به‌رنامه‌ی یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایـه‌ن‌و سه‌رده‌میانه‌یه‌
پارێزه‌ران‌و ئه‌ندازیاران‌و مامۆستایانی زانكۆ لە هەولێر؛ به‌رنامه‌ی یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایـه‌ن‌و سه‌رده‌میانه‌یه‌ ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 10/9/2013
له‌درێژه‌ی پشتیوانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لیستی 102ی سه‌وز، پارێزه‌ران، ئه‌ندازیاران و مامۆستایانی زانكۆ دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دایناوه‌ به‌رنامه‌یه‌كی گرنگ و سه‌رده‌میانه‌یه‌، داواش له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن له‌ رۆژی ده‌نگداندا، ده‌نگ به‌ لیستی 102، لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بده‌ن، تاكو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بچێته‌ به‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پێكهێنانی دامه‌زراوه‌كان
پارێزه‌ر كه‌ریم به‌حری ئه‌ندامی خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆچوونی خۆی وه‌ك پارێزه‌رێك سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و به‌ كوردستانی نوێی راگه‌یاند: وه‌ك ئاشكرایه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هێزێكی سه‌ره‌كی و داهێنه‌ره‌ له‌ كوردستان كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای شوڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان تا ئه‌مڕۆ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی به‌ده‌ستهێناوه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی هه‌بووه‌ له‌ پێكهێنانی دامه‌زراوه‌كان.
وتیشی: ئێستا دوای 22ساڵ له‌ حوكمڕانی و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ و گشتگیری  داڕشتوه‌، پێموایه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵاتی  و ...هتد گرتۆ‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێشتریش بینیمان یه‌كێتی دوای هه‌ڵبژاردن پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و به‌ڵێنه‌كانی خۆی ده‌بێت.
پێشیوابوو: له‌ هه‌مان كاتدا، ئه‌و كاندیدانه‌ی ده‌چنه‌ ناو په‌رله‌مان به‌جددی كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات  هاووڵاتیان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌نگ به‌ كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لیستی 102 ده‌ده‌ن، كاتێكیش یه‌كێتی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، ده‌توانێت به‌شێكی زۆری ئاوات و ئامانجه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان  بهێنێته‌دی.

پێگه‌ و قه‌باره‌ی یه‌كێتی
ئه‌و پارێزه‌ره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و به‌ جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه‌ پشتگیری له‌ لیستی  یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێگه‌ و قه‌باره‌ی یه‌كێتی ده‌رده‌خات. ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ یه‌كێتی له‌پاشه‌كشه‌ دابێت، به‌ڵكو جه‌ماوه‌ر سه‌لماندییه‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی له‌ مه‌یدانه‌ و بۆته‌ جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موولایه‌ك.
عه‌بدولخالق شوانی وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی له‌ شاری هه‌ولێر به‌هه‌مان شێوه‌ بۆچوونه‌كانی خۆی له‌باره‌ی رۆڵ و پێگه‌ی یه‌كێتی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ بۆ كوردستانی نوێ خسته‌ڕوو و  وتی: پێش هه‌موو شتێك هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان  جیازاوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، چونكه‌ هه‌موو لیسته‌كان به‌ سه‌ربه‌خۆ  به‌شدارییان كردووه‌، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌كه‌ گه‌رم و گوڕتر ده‌كات، بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پێویسته‌ له‌و رۆژه‌دا به‌شداری بكه‌ن و بڕۆنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
وتیشی: ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ویژدانی هه‌بێت و به‌ حه‌قانه‌ قسه‌ بكات، پێویستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لیسته‌كاتی تر جیا بكاته‌وه‌، چونكه‌ حزب ئه‌و حزبه‌یه‌ سه‌ركرده‌كانی خۆیان بۆ خه‌ڵكی بكه‌نه‌ قوربانی، نه‌وه‌ك ته‌نها خه‌ڵكی ئاسایی و ساده‌، چونكه‌ له‌ناو یه‌كێتی ده‌بینین سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌موو ژیانی بۆ كوردایه‌تی ته‌رخانكرد ، ئێستاش كه‌ ده‌بینین بارودخی ته‌ندروستی باش نییه‌، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ماندوو بونه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ به‌درێژای ژیانی بۆ گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانی كرد.

له‌رۆژی ده‌نگدان له‌بیری نه‌كه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: جگه‌ له‌ شه‌هیدبوونی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی به‌ناو بانگ و به‌ توانا كه‌ خۆیان له‌پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری به‌رگریدابوون، هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ چه‌ندین جار بریندار بووه‌، ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیشانی ده‌ده‌ن و ده‌بێت خه‌ڵك  ئه‌و راستییه‌ بزانن و له‌رۆژی ده‌نگدان له‌بیری نه‌كه‌ن.
د. مه‌غدید سه‌پان مامۆستای زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ هه‌ولێر  به‌هه‌مان شێوه‌ وتی: به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا به‌ لیستی سه‌ربه‌خۆ  بڕیارێكی گونجاو بوو، تا بۆ خه‌ڵك روونبێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێتی چه‌ند كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت. پێموایه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له‌ ساخته‌كاری ئه‌نجامبدرێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌نگێكی زۆر به‌ ده‌ست ده‌هێنێت.
وتیشی: ئه‌و ئازادییه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، هه‌مووی به‌ری ره‌نجی  شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانه‌ به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ئه‌و خه‌ڵكی فێركرد فره‌ حزبی و دیموكراسی  و بۆچوونی جیاواز چییه‌، بۆیه‌ له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌ ده‌ستهێنان زۆرترین كورسی په‌رله‌ماندا، بێ شك دیموكراتی چه‌ند هه‌نگاوێكی تر ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ رۆڵی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی خولی ئێستای په‌رله‌مان به‌رز ده‌نرخێن له‌ داكۆكیكردنی له‌ مافی هاووڵاتیان و وتی:  ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سه‌ر پشكی یه‌كێتی له‌ خولی ئێستادا به‌جددی داكۆكیان له‌ مافه‌كانی خه‌ڵك كردووه‌، ئه‌ویش له‌ رێگای ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كان، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ كاتێك ده‌نگیان به‌ یاسایه‌ك ده‌دا كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه‌، كاتێكیش یاساكه‌ وه‌كو پێویست نه‌بووه‌ ره‌تیان كردۆته‌وه‌ و له‌و رووه‌ زۆر ئازاد و سه‌ربه‌ست بوونه‌ و شتیان به‌سه‌ر فه‌رز نه‌كراوه‌.
به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو
ئیبراهیم رۆسته‌م سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی ئه‌ندازیارانی كوردستان پێیراگه‌یاندین: به‌رنامه‌ی لیستی 102ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  به‌رنامه‌ی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانییه‌ بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، لیستێكه‌ ئازادیی ته‌واو به‌ رێكخراوه‌كان ده‌دات و به‌رگری له‌ مافه‌كانیان ده‌كات، بۆیه‌ وه‌ك ئه‌ندازیارێك به‌رنامه‌ی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی داناوه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی ده‌زانم.
وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵێكی به‌رنامه‌كه‌ لیستی 102 باس له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ ده‌كات، یه‌كده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌ندازیاران، چونكه‌ ئه‌وان ماوه‌یه‌كه‌ داوای ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌ندازیاران ببن به‌سه‌ر مه‌شق له‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه‌ واهه‌ست ده‌كه‌ین یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتی دانانی به‌رنامه‌كه‌ی ره‌چاوی هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی كردووه‌ و كه‌سی فه‌رامۆش نه‌كردووه‌.
راشیگه‌یاند: له‌روانگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی یه‌كێتی دایناوه‌، په‌یامم بۆ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌ندازیاران ئه‌وه‌یه‌ رۆژی هه‌ڵبژاردن وه‌ك ئه‌رك و مافێكی ئاسایی خۆیان بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كێتی، لیستی 102 بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی خواست و ئاواته‌كانیان بهێته‌دی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP