هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: تا دوا هه‌ناسه‌ به‌رگریی له‌ كوردستانیبوونی كه‌ركوك ده‌كه‌ین
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: تا دوا هه‌ناسه‌ به‌رگریی له‌ كوردستانیبوونی كه‌ركوك ده‌كه‌ین ‌ 16/2/2017
راپۆرتی كۆتایی هه‌فته‌
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ «تا دوا هه‌ناسه‌ به‌رگریی له‌ كوردستانیبوونی كه‌ركوك ده‌كه‌ین»، راشیگه‌یاند: هه‌رچییه‌كمان پێ بكرێت بۆ خزمه‌تی كه‌ركوك‌و دانیشتووانه‌ دڵسۆزه‌كه‌ی، درێغی ناكه‌ین.
هاوكاریی هاووڵاتیان زۆر پێویسته‌
ئه‌م ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك، رۆژی 13/2، له‌میانی سه‌ردانێكیدا هات بۆ كه‌ركوك‌و قه‌ره‌هه‌نجیر، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوكدا كۆبۆوه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك، ئاماژه‌یكرد به‌بارودۆخی كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و به‌وردییش قسه‌ی له‌سه‌ر دۆخی پێشمه‌رگه‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕو سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ كرد له‌سنووری كه‌ركوكدا. وتیشی: جیاواز له‌ڕابردوو، ئێستا دانیشتووانی كه‌ركوك به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه‌، هه‌ست به‌ئارامی‌و دابینكردنی ئاسایش ده‌كه‌ن، كه‌ هۆكاری ئه‌و ئارامییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاوكاریی هاووڵاتیان بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆرو رێگریی له‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی بیانه‌وێت كێشه‌ دروستبكه‌ن. هه‌روه‌ك قسه‌شی له‌سه‌ر چاوكراوه‌یی‌و قاره‌مانێتیی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و پێشمه‌رگه‌ كرد كه‌ به‌وپه‌ڕی وره‌به‌رزییه‌وه‌ پارێزگاریی له‌كه‌ركوك‌و ته‌واوی كوردستان ده‌كه‌ن.
كه‌ركوك به‌ لای ئێمه‌وه‌ گرنگیی خۆی هه‌یه‌
لای خۆیشییه‌وه‌، خاتوو هێرۆ؛ رۆڵی پێشمه‌رگه‌و قاره‌مانانی كوردستانی له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش به‌رزنرخاندو جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌دیهاتوون، به‌ری ره‌نج‌و قوربانیدانی شه‌هیدان‌و پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌‌و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت پارێزگاری له‌ ته‌واوی ده‌ستكه‌وت‌و سه‌ركه‌وتنه‌كان بكرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی هه‌موو كه‌س‌و لایه‌كه‌. له‌باره‌ی كه‌ركوكیشه‌وه‌، وتی: «پرسی كه‌ركوك به‌ لای ئێمه‌وه‌ گرنگیی خۆی هه‌یه‌و بۆ پاراستن‌و به‌رگرییلێكردنی‌و ئه‌وه‌ی پێویستێتی؛ درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال؛ ده‌بین‌و تا دواهه‌ناسه‌ به‌رگریی له‌كوردستانییبوونی كه‌ركوك ده‌كه‌ین‌و كۆڵیش ناده‌ین».
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌یاندا؛ هێرۆخان؛ رۆڵی خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی به‌رزنرخاند له‌هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانیكردنیان له‌پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، له‌وڕووه‌شه‌وه‌ وتی: خۆڕاگریی‌و قوربانییه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك چ له‌ئێستاو چ له‌ڕابردوودا، جێگه‌ی شانازی‌و ستایشكردنه‌، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ هه‌رچییه‌كمان پێ بكرێت، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵگرتن‌و نه‌هێشتی ئه‌و زوڵم‌و قوربانیدانه‌ له‌سه‌ر شاره‌كه‌و دانیشتووانه‌كه‌ی، درێغی ناكه‌ین.
به‌رده‌وام له‌خه‌می كه‌ركوك‌و خه‌ڵكه‌كه‌یدان
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسۆ مامه‌ند؛ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك، ستایشی یه‌كێتی‌و به‌تایبه‌تیش هێرۆخان-ی كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌خه‌می كه‌ركوك‌و خه‌ڵكه‌كه‌یدان‌و هه‌وڵی به‌ڕێزیشیانی به‌رزنرخاند.
شایانی باسه‌، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی‌و ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری مه‌ڵبه‌ندو هه‌ردوو په‌رله‌مانتار مه‌حمود عوسمان‌و رێبوار ته‌ها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و كاكه‌ڕه‌ش‌و ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و رزگار حاجی حه‌مه‌ لێپرسراوی ناوه‌ندی كه‌ركوكی رێكخراوه‌ دیموكراتییه‌كان، له‌دیداره‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
هه‌روه‌ها، له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سنووری پارێزگای كه‌ركوك، خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؛ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی حكومی‌و حزبی‌و چین‌وتوێژه‌كانی سنووره‌كه‌، گوێبیستی داواكاری‌و پێویستییه‌كانی سنووره‌كه‌ بوو، له‌سه‌ر چه‌ندین پرس‌و بابه‌تی جێی گرنگیپێدانی سنووره‌كه‌ش، گفتوگۆیان كرد.
كه‌ركوك نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان‌و سیمبولی به‌رگرییه‌
هه‌روه‌ك له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی‌و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی‌و ژیان‌و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تیی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌ن، سەردانی پارێزگای كه‌ركوكی کردو چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
ئه‌م سه‌ردانانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی گرنگیدانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ به‌كه‌ركوك‌و سنووره‌كه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP