من زۆر باش كورد ده‌ناسم‌
عادل ئیمام: من زۆر باش كورد ده‌ناسم‌ ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 6/12/2012
دوای‌ گه‌یشتنی‌ عادل ئیمام بەهه‌رێمی‌ كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ شه‌وی‌ 4/12 له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، عادل ئیمام تیشكی‌ خسته‌سه‌ر  ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و بارودۆخی‌ میسرو ره‌وشی‌ هونه‌ری‌ له‌وڵاته‌كه‌ی‌‌و  كوردستان.
له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌دا كه‌ قونسوڵی‌ میسر له‌كوردستان ئاماده‌یبوو عادل ئیمام وتی‌:  من خۆشحاڵم له‌كوردستان میوانم‌و شانازیی‌ ده‌كه‌م كه‌ گه‌لی‌ كورد ستایشی‌ هونه‌ره‌كه‌ی‌ من ده‌كه‌ن، هیوادارام  به‌رپرسان گرنگی‌ زۆر  به‌هونه‌ر بده‌ن، چونكه‌ هونه‌ر رۆشنبیریی‌ نه‌ته‌وه‌كانه‌، شارستانییه‌تی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ نیشاندان ده‌دات.  وتیشی‌: له‌دوا فیلممدا  زۆربه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب‌و ئایینه‌كان به‌شدارییان تێداكردووه‌  له‌وانه‌ كوردیش، ئه‌مه‌ش نیشانی‌ ده‌دات كه‌ له‌هونه‌ردا هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا ناكرێت، ئه‌گه‌ر بوارهه‌بێت ئاماده‌م له‌كوردستان‌و عیراق شانۆگه‌ریی‌ پێشكه‌ش بكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌هونه‌ری‌ كوردی‌ به‌تایبه‌تی‌ سینه‌ماو شانۆ وتی‌: به‌داخه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌كه‌م  له‌باره‌ی‌  سینه‌ماو شانۆی‌ كوردییه‌وه‌ نییه‌، ده‌رفه‌ت نه‌بووه‌ ئاشنای‌ بم، به‌ڵام داواده‌كه‌م زۆر گرنگی‌ به‌و بواره‌ بده‌ن، به‌تایبه‌تی‌ له‌ڕێگای‌ خوێندگه‌گانه‌وه‌، چونكه‌ باشترین رێگا بۆ پێگه‌یاندنی‌ مرۆڤ له‌ڕووی‌ هونه‌رو رۆشنبیریی‌‌و وه‌رزشه‌وه‌ خوێندگه‌كانه‌.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: من زۆر باش كورد ده‌ناسم‌و ده‌زانم كێشه‌و داواكارییه‌كانیان چییه‌،  هیوادارام به‌ئاواته‌كانیان بگه‌ن، له‌میسریش كورد هه‌یه‌و ئاشنایه‌تی‌ باشم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌.
له‌باره‌ی‌ بارودۆخی‌ میسرو چاره‌نووسی‌ هونه‌ر له‌و وڵاته‌دا وتی‌: بارودۆخ هه‌رچییه‌ك بێت له‌میسر هونه‌ر سه‌لامه‌ته‌و كه‌س ناتوانێ ده‌ستكاری‌ بكات، هونه‌ر له‌ڕێگای‌ فیلم‌و شانۆگه‌ریی‌‌و دراماكانه‌وه‌ هه‌میشه‌ ئۆپۆزسیۆن بووه‌و داوای‌ مافی‌ خه‌ڵك‌و نه‌مانی‌ نایه‌كسانی‌ كردووه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش من له‌گه‌ڵ شۆڕشی‌ گه‌نجه‌كانم له‌میسر، بارودۆخ هه‌رچۆنێك بێت من هه‌ر له‌میسر ده‌مێنمه‌وه‌و به‌جێی‌ ناهێڵم.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP