به‌پێی مواسه‌فاتی خه‌لیجی‌و ئه‌وروپی ئۆتۆمبێل ده‌هێنرێت
جه‌خت له‌سه‌ر كوالێتی به‌نزین ده‌كرێتەوە به‌پێی مواسه‌فاتی خه‌لیجی‌و ئه‌وروپی ئۆتۆمبێل ده‌هێنرێت ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 17/4/2013
دوای‌ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، نوێنه‌ری‌ پێنج وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندیدار چه‌ند بڕیارێكی‌ تازه‌ی سه‌باره‌ت به‌هێنانی‌ ئۆتۆمبێل بۆ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ركرد.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ له‌دیوانی سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌ به‌مه‌رجه‌كانی‌ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل‌و گونجاندنی‌ له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای‌ هه‌رێم كرا، هه‌روه‌ها باس له‌باشتركردنی‌ جۆری‌ به‌نزینی‌ ئۆتۆمبێل له‌پێناو پاك راگرتنی‌ ژینگه‌دا كرا.

بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌
پێشتریش دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا كه‌ له‌مه‌ودوا هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ كوردستان به‌ڕێگه‌ی كواڵێتی كۆنترۆڵه‌وه‌ بێت‌و چه‌ند مه‌رجێكیش له‌ئۆتۆمبێله‌كاندا ده‌ستنیشانكرا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌زیز ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌مه‌ودا هه‌ر كه‌س‌و كۆمپانیاو بازرگانێك بیه‌وێت ئۆتۆمبێل بۆ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان بهێنێت، پێویسته‌ وه‌ك كۆمپانیا ناوی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ كۆمپانیاكاندا تۆمار كرابێت، دواتر مۆڵه‌ت له‌وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ وه‌ربگرێت، كه‌ پێشتر بازرگانه‌كان ته‌نیا به‌مه‌نه‌فێست‌و رێوشوێنی‌ گومرگی‌ ئۆتۆمبێلیان ده‌هێنا.

پاكڕاگرتنی ژینگه‌
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم وتی‌:»هه‌ركه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌تی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌ بیه‌وێت ئۆتۆمبێل بهێنێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگای‌ پێنادرێت، بۆیه‌ له‌ڕۆژی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌وه‌، ئه‌و بڕیاره‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، ئه‌وانه‌شی‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و بازرگانییه‌ بكه‌ن، ده‌بێت خۆیان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی‌ بڕیاره‌كه‌دا بگونجێنن».
هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌داو سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی‌ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل، موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێوانه‌سازیی‌ كۆنترۆڵی‌ جۆری‌ له‌هه‌رێم رایگه‌یاند، چه‌ند مه‌رجێك بۆ هێنانی‌ ئۆتۆمبێل دانراوه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پاكڕاگرتنی‌ ژینگه‌و رزگاربوونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ئۆتۆمبێلی‌ كۆن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ ئه‌‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ كه‌ داخلی‌ كوردستان ده‌بێت، به‌پێی مواسه‌فاتی‌ خه‌لیجی‌‌و ئه‌وروپی بێت، هه‌وڵیش ده‌درێت جۆری‌ ئه‌و به‌نزینه‌ی‌ كه‌ له‌هه‌رێم به‌كارده‌هێنرێت باشتربكرێت.

ملیۆنێك‌و 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل
له‌ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆنگره‌كه‌دا، باس له‌نرخی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێل كرا‌و بۆ ئه‌مه‌ش ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی‌ پێشتر كرایه‌وه‌، ئه‌ویش كاركردنه‌ به‌بڕیاره‌ كۆنه‌كه‌و له‌ئێستاشدا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر نرخی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێلدا نه‌هاتووه‌، تا ئه‌‌و كاته‌ی هه‌موو لایه‌ك ده‌گه‌نه‌ بڕیارێكی‌ كۆتایی.
جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌، كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌زیز ئیبراهیم نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانی‌‌و موئه‌یه‌د عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی‌ پێوانه‌سازیی‌ كۆنترۆڵی‌ جۆری‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان‌و لیوا رزگار عه‌لی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌رێم‌و نه‌هرۆ مه‌حه‌مه‌د ساڵح نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مه‌كه‌ریم نوینه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ داد ئه‌نجامدرا.
هاوكات به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ هاتوچۆی هه‌رێم، ژماره‌ی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ كه‌ تامانگی‌ دووی‌ ئه‌مساڵ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆ تۆماركران، گه‌یشتۆته‌ یه‌ك ملیۆن 100 هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP