ئەوروپا لە نـێـوان پـۆپـۆلـیـستەكان‌و داخوازیی كۆمەڵگاكاندا
ئەوروپا لە نـێـوان پـۆپـۆلـیـستەكان‌و داخوازیی كۆمەڵگاكاندا ‌ 3/1/2017
ئامادەكردنی، بورهان ئەمین
قەیران و ئاڵۆزییەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەنگژە و كێشەی لە ئەوروپا دروست كردوە. ئەو رووداوانە هۆكاری دەركەوتنی چەند رەوتێكی توندڕەوی نازی و دژە دیموكراسی بوون لە هەموو رۆژئاوا و ئەوروپادا، لە دوای چەند دەیەیەك لە یەكگرتنی ئەوروپا و مەیلی پێكە وەژیان و كاڵكردنەوەی سنوورەكان و تێكەڵاویی شارستانیەتەكان، ئێستا لە لایەك هەندێ ناوەند و رەوت و پارتی سیاسی داوای هەڵوەشانەوەی ئەو قەوارەیە دەكرێت و مەترسی لەسەر ژیانی دیموكراسی هەیە، سەبارەت بە هۆكارەكانی دروستبونی ئەو پارت و لایەنە پۆپۆلیزم و گەلپەرستانە بۆچوونی جیاجیا هەیە و چاودێران گەلێك هۆكار دەكەنە هەوێنی سەرهەڵدانیان، لەوانە هۆكاری ئابووری، كۆمەڵایەتی، ئاینی.

كێشەی نەتەوایەتی‌و هۆكاری ئابوری
توندڕەوەكانی رۆژئاوا بە پاساوی نەمانی ناسنامەی نەتەوەیی و كلتوریان، دروشمی دژی عەولەمەیان بەرزكردۆتەوە، هەمان كات بۆ ڕێگرتن لە ونبوونی داب و نەریت و شارستانییەتیان بە هۆی زۆربوونی میللەتانی بێگانە لە ناو هەناوی كۆمەڵگاكانیان، خەباتی خۆیان لە دژی دەرچوونی بێگانەكان رادەگەیەنن، ئەوان دژی یەكێتی ئەوروپا و بانكی ئەوروپی و هەموو ئەو دام و دەزگا هاوبەشانەن كە پێیان وایە ڕێگرن لە سەروەریی گەل و حكومەتەكانیان  و بڕیاری سیاسیان، هەورەها وایدەبینن كە دراوی یۆرۆ بۆتە ئاستەنگ لە بەردەم بەهێزیی دراوی تایبەت بە وڵاتەكانیان و داوای هەڵوەشانەوەی دەكەن، پێیان وایە هەر ئەوەشە تەنگژەی دارایی لە نێو وڵاتاندا دروست كردوە.

كێشەی ئیسلام
هۆكارێكی تری گەشەكردنی ئەو لایەنە توندڕەوانە زۆربونی میللە بێگانەكان و بە تایبەتیش موسڵمانەكانە لە ناو ئەوروپادا، ئەوان بە سەرچاوەی تیرۆر و كاری خۆكوژی و تێكدانی ئارامی و ئاسایسی وڵاتەكانیان تۆمەتباریان دەكەن، ئەوان دەڵین بوونی ئەو كۆچەرانە لە چەند لایەكەوە زیان بە هاووڵاتییە رەسەنەكان دەگەیەنن، یەكەمیان كۆمەڵگاكان بە موسڵمان دەكەن، كە ئەمەش بە مەترسی گەورە بۆ تێكچونی شیرازەی ئەوروپا دەبینن، دواتریش بونەتە هۆكاری بێكاریی ئەوروپییەكان ‌و ڕێژەی بێكاریان بەرزكردۆتەوە.

دەستكەوتەكانیان
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، پۆپۆلیست و گەلپەرستەكان چەند سەركەوتنیكیان بەدەستهێناوە، چونەتە ناو پەرلەمانەكان و لە ئەنجومەنی شارەوانی و هەرێمەكان فراكسیۆنیان هەیە، هەر ئەوان بونە هۆكاری بڕیاری دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا، ئەوان بوونە پشت و پەنای دۆناڵد ترامپ و كردیانە سەرۆكی ئەمریكا، ئەو پارتانە سوودیان لە پۆخڵەواتی بێگانەكان وەرگرتوە و كردویانە بە دروشم لە دژی حكومەتەكان و توانیویانە سۆزی هەندێ خەڵك بۆ خۆیان ڕاكێشنـ بە تایبەتیش ئەوانەی لە دژی بێگانەن.

لە ئەڵمانیا
لە ئەڵمانیا، كە بەكۆڵەكەی مانەوەی یەكێتی ئەوروپا دادەنرێت، پارتی (جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا) پەیدا بووە كە وا خەریكە خۆیان بۆ هەڵبژاردنی گشتی كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ ئامادە دەكەن، ئەوانە بنەمای خەبات و تێكۆشانیان لە سەر دژایەتی میللەتە بێگانەكانی ناو ئەڵمانیا، ئیسلام، رەگەزپەرستی داڕشتوە، پارتە چەپ و عەلمانییەكان، كۆمەڵگەی مەدەنیش لە دژیان وەستاوەتەوە.

لە فەرەنسا
لە فەرەنساش كە كۆڵەكەی دووەمە، سیناریۆكان كراوەن لە بەردەم چارەنووسی راستڕەوە توندڕەوەكان، هەرچەندە ڕاپرسیەكان سەركەوتنی فرانسۆ فیۆن بەدەر دەخەن بەڵام دیسان عەلمانیەت و دیموكراسی زەمینەی بردنەوەی زیاترە و هەموو پارتە پارێزگار و دیموكراسخوازەكانی ئەوروپا هەندێ هەنگاویان هاویشتوە بۆ ڕێگرتن لە رەواجی ئەو توندڕەوانە، ئەویش بە دەركردنی هەندێ بڕیار و ڕاسپاردە و ڕێ و جێی پێویست كە كۆمەڵگاكان دەیخوازن. لەوانە قەدەغەكردنی نیقاب لە شوێنە گستییەكان و كۆت و بەندكردنی موسڵمانە سەلەفیەكان و راهێنانی بێگانەكانە لە سەر تیكەڵاوی و پێكەوەژیان.
بە كورتی ئەوروپای جاران شڵەژاو دەبێت لە مەودوا دەسەڵات و پارتە پێشكەوتنخوازو لایەنە چەپ و میانڕەوەكان بە خۆیاندا بچنەوە و پلانی دژ بە شاڵاوی توندڕەوەی نازیپەرستەكان لە لایەك و ئیسلامیە رادیكالیەكانیش لە لایەكی تر دابڕێژن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP