لایه‌نه‌كان به‌پێویستی‌ ده‌زانن ئیداره‌ی‌ داهاتووی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌ته‌وافق و به‌ڕێكه‌وتنی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت
لە كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێردا کێشە دروست دەبێت‌ لایه‌نه‌كان به‌پێویستی‌ ده‌زانن ئیداره‌ی‌ داهاتووی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌ته‌وافق و به‌ڕێكه‌وتنی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 24/6/2014
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌  هه‌ڵبژێردروای‌ پارێزگای‌ دهۆك ئه‌نجامدراو كاتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دیاركرا، لە هەولێریش لەیەکەم کۆبونەوەدا کێشە دروست بوو، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ ئیداره‌ی‌ داهاتووی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌ته‌وافق و به‌رێكه‌وتنی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نەكان بێت، پێشیانوایه‌ ناكرێ له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست بین له‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكان ململانێی‌ و ناكۆكی‌ هه‌بێت.
رێباز بێركۆتی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 77ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كودستان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌كوردستانی‌ نوێی‌ راگه‌یاند:  تێڕوانیی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ئاشكرایه‌و پێشتریش داوامكردبوو پێویسته‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌ته‌وافق بێت، ئه‌گه‌ریش نا به‌گوێره‌ی‌ ئیستحقاقی‌ هه‌ڵبژاردن بێت.
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ 77ی‌ یه‌كێتی‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌شی‌ خسته‌روو: ئێمه‌ وه‌ك لیستی‌ 77 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ولێر هه‌ولێری‌ هه‌موان بێت و پارێزگایه‌ك  بێت دوور بێت له‌ ته‌زگیه‌و واسته‌ وخزم خزمێنه‌، پارێزگای‌ هه‌موو چینو توێژه‌كان بێت، هه‌روه‌ها دور بێت له‌ رۆتینی‌ بێزار كه‌ری‌ خه‌ڵك، دیاره‌ ئه‌مجۆره‌ ئیداره‌یه‌كردنه‌ش پێویستی‌ به‌ به‌شداری‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه‌.
یاسین سه‌لیم ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌فراكسیۆنی‌ زه‌رد به‌كوردستانی‌ نوێی‌ راگه‌یاند: بۆ پێكهێنانی‌ ئیداره‌ی‌ تازووه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ بكرێت هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداربن تێیدا، به‌جۆرێك هاوشێوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رێكه‌وتن بێت.
هه‌رپه‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر وتی‌:  ناكرێ له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بین، كه‌چی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان ململانێی‌ یه‌كتربكه‌ین و ناته‌بابین، بۆیه‌ باشتره‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكان له‌نێویشیان به‌ته‌وافق و به‌گوێره‌ی‌ ئیستحقاقی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ لیسته‌كان بێت.
وتیشی‌: قۆرغكردن و كۆنترۆڵكردنی‌  ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن یه‌ك لایه‌نی‌ سیاسی كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر چالاكی‌ و  ئه‌دای‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی‌ هه‌ردوو  لایه‌نی‌ ئیسلامی‌ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كه‌ بڕیاریانداوه‌ به‌یه‌ك لیسته‌ به‌شداری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن، عه‌باس مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌هه‌مانشێووه‌ بۆ كوردستانی‌ نوێ وتی‌: ئه‌وه‌ی‌ تاكو ئێستا له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دیاره‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ دهۆك كراوه‌، له‌سلێمانیش له‌م هه‌فته‌یه‌  كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كرێ، به‌ڵام لە کۆبوونەوەی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر کێشە دروست بوو.
وتیشی‌: ئه‌وه‌ی‌ كراوه‌ ته‌نها رێكه‌وتنی‌  كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستانه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ لیستێكی‌ هاوبه‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم، جگه‌ له‌و رێكه‌وتنه‌ ئێمه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌  له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌  بیروڕامان ئاڵوگۆڕكردووه‌.
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پێشیوابووو: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هاوشێوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئیداره‌ی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر به‌ته‌وافق و به‌شداریكردنی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت، چونكه‌ ناكرێ 13كورسی له‌به‌رامبه‌ر 12كورسی براوه‌ په‌راوێز بخرێت.
دواتر غازی‌ عه‌لی‌  سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كگرتووی‌ ئسلامی‌ كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئێمه‌ش وه‌ك لیستی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌نجامدانی‌ یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌ن پارێزگای‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین، تاكو هه‌رچی‌ زووه‌ ئیداره‌ی‌ تازه‌ پێكبهێندرێت.
وتیشی‌: شێوازی‌  پێكهێنانی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر وه‌كو پایته‌خت زۆر گرنگه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌براوه‌كان به‌شداری تێدابكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌شداریكردنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ راسته‌قینه‌ بێت، نه‌وه‌ك رووكه‌شانه‌ تاكو ئیداره‌ی‌ پارێزگا ته‌واوكه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێت.
بۆ  هه‌مان مه‌به‌ست هه‌مزه‌ حامد به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر پێیراگه‌یاندین ئه‌نجامدانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر په‌یوه‌سته‌ بەڕێكه‌وتنی‌ لیسته‌كان بۆ پێكهێنانی‌  ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر،  بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌لای هه‌موولایه‌ك روونبێته‌وه‌ ئایا به‌گوێره‌ی‌ ئیستحقاقی‌ هه‌ڵبژاردن بێت یان به‌ته‌وافق و رێكه‌وتن بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ هیچ رێكه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌و لیستانه‌ نه‌كراوه‌.
وتیشی‌: ره‌نگه‌ بارودۆخی‌ ئه‌مڕۆی‌ عێراق و كوردستان هۆكارێكی‌ تر بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌كان زیاتر گفتوگۆ بكه‌ن له‌سه‌ر پێكهێناتی‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكان،  له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كان پێشبینی‌ ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ واده‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌ رێكه‌وتنێش ئه‌وا هه‌ر لیستێك به‌گوێره‌ی‌ ئیستحقاقی‌ خۆی‌ به‌شداری‌ ده‌كات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP