روسیا دژی دانانی یه‌په‌گه‌ و په‌که‌که‌ یه‌ به‌ تیرۆریـست
روسیا دژی دانانی یه‌په‌گه‌ و په‌که‌که‌ یه‌ به‌ تیرۆریـست ‌ 13/2/2017
ئاماده‌کردنی: یه‌که‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت
گه‌وره‌ دیپلۆماتێکی روسیا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی روسیا له‌سه‌ر په‌که‌که‌ و یه‌په‌گه‌  رایگه‌یاند: روسیا دژی دانانی ئه‌و دوو پارته‌یه‌ به‌ تیرۆریست. راشیگه‌یاند: روسیا دژی دروستکردنی ناوچه‌ی ئارامه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ له‌ باکوری سوریا.  وتیشی: تورکیا ئامانجی تایبه‌ت به‌خۆی له‌ سوریا هه‌یه‌.
دژی ناوچه‌ی ئارامن
ئه‌لکسه‌نده‌ر بوتسان خارتشینکۆ به‌رپرسی کاروباری ئه‌وروپا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا  به‌ ئاژانسی سپوتنیکی روسیای رایگه‌یاند: راسته‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا په‌یوه‌ندیمان باشبۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌باره‌ی سوریاوه‌، چه‌ند خاڵێکی ناکۆکمان هه‌یه‌. راشیگه‌یاند: روسیا هیچ زانیاری له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه‌ نییه‌ و دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی تورکیان.
مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د
خارتشینکۆ راشیگه‌یاند: پرسی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوریا ، له‌ئێستادا نه‌بۆته‌ رێگر بۆ په‌یوه‌ندی نێوان روسیا و تورکیا . وتیشی : له‌ئێستادا په‌یوه‌ندی روسیا و تورکیا له‌باره‌ی سوریاوه‌ زۆر له‌پێشه‌، ئه‌وان پێکه‌وه‌ کارده‌که‌ن بۆ ڕاگرترنی کاتی جه‌نگ و  کارکردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هاندانی هه‌مو لایه‌نه‌کانی جه‌نگه‌که‌، که‌له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه‌ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

 کورد پێویسته‌ به‌شداربێت
ئه‌و دیپلۆماته‌ی روسیا راشیگه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ تورکه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکین، که‌ پێویسته‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا بپارێزرێت. وتیشی: له‌هه‌مناکاتیشدا ئێمه‌ داکۆکی له‌وه‌ ده‌که‌ین، پێویسته‌ کورده‌کان به‌شداری پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ بۆ جه‌نگی سوریا بکه‌ن.
په‌که‌ک و یه‌په‌گه‌ تیرۆریست نین
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ خارتشینکۆ رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ تورکه‌کان له‌ گفتوگۆداین و ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان سوورن. وتیشی: ئێمه‌ دژی ئه‌وه‌ین، که‌ پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کێتیه‌کانی پاراستنی گه‌لی کورد، وه‌کو دوو رێکخراوی تیرۆرسیتی دابنێین.  


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP