چین و خه‌ونی رێگای ئاوریشم
چین و خه‌ونی رێگای ئاوریشم ‌ 10/5/2017
ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

له‌پاش ئه‌وه‌ی شۆڕشی چینی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ساڵی 1956 سه‌رۆک ماوتسیتونگ وتی: له‌سه‌ر چین پێویسته‌، شتی زیاتر پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی بکات. به‌دڵنییایه‌وه‌ چین وه‌کو شارستانییه‌کی گرنگی جیهان، زۆر داهێنان و خزمه‌تی زۆری پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی کردووه‌، لێ ماوه‌ی سه‌دساڵێک به‌هۆی داگیرکردنی له‌لایه‌ن هێزه‌ کۆڵۆنیالیسته‌کانی جیهانه‌وه‌، ئه‌م وڵاته‌ نه‌یتوانی رۆڵی خۆی له‌ناو جیهاندا بگێرێت. له‌ئێستاشدا چین دووباره‌ ده‌یه‌وێت رۆڵی خۆی له‌جیهاندا بگێڕێت، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری « پشتێنه ‌و رێگای ئاوریشم» که‌ ساڵی 2013 له‌لایه‌ن سه‌رۆک شی جین پینگ پێشنیازکرا. وابڕیاریشه‌ له‌ 14 و 15 ی ئه‌م مانگه‌ش، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جیهانی له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ پکین سازبکرێت.

رێگای ئاوریشمی نوێ 
له‌سه‌ده‌ی 19 دا جوگرافیناسی ناسراوی ئه‌ڵمانی فردیناند ڤۆن ریتشفۆن  ده‌سته‌واژه‌ی « رێگای ئاوریشمی» داهێنا، که‌ گوزارشت له‌ رێگای بازرگانی نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا ده‌کات، له‌ئێستاشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی چینی، ده‌یانه‌وێت دووباره‌ ئه‌و رێگایه‌، به‌ تێزی نوێوه‌ زیندووبکه‌نه‌وه‌. 

ئامانج له‌ رێگای ئاوریشمـی نوێ
ئامانج له‌ رێگای ئاوریشـی نوێ، به‌هێزکردنی بازرگانی و هاوکارییه‌ له‌نێوان گه‌لانی ئاسیاو ئه‌فریقا و ئه‌و‌روپادا، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی  دروستکدنی تۆڕێکی به‌هێزی رێگاوبانی وشکانیی و ده‌ریایی له‌نێوان چین و ئه‌فریقا و ئه‌وروپا.

به‌هێزکردنی هه‌ژموونی چین
گه‌رچی زۆرێک له‌ ئه‌وروپیی و ئه‌مریکیه‌کان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێیان وایه‌، ئامانجی سه‌ره‌کی چین له‌م پرۆژه‌یه‌، به‌هێزکردنی هه‌ژموونی سیاسیی و ئابووریی و بازرگانیی و سه‌ربازیی خۆیه‌تی له‌جیهاندا. 

ناوچه‌یه‌کی گرنگی جیهان 
ئه‌و‌ رێگا نوێیه‌ شوێنێکی ستراتیژی جیهان ده‌گرێته‌وه،‌ که‌به‌  60 ده‌وڵه‌ت تێده‌په‌رێت، ئه‌وانیش 1/3 ی دانیشتوانی جیهان ده‌گرێته‌وه‌ و  55% ی به‌رهه‌می جیهان و 75% ی یه‌ده‌گی ووزه‌ی جیهان له‌خۆ ده‌گرێت.

بانکی یارمه‌تیی 
بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش، حکومه‌تی چینی بانکی ئاسیاویی بۆ گه‌شه‌پێدانی داناوه‌، که‌ بڕی 40 ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخانکردووه‌. ئه‌م بانکه‌ش  کار بۆ باشکردنی ژێرخانی ئابووریی و باشكردنی رێگای وشکانی‌وئاسنی‌و به‌نده‌ره‌کان ده‌کات، جگه‌له‌وه‌ش له‌بواری ووزه‌‌وکاره‌باشدا، خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش ده‌وڵه‌تانی به‌شداربووی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌که‌ن.  

ئه‌وروپا پشتگیری ده‌کات
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی پێشوودا چین توانیویه‌تی قه‌ناعه‌ت به‌ زۆرێک له‌ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا بکات و به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بکه‌ن. له‌ ئه‌پریلی 2016 دا، یه‌کێتی ئه‌وروپا رازیبوو که‌ بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ سندوقی « رێگای ئاوریشـی چینی» دابنێت. جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌، ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ش له‌ « سندوقی ئه‌وروپا بۆ سه‌رمایه‌گوزری  ستراتیژی» یه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. 
110 ده‌وڵه‌ت به‌شداری ده‌که‌ن
وابڕیاره‌ له‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی « پشتێنه‌ و رێگای ئاورشیمی» 110 ده‌وڵه‌تی جیهان به‌شداری ده‌که‌ن و زیاتر له‌ 1200که‌سایه‌تی له‌ ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌مریکای باکوور و ئه‌مریکای باشوور و ئه‌فریقا، به‌شداری ده‌که‌ن. هه‌تاوه‌کو ئێستاش 28 سه‌رۆکی جیهان به‌شداری ده‌که‌ن.

چه‌ند ده‌وڵه‌تێک به‌شداری ناکه‌ن
میدیاکان ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه‌، که‌ هه‌ندێک سه‌رۆک ده‌وڵه‌تی رۆژئاوایی، به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ ناکه‌ن له‌سه‌روهه‌مووشیانه‌وه‌ « به‌ریتانیا ، فه‌ره‌نسا، وئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و کۆریای باشوور وئوسترالیا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجیشه‌، به‌شێک له‌ دۆسته‌ نزیکه‌کانی چینیش وه‌کو « هیندستان وباشووری ئه‌فریقا و به‌رازیل» که‌ پێکه‌وه‌ ئه‌ندامی رێکخراوی « بریکس»ن ، سه‌رۆکه‌کانیان به‌شداری ناکه‌ن.

ئه‌مریکا دژی ده‌وه‌ستێته‌وه‌
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌مریکیه‌کان به‌چاوێکی ترس‌وگومانه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌که‌ن.  له‌مباره‌یه‌وه‌ « ئاشلی تیلیس» ئه‌ندامی ئه‌نستیتوی کارینجی، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لیژنه‌ی چه‌کداری کۆنگرێسی ئه‌مریکا رایگه‌یاند: پێویسته‌ ئه‌مریکا به‌ جددیه‌تێکی زۆره‌وه‌، رووبه‌ڕوی پێشنیازی رێگای ئاویشمی چین بێته‌وه‌، چونکه‌ ئه‌مه‌ وه‌کو ترسێکی ستراتیژی وایه‌، بۆسه‌ر ئه‌مریکا. 

هیوایه‌کی نوێ بۆ جیهانی سێهه‌م 
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ به‌شێکی زۆری گه‌لانی جیهانی سێیه‌م به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌فریقا و ئاسیا، ئه‌م پێشنیازه‌ی چین وه‌کو هیوایه‌ک ده‌بینین بۆ ئابووری خۆیان ، بۆنموونه‌ وڵاتێکی وه‌کو پاکستان، له‌رێگه‌ی سندوقی گه‌شه‌پێدانی چینه‌وه‌، نزیکه‌ی 50 ملیار دۆلار، له‌ڕێگاوبان و به‌نده‌ر و فرۆکه‌خانه‌کانی نێوان چین‌و پاکستان خه‌رج ده‌کات. 
سه‌رچاوه‌: 
الانصات المرکزی. العدد. 6647. 4/5/2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7347
22/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ جارێكی تر هالیپ شكستی هێنا بچێته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندییەوە 22/8/2017
‌ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی كه‌ریم بنزیمه‌ نوێ ده‌كاته‌وه‌ 22/8/2017
زانست
‌ هەسارەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە 21/8/2017
‌ نۆكیا 8 ركابەریی ئایفۆن و گالاكسی دەكات 21/8/2017
‌ پێنج هەڵەی باو لەكاتی راكردندا 21/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP