به‌بێ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، تیرۆریستان تووشی شكست‌و پاشه‌كشه‌ نه‌ده‌بوون
وه‌فدی‌ سه‌ربازی‌ وڵاتان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوون به‌بێ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، تیرۆریستان تووشی شكست‌و پاشه‌كشه‌ نه‌ده‌بوون ‌ هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ 15/5/2016
له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی‌ وڵاتانی‌ هاوپه‌یمان له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعشدا، له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابروودا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان كرد‌و له‌ دیداره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم، پاڵپشتی‌‌و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ پێشمه‌رگه‌و گه‌لی‌ كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

بوێری‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی‌ 12/4/2016 ژان ئیڤ لۆلادریان وه‌زیری‌ به‌رگری‌ فه‌ره‌نسا ستایشی‌ رۆڵ‌و بوێری‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد له‌ شكاندنی‌ تیرۆرستانی‌ داعش. وتیشی: كاریگه‌ری‌ قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر رای‌ گشتی‌‌و جیهان دیاره‌، له‌ناویشیاندا فه‌ره‌نسا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هاوكاری‌ پێشمه‌رگه‌، له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا. وتیشی: فه‌ره‌نسا به‌نیازه‌ له‌ داهاتوودا هاوكاریی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌ بكات.

قوربانییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌
رۆژی 22/4 یش ژه‌نراڵ جۆزیف دانفۆرد سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ هاوبه‌شی سوپای‌ ئه‌مریكا، له‌ كۆبوونه‌وه‌و دیداریدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم، ئاماژه‌ی‌ به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كردو پێزانینی‌ خۆی‌ بۆ قوربانییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ نیشاندا، دووپاتیشیكرده‌ كه‌ ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌بێت به‌ پێشتیوانیكردن‌و یارمه‌تیدانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ داعشدا. به‌پێویستیشی زانی‌ به‌ر له‌ پڕۆسه‌ی‌ ئازادكردنی‌ موسڵ، لێكتێگه‌یشتن له‌ نێوان پێكهاته‌كانی‌ عیراقدا هه‌بێت، له‌پێناوی پارێزگاریكردن له‌ خه‌ڵكی‌ نه‌ینه‌واو  رێگرتن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ كاره‌ساته‌كان، به‌تایبه‌تی‌ ده‌رحه‌ق به‌ ئێزیدی‌‌و مه‌سیحی‌و پێكهاته‌كانی‌ تری پارێزگاكه‌.

له‌ ئاینده‌ی‌ په‌یوندی‌ نێوان هه‌ردوولا گه‌شبینه‌
هه‌روه‌ها رۆژی 28/4  جۆناتان ڤاڵس سوپاسالاری كه‌نه‌دا، پابه‌ندبوونی‌ وڵاته‌كه‌ی نیشانداو پشتیوانی‌ بۆ گه‌لی‌ كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.
روونیشیكرده‌وه‌: له‌ ئایینده‌ی‌ په‌یوندی‌ نێوان هه‌ردوولا زۆر گه‌شبینه‌، هاوكات پێزانینی‌ بۆ  ئازایه‌تی‌‌و قوربانی‌ پێشمه‌رگه‌و گه‌لی‌ كوردستان ده‌بڕی‌و شانازی‌ به‌وه‌وه‌ كرد كه‌ رۆڵه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌ به‌شدارن له‌ تێكشكاندنی‌ تیرۆرستان‌و له‌ هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌شێك له‌ خۆمان ده‌زانین
رۆژی 10/5 یش خاتوو رۆبیرتا پینۆتی‌ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئیتالیا له‌ دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: جارێكی‌ تر وڵاته‌كه‌ی‌ شانازی‌ به‌و به‌شداریكردنه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دژی‌ تیرۆرستان هه‌یه‌تی‌، وتیشی: پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌شێك له‌ خۆمان ده‌زانین‌و خۆشمان به‌ به‌شێك له‌ پێشمه‌رگه‌ داده‌نێین. هه‌روه‌ك پابه‌ندبوونی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ له‌ پشتیوانیكردنی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

پێشمه‌رگه‌ بۆ ئازادی‌ ده‌جه‌نگێت
ئیستیڤان شمیچكۆ وه‌زیری‌ به‌رگری‌ هه‌نگاریاش له‌ 11/5  گه‌یشته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند: به‌بێ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌، تیرۆرستان تووشی شكست‌و پاشه‌كشه‌ نه‌ده‌بوون.
روونیشیكرده‌وه‌: پێشمه‌رگه‌ بۆ ئازادی‌ ده‌جه‌نگێت‌و ئاماده‌یی وڵاته‌شی‌ نیشاندا له‌ هاوكاریكریكردنی‌ پێشمه‌رگه‌، وه‌ك چاره‌سه‌ری‌ برینداره‌كان‌و مه‌شق‌و راهێنان پێیان، هه‌روه‌ها باسی له‌ ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ ئازادكردنی‌ موسڵ‌و قۆناغه‌كانی‌ دوای‌ ئه‌و شه‌ڕه‌و بارودۆخی‌ سیاسی ئێستای‌ عیراق.

پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك هاوكاری‌ یه‌كتر بكه‌ین
لای خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی‌ سه‌ربازی‌ وڵاتان، ئاماده‌یی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ ده‌ربڕی بۆ هه‌موو جۆره‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و  هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانی‌ شه‌ڕی‌ دژی داعشدا‌و وتیشی: تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان‌و پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك هاوكاری‌ یه‌كتر بكه‌ین بۆ له‌ناوبردن‌و نه‌هێشتی‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP