گۆڕانكاری‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا
گۆڕانكاری‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ‌ 8/1/2017
بورهان شێخ ره‌ئوف 
بۆ هه‌ر چاودێرێكی‌ سیاسی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا روون‌و ئاشكرا دیاره‌ كه‌ توركیا هه‌وڵده‌دات ئه‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ نێوان راگه‌یاندنی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ ترامپ به‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا تا رۆژی‌ 20 كانوونی‌ دووه‌می‌ 2017 واده‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا وه‌به‌ربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشترین‌و گه‌وره‌ترین مانۆڕو چالاكی‌‌و گۆڕانكاریی‌‌و بگره‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ رابردوویدا بكات  ده‌رباره‌ی‌ قه‌یران‌و ململانێكانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ عیراق‌و سووریا.
بۆ یه‌كه‌مجاره‌ توركیا به‌ پله‌ی‌ 180 له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ رابردووی‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ مێژینه‌ی‌ ئه‌مریكاو په‌یمانی‌ ناتۆ بوو له‌ 65 ساڵی‌ رابردوودا، به‌ڵام له‌ ئێستادا ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانێكی‌ نوێی روسیا.
توركیا بۆیه‌كه‌م جار توانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ چه‌كداریی‌ سوریا، ئه‌وانه‌ی‌ سه‌ر به‌ توركیان له‌گه‌ڵ سه‌رسه‌ختترین دوژمنیان كه‌ روسیایه‌ به‌ پاڵپشتیی‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د تاوانباری‌ ده‌كه‌ن له‌ سه‌رجۆرێك له‌ ئاگربه‌ست رێكبخات.
هه‌ڵوێستی‌ توركیا له‌ عیراق 
له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ رابردوودا هه‌موومان شایه‌دی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان توركیاو عیراق بووین، لێدوانه‌كانی‌ ئه‌ردۆگان هێشتا له‌گوێی‌ زۆربه‌ماندا ده‌زرنگێته‌وه‌ كه‌ به‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقی‌ وت تۆ كێیت؟!  تۆ هاوشانی‌ من نیت، وتی‌: ئێمه‌ به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ رزگاركردنی‌ موسڵدا ده‌كه‌ین، جا به‌ خۆشی‌ بێت یان به‌ ناخۆشی، كاتێكیش هێزه‌كانی‌ هێنایه‌ باشیك سه‌روه‌ری‌ عیراقی‌ پێشێلكرد پرس‌و راوێژی‌ به‌كه‌س نه‌كرد, ئه‌ی‌ ئیستا خێره‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ عه‌بادیه‌وه‌ ده‌كات‌و پیرۆزبایی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ موسڵی‌ لێ ده‌كات‌و «بیناڵی‌ یه‌ڵدرم»یش رایده‌گه‌ینێت، هه‌ر له‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ جه‌نگی‌ موسڵ هێزه‌كانمان له‌ باشیك پاشه‌كشێ پێده‌كه‌ین.
هه‌ر له‌ سه‌روبه‌ندی‌ ده‌ستپێكی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵمه‌تی‌ رزگاركردنی‌ موسڵدا فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌سیل نوجێفی‌ پارێزگاری‌ پێشووی‌ موسڵ‌و سه‌ركرده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ نیشتمانیی‌ ده‌رچوو كه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ په‌یوه‌ندیی‌ به‌ توركیاو هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تییه‌كانی‌ به‌غداد به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی‌ هاكان فیدان سه‌رۆكی‌ میتی‌ توركیا به‌ سه‌ركرده‌ سوننیه‌كانی‌ وه‌كو ساڵح موتڵه‌گ‌و خه‌میس خه‌نجه‌رو ئوسامه‌ نوجێفی‌ سه‌عد به‌زاز.
له‌ ئێستاشدا كه‌ بیناڵی‌ یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا وه‌كو نیازپاكییه‌ك سه‌ردانی‌ به‌غدا ده‌كات، له‌وه‌ها كات‌و قۆناغێكدا هه‌موو ئه‌م گۆڕانكاریی‌‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وانه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا جێگه‌ی‌ پرسیارو هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌و ده‌بێت فاكته‌ره‌ نهێنی‌‌و شاراوه‌كانی‌ چی‌ بن؟.
ئه‌گه‌رچی‌ توركیا په‌یوه‌ندیی‌ بازرگانیی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌و، وه‌كو ده‌وترێت په‌یوه‌ندی‌ ئابووری‌‌و به‌رژه‌وندی‌ بازرگانیی‌ بنه‌مای‌ گرنگن بۆ دامه‌زراندنی‌ په‌یوه‌ندی‌ سیاسی‌‌و ستراتیژی‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ توركیا هیچ خاڵێكی‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ نییه‌، جگه‌ له‌ كێشه‌ی‌ كورد نه‌بێت كه‌ مه‌به‌ستێتی‌ نه‌ك له‌ باكووری‌ كوردستانی‌ بنده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌، به‌ڵكو له‌ به‌ شه‌كانی‌ تریش به‌ تایبه‌تی‌ رۆژاڤای‌ كوردستان كه‌ رێگری‌ بكات له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌ مافه‌ڕه‌واكانی‌ خۆیان شادببن‌و هه‌ر رۆژه‌ی‌ به‌ پاساوێك تاوانباریان ده‌كات، رۆژێك به‌ باڵی‌ سوری‌ په‌كه‌كه‌و ڕۆژێكی‌ تریش به‌ تیرۆریست ...هتد.
ئه‌گه‌رچی‌ توركیا پشتی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ چه‌كداری‌ سوریا ئه‌وانه‌ی‌ سه‌ر به‌خۆی‌ بوون به‌رداو پێشتر به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێدابوون كه‌ به‌ هێز پشتیوانیان لێده‌كات‌و ناهێڵێت له‌ حه‌له‌ب پاشه‌كشه‌ بكه‌ن، به‌ڵام وه‌كو بینیمان دواتر كشانه‌وه‌و به‌ هێڵێكی‌ سنووری‌ باریك له‌ ناوچه‌ی‌ باب قایل بوو بۆ یه‌كنه‌گرتنی‌ كانتۆنه‌ كوردییه‌كان، ئه‌وه‌تا ئێستا باس له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌وره‌ ده‌كات‌و خۆی‌ به‌ ئه‌ندازیاری‌ ئاگربڕ له‌ سوریاو هاوپه‌یمانی‌ روسیا وه‌سف ده‌كات‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌وا جێگه‌ی‌ به‌ ئێران لێژكردووه‌و باس له‌ هاوكاریی‌ فڕۆكه‌كانی‌ رووس ده‌كات له‌ لێدانی‌ بنكه‌كانی‌ داعش له‌ باب، به‌ڵام هه‌ڵوێستی‌ روسیاش تا چه‌ند رۆژی‌ پێشوو پێداگیری‌ بوو له‌ به‌شداری‌ كورد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌ستانه‌و بوونی‌ نووسینگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی‌ كانتۆنه‌كانی‌ رۆژئاڤا له‌ مۆسكۆ، به‌ڵام ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كورد بانگهێشتی‌ كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كراوه‌و÷ هه‌روه‌ها تائێستاش ساڵح موسلیم ده‌ڵێت ئێمه‌ پابه‌ندی‌ ئه‌و ئاگربڕه‌ نابین.
ماوه‌ته‌و بڵێیین توركیا هه‌موو ئه‌م مانۆڕانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ ئیداره‌ی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكا بڵێت، ئه‌گه‌ر هاوكارمان نه‌بن، ئه‌وا به‌ره‌و روسیا ده‌ڕۆین‌و، كوردیش ئه‌گه‌ر له‌ رابردوودا وه‌كو ده‌ركه‌وت تاكه‌ هاوپه‌یمانیی‌ راسته‌قینه‌ی‌ ئه‌مریكا بووبێت له‌ باشوورو رۆژئاڤای‌ كوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌مریكیه‌كان هه‌ڵوێستی‌ جدی‌‌و به‌كرده‌وه‌یان نه‌بێت، ئه‌وا بۆ جارێكی‌ تر ده‌بنه‌وه‌ به‌ قوربانییه‌كی‌ تری‌ گه‌مه‌ قێزه‌ونه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP