739 پڕۆژه‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر جێبه‌جێكراوه‌
بۆ 2013 داوای‌ 300 ملیار دینار كراوه‌ 739 پڕۆژه‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر جێبه‌جێكراوه‌ ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 6/1/2013
له‌دوا رۆژی ساڵی رابردوودا‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا، پارێزگاری‌ هه‌ولێر كارو چاڵاكیه‌كانی‌ پارێزگای‌ له‌ڕووی‌ ئه‌نجامدانی‌ پڕۆژه‌ بۆ ساڵی‌ 2012 خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌بۆ ساڵی‌ 2013 له‌بوجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكان داوای‌ 300 ملیار دینار كراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری.

بودجه‌ی قه‌زا سنوورییه‌كان
له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌دا، نه‌وزاد هادی‌ پارێزگاری‌ هه‌ولێر كه‌تێدا سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو جێگری‌ پارێزگار ئاماده‌ی‌ بوون رایگه‌یاند، بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2012ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 290 ملیار دینار بوو، تێكڕای‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ش ده‌سته‌كاربووه‌ كه‌هه‌ندێكیان ته‌واو بووه‌و هه‌ندێكی‌ تریان ده‌كه‌وێته‌ ساڵی‌ داهاتووه‌وه‌، ژماره‌یان هه‌زارو 26 پڕۆژه‌یه‌.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا پارێزگاری هه‌ولێر وتی‌:»له‌چوارچێوه‌ی‌ بودجه‌ی‌ قه‌زا سنووریه‌كان كه‌ له‌كۆی‌ 100 ملیار دینار، 34 ملیاری‌ به‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌وێت، پڕۆژه‌كانی‌ ئه‌م قه‌زایانه‌ش كه‌قه‌زاكانی‌ سۆران‌و چۆمان‌و مێرگه‌سوورو ره‌واندز ده‌گرێته‌وه‌، بریتیه‌ له‌ 47 پڕۆژه‌ له‌بواره‌ جیاجیاكان‌و به‌گوێره‌ی‌ پێداویستی‌ ناوچه‌كه‌».

كۆی پڕۆژه‌كانی سنووری هه‌ولێر
روونیشیكرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌پڕۆژه‌كانی‌ بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان 35 پڕۆژه‌ به‌بڕی‌ 45 ملیارو له‌بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانیش له‌سنووری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 408 پڕۆژه‌ به‌بڕی‌ 554 ملیار دینار جێبه‌جێكراوه‌. به‌مه‌ش كۆی‌ گشتی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدان‌و وه‌زاره‌ته‌كان‌و قه‌زا سنوورییه‌كان‌و وه‌به‌رهێنان له‌سنووری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێردا جێبه‌جێكراوه‌، ده‌گاته‌ 739 پڕۆژه‌و بودجه‌كه‌شی‌ 730 ملیارو 614ملیۆن دیناره‌.

ملیۆنێك‌و 450 هه‌زار گه‌شتیار
هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌دا پارێزگاری‌ هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ئاماری‌ گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی‌ له‌ساڵی 2012دا سه‌ردانی‌ هه‌ولێریان كردوه‌ وتی‌:»له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2012دا‌و به‌گوێره‌ی‌ ئاماری‌ ده‌سته‌ی‌ گشتیی گه‌شتوگوزاری‌ هه‌رێم، ملیۆنێك‌و 450 هه‌زار كه‌س روویان له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر كردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی‌ گه‌شتیارانی‌ ساڵی 2011، نزیكه‌ی‌ 300 هه‌زار زیاتره‌.
نه‌وزاد هادی‌ سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ساڵی‌ 2013ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر وتی‌:»بۆ ساڵی‌ 2013 ئێمه‌ وه‌ك پارێزگای‌ هه‌ولێر داوای‌ 300 ملیار دینارمان كردوه‌ وه‌ك بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی‌ پارێزگاكه‌، خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و به‌رنامانه‌ی‌ كه‌دانروه‌ بۆ پارێزگاو ناوچه‌ جیاجیاكان خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان‌و ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، تاپڕۆژه‌كان دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP