بۆرسه‌ی‌ هه‌رێم له‌قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌
10 ملیار دینار سه‌رمایه‌كه‌یه‌تی بۆرسه‌ی‌ هه‌رێم له‌قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌ ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 19/1/2014
بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان كه‌ به‌بۆرسه‌ی‌ هه‌رێم ناسراوه‌، ماوه‌ی‌ زیاتر له‌شه‌ش ساڵه‌ كار بۆ دامه‌زراندنی‌ ده‌كرێت، ئێستاش ئه‌و بازاڕه‌ له‌قۆناغی‌ كۆتاییدایه‌. هاوكات به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ بۆرسه‌كه‌، له‌ساڵی‌ یه‌كه‌مدا نزیكه‌ی‌ 20 كۆمپانیای‌ پشكدار پشكه‌كانی‌ له‌و بۆرسه‌یه‌دا ده‌فرۆشێت، حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش به‌ڕێژه‌ی‌ (20%) به‌شدار ده‌بێت.

پشكی حكومه‌ت چه‌نده‌؟
عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حیم سه‌رپه‌رشتیاری‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان (بۆرسه‌ی‌ هه‌رێم) به‌كوردستانی‌ نوێی‌ راگه‌یاند، ئێستا كاره‌كانی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان ته‌واو بووه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیاری‌ له‌سه‌ر دراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ش له‌هه‌وڵی‌ گفتوگۆو رێككه‌وتنین له‌گه‌ڵ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی‌ هه‌رێم، تاكۆمپانیاكانیان بكه‌ن به‌پشكدارو بێنه‌ ناو بازاڕه‌كه‌وه‌.
وتیشی‌:»هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و بۆرسه‌یه‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌مساڵ به‌ڕه‌سمی‌ بكرێته‌وه‌و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌، كۆمپانیای‌ بازرگانی‌‌و پیشه‌سازی‌‌و گه‌شتوگوزار دابمه‌زرێنێت، دواتر پشكه‌كانی‌ به‌هاووڵاتیان بفرۆشێته‌وه‌و خۆی‌ لێی‌ ده‌ربچێت».
سه‌رپه‌رشتیاری‌ بازاڕی‌ هه‌ولێر بۆ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، سه‌رمایه‌ی‌ بۆرسه‌كه‌ 10 ملیار دیناره‌و وه‌ك قۆناغی‌ یه‌كه‌م نزیكه‌ی‌ 20 كۆمپانیای‌ پشكدار دێنه‌ ناو بۆرسه‌كه‌و پشكه‌كانیان ده‌فرۆشن، هاوكات حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ڕێگای‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌و كاروباری شه‌هیدانه‌وه‌، به‌ڕێژه‌ی‌ (20%) به‌شداری له‌بۆرسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.

به‌جیهانەوە ده‌به‌سترێته‌وه‌
عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حیم ئاشكراشیكرد، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ بۆرسه‌ی‌ هه‌رێم گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (نازداك ئۆمێكسی)ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ئیمزاكردووه‌، كه‌یه‌كێكه‌ له‌كۆمپانیا گرنگه‌كان كه‌ 75 بازاڕی جیهانی له‌ڕووی سیستمی ئه‌له‌كترۆنی‌و كاركردن به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌م رێككه‌وتنه‌ش بۆرسه‌ی‌ هه‌رێم سیستمێكی ئه‌لكترۆنی‌ كاركردنی ده‌بێت‌و لینكێكی‌ ده‌بێت تا به‌هه‌موو بازاڕه‌كانی‌ جیهان ببه‌سترێته‌وه‌.
به‌وته‌ی‌ شاره‌زایانی‌ بواری‌ ئابووری‌، بوونی‌ بازاڕی‌ كاغه‌زه‌ داراییه‌كان (بۆرسه‌)، ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م كۆمپانیا پشكداره‌كان (مساهمه‌)، ئه‌وانه‌ی‌ سه‌رمایه‌كانیان به‌پشك ده‌فرۆشن، به‌مه‌ش هاووڵاتیان ده‌توانن به‌گوێره‌ی‌ تواناو سه‌رمایه‌كانیان به‌شداری‌ له‌و كۆمپانیایانه‌دا بكه‌ن‌و پشك بكڕن، ساڵانه‌ش به‌گوێره‌ی‌ داهاتی‌ كۆمپانیاكه‌ قازانجی‌ خۆیان وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ ره‌خساندنی‌ ده‌رفه‌تی‌ كار.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP