په‌یمانگه‌ی واشنتۆن: ئه‌مریكا سازش ناكات وێڕای شكسته‌كانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن: ئه‌مریكا سازش ناكات وێڕای شكسته‌كانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ‌ 4/1/2017
ئا: دیاری سابیر
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ توێژینه‌وه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژیی ئه‌مریكی، سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ‌و تایبه‌تمه‌ندی له‌ پێگه‌ی (په‌یمانگه‌) بڵاوكرده‌وه‌.
هه‌ژموون‌و كاریگه‌ریی سیاسی‌و سه‌ربازی
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ له‌كاتی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی ئیسلامی سیاسی له‌11ی سێپته‌مبه‌ری 2001دا‌و پاشان جه‌نگی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌دژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان‌و دواتریش جه‌نگی دژی رژێمی به‌عسی دیكتاتۆر له‌عیراق، هه‌روه‌ها ئه‌و رووداوه‌ ترسناكانه‌ی دواتر له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روویاندا، هه‌ژموون‌و كاریگه‌ریی سیاسی‌و سه‌ربازیی ئه‌مریكا، شانبه‌شانی هه‌ستی رق لێبوونه‌وه‌ له‌سیاسه‌ته‌كانی واشنتۆن كه‌ توند‌و خراپ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام بوو له‌ڕێی ئابڵوقه‌ی ئابوورییه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا لێژبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.
وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی توندتر
به‌بۆچوونی توێژه‌ره‌كان: تێبینییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌مینه‌یه‌كی ئیسرائیلییه‌كان ئومێد ده‌خوازن كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌رگیز دانوستانی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كردایه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی سیاسییان نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسیی گه‌وره‌تر هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی داڕشتنه‌وه‌ی مه‌رجی دیكه‌ بۆ رێكه‌وتننامه‌ی گشتگیر له‌ رێی فشارهێنان بۆ سه‌ر ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌ پێناوی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی توندتر له‌دانوستانه‌كاندا.
روونیشیانكردۆته‌وه‌: ناكۆكی له‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و ئیسرائیلدا هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و هێڵه‌ سووره‌ی بۆ ئێران كێشراوه‌، بۆ به‌رگرتن له‌ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی یان به‌رگرتن له‌ به‌ده‌ستهێنانی توانای دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی‌و ئیسرائیلییه‌كان نایانه‌وێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی ئه‌و چه‌كه‌، له‌ڕاستیشدا ئێران ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیی نزیك ده‌بێته‌وه‌.
باسیان له‌وه‌شكردووه‌: ئێرانییه‌كان به‌ ئاشكرا رێكه‌وتنێك قبوڵ ناكه‌ن كه‌ تا راده‌یه‌ك پیتاندنی یۆرانیۆم نه‌گرێته‌ خۆی‌و ورده‌كاریی رێگه‌دان یان به‌رگرتن لێی په‌یوه‌سته‌ به‌كاته‌وه‌، تا لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌كان هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پێشێلكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ ئاشكرا بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای كاتی پێویست بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ هه‌وڵانه‌، بۆیه‌ دانوستانه‌كان ده‌بنه‌ هۆی رێكه‌وتنێك كه‌ گره‌نتی ته‌واو ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، یان درێژكردنه‌وه‌ی كاتی پێویست بۆ ئاشكراكردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌كی ئێران، ئیدی ئه‌و كاته‌ له‌وانه‌یه‌ ئیسرائیل له‌سه‌ر پیتاندنی زۆر سنوورداری یۆرانیۆم رازی ببێت، له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی بیر له‌ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی له‌ ئێران بكاته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ هاتنی رۆناڵد ریگن
روونیشیانكردۆته‌وه‌: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ له‌ پێش زیاتر له‌ دوو ده‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی رۆناڵد ریگن بۆ كۆشكی سپی ده‌ستیپێكرد، ره‌وتی لیبراڵی نوێی به‌رهه‌مهێنا كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌كارهێنانی هێز‌و توندوتیژی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانی‌و سه‌پاندنی چاره‌سه‌ری سه‌رمایه‌دارانه‌ی دڕندانه‌تر‌و قۆستنه‌وه‌ی گه‌لان په‌یڕه‌وی كرد، له‌ناویشیاندا له‌ دژی به‌رهه‌مهێنه‌ران‌و زه‌حمه‌تكێشان‌و هه‌ژارانی خودی ئه‌مریكا.
ئاشكراشیانكردووه‌: ئه‌و شێوازه‌ ته‌نها لایه‌نی سیاسه‌تی توندڕه‌وی نه‌گرته‌وه‌، به‌ڵكو له‌بنه‌مادا په‌لی كێشا به‌ره‌و سیاسه‌تی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتووری‌و ژینه‌گه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ دۆخ‌و واقیعی جیهانگیریی سه‌رمایه‌داریی، كه‌ ئێستا به‌سه‌رده‌می زانستیی‌و ته‌كنۆلۆژیای گه‌یاندن (ئه‌نفۆمیدیا) ده‌ناسرێت‌و ئاسانكاریی بۆ ئیدراره‌ی ئه‌مریكا كردووه‌، بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و ره‌وته‌ ترسناكه‌.
به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌
ئه‌و ره‌وته‌ دوژمنكارانه‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا، له‌ دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت‌و رژێمه‌ سیاسییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات زیاتر بوو، كه‌ پێشتر ببوونه‌ به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ له‌ به‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بۆ نموونه‌ ته‌نگژه‌ی كوبا له‌ 1964 دا.
تاك لایه‌ن‌و توندڕه‌وانه‌
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌ئێستاشه‌وه‌ تاك لایه‌ن‌و توندڕه‌وانه‌ بووه‌‌و بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆی، له‌و ناوچانه‌ی پێی ده‌ڵێن ناوچه‌ زیندووه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی‌و وێڕای شكسته‌كانی له‌ ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سازش ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.
عیراق گیرۆده‌یه‌
سه‌باره‌ت به‌ عیراق، لێكۆڵه‌ره‌كان روونیانكردۆته‌وه‌: عیراق ته‌نها به‌ده‌ست سیاسه‌ته‌كاتنی ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیاوه‌ ناناڵێنێت، به‌ڵكو گیرۆده‌ش بوو به‌سیاسه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكاش له‌ ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان‌و پاشان وڵاتانی دژی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7397
23/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بێڵد چاره‌سه‌ره‌ ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی‌ یۆب هاینكس ئاشكرا ده‌كات 23/10/2017
‌ كۆنتا كۆتایی به‌ وه‌رزی یاریكردنی ده‌هێنێت 23/10/2017
زانست
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017
‌ تایبەتمەندییەكانی نۆكیا 8 23/10/2017
‌ دانانی بۆیلەری ژێر حەمام گونجاوە؟ 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP