پیرۆزبایی بۆ یــۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ
پیرۆزبایی بۆ یــۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ ‌ 12/1/2017
عومه‌ر فه‌تاح: كوردستانی نوێ باشتر خزمه‌ت به‌ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی بكات
پیرۆزبایی بۆ یادی یۆبیلی زیوینی «كوردستانی نوێ»
له‌یادی «25» ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی «كوردستانی نوێ»دا، پیرۆزبایی له‌سه‌رنووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسان‌و ستافی كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه‌و هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌كه‌م، له‌سه‌ره‌تای ده‌رچوون‌و قۆناغه‌كانی تری رۆژنامه‌كه‌دا به‌شداربوون.
ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌، له‌هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیارو ناجێگیری دوای راپه‌ڕین، سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ یه‌كێتی‌و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین‌و قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی‌و دیموكراسی بوو له‌كوردستاندا.
به‌رده‌وامبوونی «كوردستانی نوێ» له‌ماوه‌ی 25 ساڵدا، سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌تره‌. هیوادارم بۆ داهاتوو باشتر خزمه‌ت به‌ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی‌و كورده‌واری بكات‌و خۆی سازبدات بۆ گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان.
جارێكی تر پیرۆزه‌و به‌هیوای به‌رده‌وامی‌و پێشكه‌وتنی زیاتر.
عومه‌ر فه‌تاح
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)

ئاسۆ مامه‌ند: كوردستانی نوێ وه‌ك هه‌میشه‌ سه‌رقافڵه‌ی وشه‌و بیری ئازاد بێ
به‌ڕێزان/سه‌رنووسه‌رو كادرو رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی نوێ-ی ئازیز
به‌بۆنه‌ی (25)مین ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، چه‌پكه‌گوڵی پیرۆزبایی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین‌و به‌ئومێدین وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا كوردستانی نوێ كاری داهێنه‌رانه‌و سه‌رمه‌شقی بیرو وشه‌ی ئازاد بووه‌، ئاواش بۆ داهاتوو؛ ببێته‌ سه‌رقافڵه‌ی كاروانی پێشخستنی بزاوتی رۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان‌و عیراقدا.
كوردستانی نوێ، كه‌ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ بوو، له‌دوای راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌باشووری كوردستان ده‌رچوو، بووه‌ وێستگه‌یه‌كی گرنگ له‌مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی‌و ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی شكاند، كه‌ چیتر خوێنه‌ری كورد به‌بێ رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی كورده‌واری، دۆش دانه‌مێنێ!
له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا «كوردستانی نوێ» بووه‌ فێرگه‌یه‌ك بۆ هاندان‌و پێگه‌یاندنی نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسان، تاكو لێیه‌وه‌ به‌رپرسانه‌‌و پیشه‌ییانه‌، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م‌و قۆناغه‌كاندا هه‌ڵبكه‌ن‌و بابه‌تیانه‌ هه‌لومه‌رجه‌كان هه‌ڵسه‌نگێنن‌و رووداوه‌كان به‌زمانی شیرینی كوردی، بۆ خوێنه‌ران شرۆڤه‌ بكه‌ن.
كوردستانی نوێ، بووه‌ مینبه‌رێك بۆ سه‌رجه‌م ده‌سته‌بژێران، به‌تایبه‌ت؛ نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب‌و رۆشنبیران.. له‌وێوه‌ ئه‌و توێژه‌ زیندووه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، كوردستانی نوێ-یان كرده‌ بڵندگۆ‌و داینه‌مۆی كایه‌ كلتورییه‌كان‌و وشیارانه‌ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر چه‌مكه‌كانی؛ پێكه‌وه‌ژیان، ئازادیی گوتن، دیموكراسی‌و بنه‌ماكانی خه‌باتی مه‌ده‌نی راهێناو كوردستانی نوێ بووه‌ ئاسۆیه‌ك بۆ خوێنه‌ران.
جێی خۆیه‌تی له‌م بۆنه‌یه‌دا، به‌بیری هه‌موولایه‌كی بهێنینه‌وه‌؛ كه‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، وه‌ك پارێزه‌ر‌و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی كورده‌واری، له‌سه‌ر پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه‌كان، هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی كردووه‌و په‌رۆش‌و دلێرانه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر؛ شوناسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه‌و به‌ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی خۆشی زانیوه‌؛ كه‌ به‌رپرسانه‌‌و واقعیانه‌، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆزه‌ هه‌ستیارو گرنگه‌دا بكات.
وێڕای گرنگیدان به‌پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه‌كان، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن‌و گرنگیدان به‌كایه‌ كلتوری‌و مه‌عریفییه‌كان، هاوكات گرنگییه‌كی زۆریشی به‌بواره‌كانی؛ ئه‌ده‌ب‌و هونه‌ر داوه‌و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌و كایانه‌ ملحق-ێكی تایبه‌تی له‌ڕۆژنامه‌كه‌دا بۆ ته‌رخان كردوون.
دووباره‌ (25)مین ساڵیادی «كوردستانی نوێ»ی ئازیز.. له‌خوێنه‌ران‌و ده‌سته‌بژێران‌و ئه‌دیبان‌و هونه‌ردۆستان پیرۆزده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی وه‌ك هه‌میشه‌ «كوردستانی نوێ» سه‌رقافڵه‌ی وشه‌و بیری ئازاد بێ.
ئاسۆ مامه‌ند
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك

قوباد تاڵه‌بانی: كوردستانی نوێ پابه‌نده‌ به‌ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری‌و به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات
به‌ڕێز سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
رۆژنامه‌نووسان‌و كادیرانی خۆشه‌ویست
سڵاوتان لێ بێت‌و ساڵیادی دامه‌زراندنی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-تان پیرۆزبێت‌و هیوای هه‌میشه‌ پێشكه‌وتن‌و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
ئاشكرایه‌ له‌جیهانی رۆشنگه‌ری‌و زۆربوونی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، كاری رۆژنامه‌نووس‌و ئه‌ركی راپه‌ڕاندن‌و گه‌یاندنی په‌یامی راست‌و دروست ئاسان نابێت، خۆشبه‌ختانه‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد، له‌ڕۆژی ده‌رچوونی ژماره‌ سفرییه‌وه‌ له‌١٢ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٢، پابه‌ندبووه‌ به‌ئیتیكی كاری رۆژنامه‌گه‌ری‌و زۆر به‌رپرسانه‌ رووداوو گۆڕانكارییه‌كانی به‌خوێنه‌ران گه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش جێگه‌ی به‌رز نرخاندن‌و شانازییه‌كی مه‌زنه‌.
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ توانیویه‌تی له‌ڕێی بابه‌ته‌ به‌تێز‌و هه‌مه‌جۆره‌كانی ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو‌و گرنگ بۆ خوێنه‌ر‌و كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندن، له‌هه‌مانكاتدا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی راگه‌یاندنی كوردی‌و ئه‌و بواره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه‌، بۆیه‌ هیوای به‌رده‌وامبوون‌و زیاتر بره‌ودان به‌ئه‌ركی سه‌رشانتان بۆ ده‌خوازم‌و هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی باشتر‌و به‌ره‌وپێشچوونتان لێ ده‌كه‌ین.
دووباره‌ پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م‌و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران
مه‌كته‌بی رێكخستن: به‌رده‌وام بن له‌ چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی ئازادی‌و ئازادییه‌كانی راده‌بڕین
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌رو ستافی كوردستانی نوێی ئازیز
له‌یادی داگیرساندنی مۆمی (26)هه‌مین ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كوردستانی نوێ-وه‌ به‌ناوی مه‌كته‌بی رێكخستنی (ی.ن.ك)ه‌وه‌ جوانترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین‌و ده‌ستی ماندوونه‌بوونتان ده‌گوشین‌و ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین.
یادی كوردستانی نوێ یادێكی گرنگ‌و جێی بایه‌خی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستانی نوێ یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی دوای راپه‌ڕینی ساڵی (1991)ه‌‌و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه‌، له‌ئێستاشدا وه‌كو خۆتان ئاماژه‌تان پێداوه‌ (ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی میدیای كاغه‌زی)یه‌، دیاره‌ ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی وا گرنگ له‌و ڕۆژگاره‌دا وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن‌و مێژوویی بواری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی بوو، كه‌ سه‌روه‌رییه‌كه‌شی به‌پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خه‌مخۆریی (سه‌رۆك مام جه‌لال) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ مام خۆی خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ بوو، هه‌ر خۆیشی بووه‌ پشتیوانی سه‌ره‌كی ئه‌م پڕۆژه‌ گه‌وره‌و گرنگه‌.
دواتریش رۆڵی (ی.ن.ك) له‌سه‌رخستنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌وجۆره‌دا، كه‌ بۆ ماوه‌ی (26) ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ده‌رچوون، ئومێدده‌كه‌ین هه‌ر به‌رده‌وامبێت له‌داهێنان‌و به‌خششه‌كانی به‌كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی‌و چه‌سپاندنی پره‌نسیپه‌كانی ئازادی‌و ئازادییه‌كانی راده‌بڕین.
جارێكی ترله‌هه‌موولایه‌ك پیرۆزبێت هه‌ڵكردنی مۆمێكی تر له‌ژیانی میدیای كوردستانی نوێ. 
مه‌كته‌بی ڕێكخستن (ی.ن.ك)


ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی: كوردستانی نوێ هه‌میشه‌ سیاسه‌تی چه‌پكه‌‌گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌وكردووه‌
به‌ڕێزان/سه‌رنووسه‌رو ستافی به‌ڕێوه‌بردن‌و سه‌رجه‌م كادرو كارمه‌ندانی كوردستانی نوێ
به‌ناوی سكرتاریه‌ت‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)ه‌وه‌ به‌بۆنه‌ی یادی یۆبیلی زیوینی كوردستانی نوێ، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین‌و هیوای هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ گرنگی‌و بایه‌خێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌ڕاگه‌یاندن داوه‌‌و چه‌ندین ئامرازی راگه‌یاندنی له‌قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا هه‌بووه‌. رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-ش له‌پاش راپه‌ڕین‌و له‌(12/1/1992) به‌هه‌وڵ‌و كۆششی هه‌ڤاڵی به‌ڕێز (مام جه‌لال)‌و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌ركرا، كه‌ له‌باسی رۆژنامه‌كه‌دا ده‌ڵێت:»بۆ كوردستانێكی نوێیه‌‌و له‌هه‌مووانه‌و هی هه‌مووانه‌و بۆ هه‌مووانه‌»، كوردستانی نوێ هه‌میشه‌ سیاسه‌تی چه‌پكه‌‌گوڵه‌كه‌ی په‌یڕه‌وكردووه‌‌و هه‌ست به‌لێپرسراوێتیی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی‌و پێشه‌یی خۆی كردووه‌‌و له‌كاروانی رۆژنامه‌وانی كوردیدا به‌رده‌وامه‌‌و خزمه‌تێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌و بواره‌ گه‌یاندووه‌.
كوردستانی نوێ وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌‌و له‌ماوه‌ی 25 ساڵی ته‌مه‌نیدا خه‌رمانێكی پڕ به‌رهه‌می له‌بواری رۆژنامه‌وانیی كوردیدا فه‌راهه‌م كردووه‌‌و قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نووسان‌و میدیاكاران.
دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ رێزدا...
ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك)

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی: به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌تان له‌ئاست پرسه‌ نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه‌
به‌ڕێزان/ سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌ران‌و رۆژنامه‌نووسان‌و كارمه‌ندانی «كوردستانی نوێ»
له‌یادی «25» ساڵه‌ی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی ئازیزی «كوردستانی نوێ»دا، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین، ستایشی ئێوه‌‌و ته‌واوی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌كه‌ین، له‌قۆناغه‌ جیاجیاكانی رۆژنامه‌كه‌دا، دڵسۆزانه‌‌و پیشه‌ییانه‌ ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕاندووه‌.
رۆژنامه‌ی «كوردستانی نوێ»، وه‌ك یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی كوردستان‌و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی پاش راپه‌ڕین 1991، وه‌ك رچه‌شكێنێكی تری مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، مایه‌ی شانازیی هه‌موو یه‌كێتییه‌ دڵسۆزه‌كان‌و رۆژنامه‌نووسانه‌، بۆنه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردییشه‌.
رۆژنامه‌ی «كوردستانی نوێ» 25 ساڵه‌، پشوودرێژانه‌ كاروانه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌، رۆژنامه‌یه‌كی به‌رپرسیاربووه‌ له‌ئاست پرسه‌ نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و به‌دواداچوون‌و زانیاریی ورد‌و دروست. بۆیه‌ له‌سه‌رده‌می پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن‌و میدیای ئه‌لكترۆنی‌و سۆشیالمیدیادا، «كوردستانی نوێ» نه‌ك بایه‌خی خۆی له‌ده‌ستنه‌داوه‌ وه‌ك رۆژنامه‌ی كاغه‌ز، به‌ڵكو گه‌شه‌یكردووه‌.
جارێكی تر یادی یۆبیلی زیوینی «كوردستانی نوێ» له‌ئێوه‌و ته‌واوی خوێنه‌رانتان پیرۆزبێت، ئومێده‌وارین ئه‌م یاده‌، وێستگه‌ی بره‌ودان‌و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر‌و خۆسازدان بێت بۆ هه‌لومه‌رجی نوێ‌و گۆڕانكارییه‌كان.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك)

ده‌زگای هه‌ڵبژاردن: له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ به‌رده‌وامبن‌و هه‌میشه‌ بدره‌وشێنه‌وه‌
به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسان‌و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز
ساڵیادی یۆبیلی زیوینی رۆژنامه‌كه‌تان پیرۆزبێت
به‌بۆنه‌ی یادی یۆبیلی زیوینی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه‌، له‌ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ به‌ناوی ته‌واوی ئه‌ندامان‌و كادرانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌ین‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاترتان بۆ ده‌خوازین، به‌ڕێزان رۆژنامه‌کەتان له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌میشه‌ پێشه‌نگ‌و راستگۆ‌و بوێر بووه‌ له‌نێو كاری میدیای كوردیدا، بۆیه‌ هیوادارین له‌ساڵی نوێی كاركردنیشدا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ به‌رده‌وامبێت‌و هه‌میشه‌ بدره‌وشێته‌وه‌، شانازییه‌كی مێژوویی گه‌وره‌یه‌، كه‌ سه‌دان راگه‌یاندنكار‌و رۆژنامه‌نووس له‌و خوێندنگایه‌ی كوردستانی نوێدا په‌روه‌رده‌كراون‌و پێگه‌یه‌نراون، كه‌ له‌ئێستاو ئاینده‌دا خزمه‌تی زیاتری رۆژنامه‌وانی كوردستان ده‌كه‌ن.
بێگومان ئه‌مه‌ به‌ری ره‌نجی ماندوبوون‌و شه‌ونخونی سه‌رنووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسان‌و كارمه‌ندانی رۆژنامه‌كه‌تانه‌، ده‌ستانخۆش، چاوه‌ڕێی كاری باشتر‌و پێشكه‌وتنی زیاترین له‌ئێوه‌ی سه‌ربه‌رز‌و ماندوونه‌ناس.
له‌گه‌ڵ رێزدا
ده‌زگای هه‌ڵبژاردن

شوان داودی: كوردستانی نوێ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامبێت
به‌ڕێز سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به‌ڕێزان: ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی ئازیز
پاش سڵاو
به‌ناوی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌ پیرۆزبایی 25مین ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-تان لێده‌كه‌ین‌و ده‌ستخۆشی له‌ئێوه‌ی تێكۆشه‌رو خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین‌و به‌هیوای ئه‌وه‌ی كوردستانی نوێ هه‌میشه‌ به‌رده‌وامبێت له‌گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی‌و ئینسانی‌و ئاشتیانه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبێت له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی پیشه‌یی خۆی وه‌كو مینبه‌رێك بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌گه‌ڵ رێزو پێزانینمان بۆ رۆڵی گرنگی ئێوه‌
شوان حه‌وێز داودی
وته‌بێژی فراكسیۆن

بورهان حاجی سلێمان: به‌رده‌وامن له‌گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی
به‌ڕێز سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ
به‌ڕێزان: ده‌سته‌ی نووسه‌ران‌و ته‌واوی ستافی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی خۆشه‌ویست:
رێزو سڵاو
به‌بۆنه‌ی 25مین ساڵیادی ده‌رچوونی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه‌، به‌ناوی سه‌رۆك‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌زگای هه‌واڵ بۆ راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌وانییه‌وه‌، جوانترین‌و گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئێوه‌ی تێكۆشه‌رو خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، كه‌ به‌هه‌وڵ‌و ماندوبوونتان كوردستانی نوێی ئازیز به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌یاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی‌و پیشه‌یی خۆی.. هیوای سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
بورهان حاجی سلێمان
ل/سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵ بۆ راگه‌یاندن‌و رۆژنامه‌گه‌ری

گه‌لاوێژ: ئه‌مساڵتان، پڕ داهێنانترو پڕ بڕشتتر بێت
به‌ڕێزان: سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی ئازیزی كوردستانی نوێ
به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ پیرۆزبایی یادی 25 ساڵه‌ی رۆژنامه‌كه‌تان لێده‌كه‌م، كه‌ وه‌كو یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی دوای راپه‌ڕین، هه‌رده‌م پێگه‌و رۆڵی خۆی هه‌بووه‌و یه‌كێكه‌ له‌و رۆژنامه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ كه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ زۆر میدیاو ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌.
به‌هیوام ئه‌و یاده‌، ببێته‌ زیاتر هاندانی سه‌رنووسه‌رو ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌كه‌ تا به‌ گوڕتر كاربكه‌ن‌و قه‌ڵه‌مه‌ ره‌نگینه‌كه‌یان هه‌ر له‌بره‌و دابێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی بواری رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، دووباره‌ پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م‌و به‌هیوام ئه‌مساڵتان، له‌هه‌موو ساڵانی تر پڕ داهێنانترو پڕ بڕشتتر بێت‌و هه‌ر بژین.
گه‌لاوێژ


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP