پڕۆسەی ئاشتی لـە   فلیپین تەقەی تێکەوت
پڕۆسەی ئاشتی لـە فلیپین تەقەی تێکەوت ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 15/2/2017
ڕدریگۆدۆتێرتی» سەرۆکی فلپین بریاریدا دانوستانی نێوان حکومەتەکەی و یاخیبوانی بزوتنەوەی «سوپای گەلی تازە» ڕابگرێ وپرۆسەی ئاشتی نیوانیان کۆتایی پێ بهێنێت،بۆیە داوای لە دانوستکارانی سەر بە حکومەتەکەی کرد، لە ئیتاڵیاوە بارگەکانیان تێک بنێن وبگەڕێنەوە فلیپین،بە قسەی ئەو ئەو یاخیبوانە شایانی ئەوەنین ئاشتیان لەگەڵدا بکرێت.

پێشێلکارییه‌کانی حکومه‌ت
ئەم کاردانەوەیەش لەدوای ئەوەهات کەدانوستکارانی لایەنی بەرامبەر یەک لایەنە پرۆسەکەیان ڕاگرت، بەپاساوی ئەوەی کە دەسەڵات، لە وڵاتەکەدا بەردەوامە لە پیشێلکاریەکان‌وگوێ بەهیچ بنەمایەکی ئازادی‌ودیومکراسی‌ومافی مرۆڤ نادات، بەرپرسانی وڵاتەکەش ڕەتی دەکەنەوە کەشتی وا ڕویدابێ ومامەڵەی دەزگاکان لەگەڵ هاوڵاتیان ئاساییە.
لە لێدوانیکیدا بۆ کەناڵەکانی میدیای وڵاتەکەی سەرۆکی فلیپین ڕایگەیاند: مادام شەڕخوزان ئاشتیان ناوێت ئەوا ئێمەش ئامادەین پەنجا ساڵی تریش شەڕیان لەگەڵدا بکەین‌ولەبەرامبەریان کۆڵ نادەین. ووتیشی:  وادیارە ئاشتی لەم قۆناغە مەیسەر نابی بۆیە دەست بەشەڕ دەکەینەوە لەگەڵیاندا.

تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتری
شایانی باسە پرۆسەی وەستاندنی شەڕ لە نێوان هەردولا پێنچ مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردو لەوکاتەش دانوستانیش لەنێوانیان بەردەوامەو وەفدی دانوستانکاری هەردولاش لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بون و زنجیرەیەک کۆبونەوەیان ئەنجامدا بەبێ ئەوەی بگەنەهیچ ڕێککەوتنێک،بەپێی لێدوانەکانی وەفدی حکومی یاخیبوەکان داواکاری گەورەو قەبەیان خستۆتە سەرمێز کەجێبەجێکردنیان ئەسەتەمە، بزوتنەوەکەش دەڵێ، دەسەڵات نایەوێت مل بۆ ئازادی وچاکسازی ڕیشەیی لەناو کایەکانی ژیاندا بکات. 

وڵاتێکی ڤره‌ ئێتنیک
دەسەڵاتی سیاسی لە فلیپین سەۆکایەتی کۆماریە، سەرۆک جگەلەوەی وڵاتەکە بەڕێوەدەبات سەرۆکی حکومەت‌وسەرکردەی سوپاو هێزەچەکدارەکانیشە،ژمارەیه‌ک پێکهاتەی ئاینی‌و مەزهەبی وتیرەیی لەناو ئەو وڵاتە هەن ،ژمارەیەک پارتی موعارەزەش هەیە کە هەمیشە ڕەخنەلە حکومەت دەگرن لە زەوتکردنی مافی خەڵک وڕەشوروتکردنیان، بۆیە باری ئەمنی وسیاسی ئەم وڵاتەدەین ساڵەجیگیر نییە.

سوپای گه‌لی تازه‌
«سوپای گەلی تازە»ش بزوتنەوەیکی سیاسی چەکداریەو باڵی سەربازی حیزبی شیوعی فلیپینیە ،لەساڵی ١٩٦٨ لەیادی ٧٥ ساڵەی لەدایکبونی «ماوتسی تونگ»ی سەرۆکی چین دروست بوەو مەبەستی ڕوخاندنی حکومەت ودامەزراندنی حکومەتێکی شیوعیەلە فلپین،بۆئەم مەبەستە ماوەی ٥٠ سالە شەڕی چەکداری لەگەڵ سوپای ئەو وڵاتە هەڵگیرساندوەو ئەو شەڕو ململانییە یەکێکە لەدرێژترین شەڕ لەسەر ئاستی هەموو جیهانداو تائێستا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسی تێدا کوژراوە.

به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی ناوخۆ
حکومەتی فلپین خۆی بە پیادەکردنی دیموکراسیەت و ئازادیە گشتیەکان ناوزەند دەکا،بەڵام یاخیبوەکانی ئەو بزوتنەوەیە حکومەت بە دیکتاتۆر وەسفدەکەن و تاوانباری دەکەن بە کوشت وبڕو تێهەڵدان وئازاردان و برسیکردنی هاوڵاتیانی،بۆیە ئەو شەڕو ململانییە هەر بەردەوامەو ناوە ناوە خەڵکی یەکتر دەکوژن و ئەم دۆخە نەخوازراوە ئاسەواری نەرێنی بەسەر ژیان‌وگوزەرانی هاوڵاتیانی ئاساییدا بەجێ هێشتوە. 
سەرچاوە: ئاژانسەکان


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP