هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ ده‌باشان، ده‌ستیپێكرد
هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ ده‌باشان، ده‌ستیپێكرد ‌ راپۆرت‌ 13/2/2017
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتی‌و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌
*كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت

هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 11/2/2017 ی مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان كه‌  به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ی.ن.ك، له‌ ده‌باشان به‌ڕێوه‌چوو، ده‌ستیپێكرد.

نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی‌ یه‌كێتی‌ تاوتوێده‌كرێت
له‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیدا هاتبوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ (درێژه‌پێدانی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌‌و گۆڕان‌و لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ش، به‌پێی‌ نه‌خشه‌ڕێگای‌ یه‌كێتی‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان، له‌عیراق‌و كوردستان‌و پرسه‌ ده‌ستووری‌‌و یاسایی‌‌و ئابوورییه‌كانی به‌گرنگ زانی‌)، ئاماژه‌به‌وه‌شدرابوو (رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ئایینده‌ش 16/2/2017، مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ بۆ دوا تاوتوێی‌ نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی‌ یه‌كێتی‌ كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیش، بۆ هه‌مان ئامانج ده‌درێ. پرۆژه‌و بڕیاره‌كانیش، پێش دوا په‌سه‌ند، ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ند).
سه‌ره‌تایه‌كی باش

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی‌ سیاسییه‌وه‌، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك، به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌تایه‌كی باشبوو بۆ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی‌و ته‌بایی ریزه‌كانی یه‌كێتی، به‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌م پته‌وتر ده‌بێت، هه‌م كاریگه‌ری زۆرباشی له‌سه‌ر دۆخی یه‌كێتی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌، وتی: درێژەپێدەری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێشوو ده‌بێت‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ تاوتوێده‌كرێت‌و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیش ده‌درێن به‌ سه‌ركردایه‌تی‌و پاشان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.
رزگار عه‌لی ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین: كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا به‌رده‌وام ده‌بێت‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا ده‌ستپێده‌كات.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: گۆڕان‌و یه‌كێتی‌و پارتی له‌ وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ی‌ شیعه‌ هاوڕابوون
هه‌روه‌ها سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ‌، ده‌ڵێت: گۆڕان‌و یه‌كێتی‌و پارتی له‌ وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ی‌ شیعه‌ هاوڕابوون. «له‌دوو هه‌فته‌ی‌ داهاتووشدا وه‌ڵامی‌ شیعه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌»، ده‌شڵێت: وه‌فدێك ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ گه‌یاندنی وه‌ڵامی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی‌ شیعه‌كان. (به‌هه‌ند وه‌رگرتنی پرسی هاوسه‌نگیش له‌ كوردستاندا) به‌ پێویست ده‌زانێت.

تەواوی دیدارەکە لە 
بڕیاره‌ سێشه‌ممه‌، سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش كۆببێته‌وه‌
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، د.ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتیی نیشتمانی، به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستانی نوێ-ش (پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش، رۆژی سێشه‌ممه‌ بێت).


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP