوو بۆ شیعرو لێكۆڵینه‌وه‌، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ به‌شداریكردنی شاعیرانی كورد بوو هه‌ر له‌شێركۆ بێكه‌س –ه‌وه‌ تا شاعیرانێكی دیكه‌ی گه‌نج له‌م فێستیڤاڵه‌دا.
شایه‌نی‌ باسه‌ فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌یی شیعری كوردی (15-17/5) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانه‌وه‌ ئاماده‌كرابوو، لیژنه‌ی ئاماده‌كاریشی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده‌وه‌ بوو. وابڕیاره‌ ساڵانه‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ رێكبخرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP