شه‌پۆلێكی تری ته‌قینه‌وه‌و كاری تیرۆریستی عیراق ده‌گرێته‌وه‌
شه‌پۆلێكی تری ته‌قینه‌وه‌و كاری تیرۆریستی عیراق ده‌گرێته‌وه‌ ‌ 4/1/2017
شه‌پۆلێكی تری ته‌قینه‌وه‌ و كاری تیرۆریستی شاره‌كانی به‌غدا و سامه‌ڕا ده‌گرێته‌وه‌ و سه‌رۆك كۆماری عیراقیش وێڕای ئیدانه‌كردنی، داوا له‌ هێز و لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات رێ و شوێنی پێویست بگرنه‌ به‌ر.
رۆژی دووشه‌ممه‌ 2/1 رۆژێكی خوێناوی بۆ شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. سێ ته‌قینه‌وه‌ روویاندا و به‌هۆیه‌وه‌ نزیكه‌ی 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌مان رۆژیش، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش دزه‌یان كرده‌ ناو شاری سامه‌ڕاوه‌ و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیسدا گرت.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆرینه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ و توندوتیژیانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا روویانداوه‌ نیشانه‌ی لاوازبوونی زیاتری چه‌كدارانی داعشه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان، به‌ تایبه‌تی له‌ شاری موسڵ له‌ دژیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
هه‌روه‌ك هاوكاتیشه‌ له‌گه‌ڵ داوایه‌كی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعشه‌ بۆ شانه‌ نووستو و لایه‌نگرانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهان، له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرئاوا كه‌ بكه‌ونه‌ خۆ و گورز بوه‌شێنن، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیش بكرێنه‌ قوربانی جێگه‌ی گرنگیدان نییه‌.
سەرۆک کۆمار ئیدانەی دەکات
له‌وباره‌یه‌وه‌، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی كۆماری عیراق ئه‌و  زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌  تاوانكارییانه‌ی ئیدانه‌ كرد كه‌ به‌ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و پشتێنی بۆمبرێژ كراو كرانه‌ سه‌ر گردبونه‌وه‌ی كرێكاران  و بازاڕه‌ میللییه‌كان و كلینكی پزیشكی له‌ ناوچه‌كانی سه‌درو زه‌عفه‌رانییه‌ و جوادیر و كیندی و نزیك مزگه‌وتی ئوم تبول و له‌به‌رده‌م پردی  دیاله‌ له‌ به‌غداد، سه‌رۆك كۆمار هاوخه‌میی بۆ  شه‌هیدو برینداربوونی هاووڵاتیان ده‌ربڕیوه‌.
سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منیی راسپارد په‌له‌بكه‌ن له‌چڕكردنه‌وه‌و زیاتر چاوكراوه‌یی   و گرتنه‌ به‌ری رێوشوێنی به‌په‌له‌و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ بۆ رێگرتن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره‌ تاوانكارییه‌ قێزه‌ونانه‌و ده‌ستگیركردنی به‌رپرسیارانی تاوانه‌كه‌.
دوپاتیشیكرده‌وه‌  ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌  دانپیانانێكی ئاشكرای تێرۆریسته‌ ته‌كفیرییه‌كانه‌ به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی شكستی زانراویان له‌موسڵ و عێراق ، به‌ڵگه‌یه‌كی رونیشه‌ كه‌ بێبه‌شن له‌ ساده‌ترین پێودانگی مرۆیی و ئه‌خلاقی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP