یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون ناحیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌
ساڵانه‌ بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون ناحیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 8/1/2013
دوای‌ ده‌ستپێكردنی‌ دروستكردنی‌ خانوو بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، له‌ئێستادا له‌شاری‌ هه‌ولێر 60%ی كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌واو بووه‌و ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن‌و هاوچه‌رخكردنی لادێ له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵدا دروستكردنی‌ ئه‌و یه‌كانه‌ ناحیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌.

له‌ 2013یش به‌رده‌وام ده‌بێت
خه‌لیل عوسمان ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن‌و هاوچه‌رخكردنی لادێ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌كوردستانی‌ نوێ-ی‌ راگه‌یاند، دروستكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون بۆ فه‌رمانبه‌ران‌و هاووڵاتیانی‌ كه‌مده‌رامه‌ت له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ساڵی 2011، ده‌ستی‌ پێكردووه‌و له‌سنووری شاری هه‌ولێریشدا 60%ی كاره‌كانی‌ ته‌واو بووه‌، له‌سنووری شاری سلێمانیش به‌شێكی‌ زۆری‌ ته‌واوكراوه‌، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌پارێزگای‌ دهۆك به‌هۆی‌ كێشه‌ی دابینكردنی‌ زه‌وییه‌وه‌، پڕۆژه‌كه‌ كه‌مێك دواكه‌وتووه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی‌:»دروستكردنی‌ ئه‌و خانووانه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ساڵی 2012یش پاره‌ی بۆ  ته‌رخانكراوه‌، جگه‌ له‌ناوه‌ندی‌ شاره‌كان له‌قه‌زاكانیش دروست ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی‌ یاساكه‌ پێویسته‌ هه‌ر قۆناغێك به‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵ ته‌واو بكرێت (ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌زه‌وی‌ دروست نه‌بێت)، هاوكات ئه‌وانه‌ی‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ساڵی 2011 دروست ده‌كرێن، ژماره‌یان هه‌زار یه‌كه‌یه‌‌و ده‌بێت ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێن، ئه‌وانه‌شی‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ ساڵی 2012 دروست ده‌كرێن‌و ژماره‌یان پێنج هه‌زار یه‌كه‌یه‌، ده‌بێت له‌ساڵی‌ 2014دا ته‌واوبن».
سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامی كاركردن له‌دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون‌و جێگرتنه‌وه‌ی له‌پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی‌ 2013دا، خه‌لیل عوسمان رایگه‌یاند، له‌بودجه‌ی‌ ساڵی 2013دا دروستكردنی‌ خانوو بۆ كه‌مده‌رامه‌تان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌مساڵیش جگه‌ له‌شارو قه‌زاكان، له‌ناحیه‌كانیش دروست ده‌كرێت.

دابه‌شكردنی 
یه‌كه‌كان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا
به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ی كه‌تایبه‌ته‌ به‌دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌مده‌رامه‌تان، ده‌بێت 43%ی ژماره‌ی یه‌كه‌كان بۆ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و گه‌رمیان بن‌و 34%ی‌ بۆ پارێزگای‌ هه‌ولێرو 20%یش بۆ پارێزگای‌ دهۆك.
هه‌روه‌ك له‌ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردندا هاتووه‌:»پێش شه‌ش مانگ له‌ته‌واوبوونی‌ ئه‌و یه‌كانه‌، فۆرمی‌ وه‌رگرتن به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش 50%ی بۆ هاووڵاتیان‌و 50%كه‌ی‌ تریشی بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت».

مه‌رجه‌كانی 
وه‌رگرتنی ئه‌و یه‌كانه‌ چین؟
له‌گرنگترین ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ پێویسته‌ هاووڵاتیان هه‌یانبێت بۆ پێشكه‌شكردنی‌ داواكاری‌ فۆرمی‌ دابه‌شكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ هاووڵاتیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێت‌و لێی‌ نیشته‌جێبێت، هه‌روه‌ها نابێت ئه‌و كه‌سه‌ له‌هیچ پڕۆژه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبوون یان له‌پێشینه‌ی‌ خانووبه‌ره‌ سوودمه‌ندبووبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت هیچ یه‌كه‌یه‌كی‌ نیشته‌جێبوون (خانوو یان شوقه‌)ی‌ به‌ناو بێت.
جێی ئاماژه‌یه‌، له‌كۆتایی ساڵی‌ 2011دا په‌رله‌مانی‌ كوردستان یاسای‌ ژماره‌ حه‌وتی‌ ساڵی‌ 2008ی‌ هه‌مواركردوه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ش یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌بێ پێشه‌كی‌‌و به‌قستی‌ درێژخایه‌ن بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ دروست ده‌كرێت، كه‌كرێنشین‌و كه‌مده‌رامه‌تن‌و پێشتر له‌وه‌رگرتنی‌ خانوو یان زه‌وی‌ سوودمه‌ند نه‌بوون، ساڵانه‌ش بڕێك پاره‌ی‌ له‌بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP