ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی  که‌ ده‌ستیان  لــه‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌و هێشتا کاریگه‌ریان ماوه‌
ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که‌ ده‌ستیان لــه‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌و هێشتا کاریگه‌ریان ماوه‌ ‌ 15/2/2017
ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
له‌ناو عاله‌می سیاسه‌تدا زۆرجار گوێمان له‌وه‌ ده‌بێت فڵانه‌ سیاسته‌مه‌دار پاش چه‌ندین ساڵ واز له‌کاری سیاسی هێناو ده‌ستی له‌ پۆسته‌که‌ی کشانده‌وه‌. به‌گشتی له‌ رۆژئاوادا زۆرجار گوێبیستی ئه‌م هه‌واڵانه‌ ده‌بین، به‌ڵام له‌ رۆژهه‌ڵاتدا که‌متر گوێبیستی ئه‌مجۆره‌ هه‌واڵانه‌ ده‌بین. به‌رپرسه‌کان کاتێک ده‌چنه‌ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات، ئیتر تائه‌وکاته‌ ده‌مرن، به‌وکورسیه‌وه‌ ده‌نووسێن، له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر که‌م گوێمان له‌ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ ده‌بێت. گه‌ر کاتێکیش شتێکی وا ڕووبدات، ئه‌وا ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ ده‌ست له‌کارده‌کێشێته‌وه‌، جارێک تاماوه‌یه‌ک ده‌وه‌ستێت بزانێت کام ووشه‌ زۆر خراپ و کام جنێو زۆر پیسه‌، له‌به‌یانی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌یدا، له‌دژی حزبه‌که‌ی بینووسێت. ئه‌و کاته‌ی‌ ئه‌و له‌وشوێنه‌ نه‌ما، ئیتر دونیا وێران ده‌بێت و  له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌و که‌سه‌ ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌و حزبه‌ی که‌تێیدا چه‌ندین ساڵ کاری لێکردووه‌. 
له‌ماوه‌ی پێشوودا گۆڤاری ئه‌تله‌نتیکی ئه‌مریکی، راپۆرتێکی له‌باره‌ی چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی جیهانی بڵاوکرده‌وه‌، باس له‌ پێنچ که‌سایه‌تی ده‌کات، که‌له‌ پاش وازهێنانیشیان له‌سیاسه‌ت، هێشتا ڕۆڵیان ماوه‌.لێرەدا کورتەیەکی ئەو ڕاپۆرتە دەخینە ڕوو.

ئه‌لفارۆ ئۆریبی
له‌ئێستادا دیمه‌نی سیاسی کۆڵۆمبیا بۆته‌ مه‌یدانێک بۆ جه‌نگی نێوان دوو سیاسه‌تمه‌داری ئه‌م وڵاته‌، ئه‌وانیش : خوان مانويل سانتوس، که‌ سه‌رۆکی ئێستای کۆڵۆمبیایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌لفارۆ ئۆریبی، سه‌رۆکی پێشووی کۆلۆمبیا. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ سانتوس،له‌گه‌ڵ ئۆریبی کێشه‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی جه‌نگی ناوخۆ، له‌پاش ره‌تکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی کۆلۆمبیاشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی فارک، هێنده‌ی تر شانسی ئۆریبی به‌هێزبووه، واچاوه‌ڕان ده‌کرێت، له‌هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 دا، دووباره‌ ئۆریبی خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه‌و ببێته‌وه ‌به‌سه‌رۆکی کۆلۆمبیا.

مه‌هاتیر موحه‌مه‌د
مه‌هاتی موحه‌مه‌د که‌ له‌ئێستادا ته‌مه‌نی 91 ساڵه‌و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵیش سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا بوو،ساڵی پار وازی له‌ سه‌رۆکایه‌تی پارته‌که‌ی هێنا، که‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌، گه‌یاندیه‌ لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات.  به‌ڵام له‌ئێستادا له‌جه‌نگ و ململانێیه‌کی سه‌ختدایه‌ له‌گه‌ڵ نه‌جیب ره‌زاق سه‌رۆک وه‌زیرانی مالیزیا، ره‌زاق ماوه‌یه‌که‌، تۆمه‌تی گه‌نده‌‌ڵی له‌سه‌ره‌و مه‌هاتیر موحه‌مه‌دیش، یه‌کێکه‌ له‌ نه‌یاره‌ سه‌خته‌کانی. 
ماتیۆ رینزی 
ماتۆ رینزی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیا، پاش ئه‌وه‌ی‌ ساڵی پار زۆرینه‌ی ئیتالیه‌‌کان دژی ریفۆرمه‌ ده‌ستوریه‌کانی وه‌ستانه‌وه‌، ده‌ستی له‌کاره‌که‌ی کێشانده‌وه‌، به‌ڵام هه‌تاوه‌کو ئێستا یه‌كێکه‌ له‌سه‌رکرده‌ سیاسیه‌ به‌ناوبانگه‌کانی ئیتالیا و سه‌رۆکی پارته‌که‌شیه‌تی. تاکه‌ رێگر له‌به‌رده‌می رینزی ، سیلڤیۆ به‌رله‌سکۆنییه‌، که‌ پێشتر  ئه‌ویش سه‌رۆک وه‌زیران بووه‌. پێده‌چێت رینزی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا، دووباره‌ شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆک وه‌زیران.

نوری مالکی
گۆڤاره‌که‌ ده‌ڵێت: گه‌ر نه‌توانیت ببیته‌ مه‌لیک، ئه‌وا باشتره‌ ڕۆڵی مه‌لیک ببینیت، نوری مالکیش هه‌مان کار ده‌کات. ئه‌و هه‌تاوه‌کو ساڵی 2014 سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بووه‌، به‌ڵام پاش فشاری سیاسی، وازی له‌ پۆسته‌که‌ی هێنا، بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی که‌سه‌ر به‌هه‌مان حزبن، به‌ڵام هه‌تاوه‌کو ئه‌مرۆش، مالکی رۆڵێکی گه‌وره‌یه‌ له‌سیاسه‌تی عیراقدا هه‌یه و له‌ناو میلیشیا شیعه‌کانیش به‌تایبه‌تی حه‌شدی شه‌عبی، ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرێت. 
لویس ئیناسیۆ لۆلا داسیلفا
لویس ئیناسیۆ لۆلا داسیلفا که‌له‌ناو هه‌وادارانی به‌ «لۆلا» ناسراوه‌. سه‌رۆکی پێشووی به‌رازیل بووه‌، ماوه‌ی هه‌شت ساڵ حوکمی ئه‌م وڵاته‌ی‌ کرد، گه‌وره‌ترین گه‌شه‌ی ئابووریی و  سیاسی له‌ ماوه‌ی حوکمڕانی ئه‌ودا ڕوویدا. دواتریش کورسی ده‌سه‌ڵاتی پێشکه‌شی  « دیلما روسیف» کرد، به‌ڵام ساڵی پار به‌هۆی بوونی دۆسێی گه‌نده‌‌ڵییه‌وه‌ ‌له‌سه‌ر کار لابرا. هه‌تاوه‌کو ئێستاش لۆلا کۆمه‌ڵێک تاوانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ره‌، هه‌رچه‌نده‌ لۆلا رایگه‌یاند: ته‌نها مه‌سیح  له‌ به‌رزایل ده‌توانێت من ببه‌زێنێت. هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش لۆلا له‌ناو حزبه‌که‌یی و هاوڵاتیانی ئاسایی به‌رازیل، ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و پێده‌چێت بۆ ساڵی 2018 دووباره‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێرێته‌وه‌. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7204
26/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌ورۆز، شیروانه‌، كه‌ركوك، پ.هه‌ولێر بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕین 26/2/2017
‌ پێكانه‌كه‌ی‌ كازۆرلا تا كۆتایی وه‌رز درێژه‌ی ده‌بێت 26/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP