كۆڕبه‌ندی ئابووریی نێوان هۆڵه‌نداو هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو
كۆڕبه‌ندی ئابووریی نێوان هۆڵه‌نداو هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 10/6/2012
به‌مه‌به‌ستی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابووریه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و وڵاتانی‌ ئه‌وروپا، رێكه‌وتی 6/6/2012 له‌شاری‌ هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ ژووره‌كانی‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌ كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له‌بازرگانانی‌ هۆڵه‌نداو كوردستان، كۆڕبه‌ندێكی‌ ئابووریی‌ له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رێوه‌چوو.
قۆناغی بنیادنانه‌وه‌
له‌و كۆڕبه‌نده‌دا كه‌ ماوه‌ی رۆژێك به‌رده‌وام بوو، هاری مولینار باڵیۆزی هۆله‌ندا له‌عیراق رایگه‌یاند، هۆڵه‌ندا خوازیاره‌ به‌شداری‌ له‌پڕۆسه‌ی‌ بونیادنانه‌وه‌ی‌ عیراق‌و  هه‌رێمی‌ كوردستان بكات، كه‌ ئێستا له‌قۆناغێكی‌ بونیادنانه‌وه‌دایه‌، بۆ ئه‌مه‌ش هانی‌ كۆمپانیاكانیان ده‌ده‌ن تا له‌كوردستان كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
دواتر دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی یه‌كێتی ژووره‌ بارزگانی‌و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان وتی:«ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان له‌قۆناغی بنیادنانه‌وه‌دایه‌، ئه‌م قۆناغه‌ش پێویستی به‌ به‌شداری كردنی وڵاتانی خاوه‌ن ئه‌زموون‌و گه‌وره‌ بازرگان‌و وه‌به‌رهێنه‌رو كۆمپانیاكانی وڵاتی جیهان هه‌یه‌، به‌ستنی ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ش ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ هه‌مه‌ لایه‌نه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و وڵاتی‌ هۆڵه‌ندا به‌ره‌و پێشه‌وه‌بچێت».
وتیشی‌:«وڵاتی‌ هۆڵه‌ندا له‌بواره‌كانی‌ وزه‌و كشتوكاڵ له‌ئاستێكی‌ پێشكه‌وتوودایه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت ئێمه‌ سوود له‌ئه‌زموونی‌ ئه‌و وڵاته‌ وه‌ربگرین».
له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ندین كۆڕبه‌ندی‌ ئابووریی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ ئه‌وروپی‌ وه‌ك ئیسپانیا، به‌ریتانیا‌و ئیتاڵیا دواجاریش له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامداوه‌ ، له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاو وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهان له‌هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن. به‌پێی یاسای ژماره‌ 4ی وه‌به‌رهێنانیش، مافی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له‌هه‌رێم پارێزراوه‌و ده‌رفه‌تی كاركردنیش بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ره‌خساوه‌.
كرانه‌وه‌ی هه‌رێم
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌رۆكی ژوور بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا‌و له‌دیدارێكدا پۆلیخا ئیگۆر رایگه‌یاند، به‌چاوی خۆمان پێشكه‌وتنی سه‌رخان‌و ژێرخانی هه‌رێمی كوردستانمان به‌كوالێتییه‌كی به‌رزه‌وه‌ بینی.
‌له‌و دیداره‌دا میخائیلۆ بنۆ راوێژكاری ئابووری له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیاو ئه‌ناتۆلی ماینستین هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كان له‌باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له‌به‌غداو نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئۆكرانیا ئاماده‌بوون كه‌ له‌چوارچێوه‌ی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌ردانی‌ ژووری‌ بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد بوو .
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دارا جه‌لیل خه‌یات، دووپاتی له‌سه‌ر گرنگی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری‌و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌و به‌ئه‌ندامانی وه‌فدی میوانی راگه‌یاند، خوازیاری به‌ستنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵین له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له‌هه‌موو ئاست‌و بواره‌كاندا، چونكه‌ وڵاتی ئۆكرانیا به‌لای ئێمه‌وه‌ گرنگه‌.
وتیشی‌:«بازرگانه‌كانمان له‌ڕێی وڵاتی توركیاوه‌ په‌یوه‌ندی ئابووریان له‌گه‌ڵ ئۆكرانییه‌كاندا به‌ستووه‌، ئێمه‌ هیوادارین له‌داهاتوودا ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ راسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها خوازیارین باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا له‌به‌غدا كارئاسانی بۆ بازرگانانی كوردستان بكات، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی پێدانی ڤیزا».
دارا جه‌لیل خه‌یات وتی:«به‌ر له‌دوو ساڵ به‌نیازبووین وه‌ك وه‌فدێكی فه‌رمی كوردستان سه‌ردانی ئۆكرانیا بكه‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌نجام نه‌توانرا سازی بكه‌ین، بۆیه‌ هیوادارین له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و گه‌شته‌ سازبكه‌ین».
به‌كوردستان سه‌رسامن
لای خۆشیه‌وه‌ پۆلیخا ئیگۆر روونیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌رچی پێشتر كاره‌كانمان له‌عیراقدا رووبه‌ڕووی كۆسپ‌و كۆت ده‌بوویه‌وه‌‌، به‌ڵام ئێستا به‌گوڕوتینه‌وه‌ هاتووینه‌ته‌ مه‌یدانی كار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش راوێژمان به‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كردووه‌ .
وتیشی:«ئه‌مه‌ یه‌كه‌م شاندی باڵای ئۆكرانییه‌ بێته‌ كوردستان، ئێمه‌ پێشتر زانیاری زۆرمان له‌سه‌ر ره‌وشی گشتی هه‌رێم خوێندۆته‌وه‌‌‌، ئێستاش پێشكه‌وتنی سه‌رخان‌و ژێرخانی ئه‌م هه‌رێمه‌مان به‌كوالێتییه‌كی به‌رز به‌چاوی خۆمان بینی‌و به‌م گه‌شه‌سه‌ندنه‌ش سه‌رسامین، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ كه‌ ئاره‌زوومه‌ندین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه‌‌دا په‌ره‌ پێبده‌ین‌و قه‌باره‌ی بازرگانیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌هێز بكه‌ین».

ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP