چوار فراكسیۆنی كوردستانی نه‌ناردنی״پشكی هه‌رێم״یان گه‌یانده‌ دادگای‌ فیدراڵی
چوار فراكسیۆنی كوردستانی نه‌ناردنی״پشكی هه‌رێم״یان گه‌یانده‌ دادگای‌ فیدراڵی ‌ 10/5/2017
ته‌ها عه‌بدوڵڵا

دوێنێ 9/5/2017 له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌و داوایه‌ ئاشكرا كرا كه‌ له‌لایه‌ن چوار فراكسیۆنی‌ كوردستانی (یه‌كێتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2017ی‌ عیراق و نه‌ناردنی پشكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، له‌ دادگای‌ فیدراڵی  تۆماركرابوو، ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو «ئه‌و داوایه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ ناوبراوه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌».
ناوه‌ڕۆكی  داوا یاساییه‌كه‌
له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی‌ چوار فراكسیۆنه‌كه‌ ئاماده‌یبوون، په‌رله‌مانتار سامان فه‌تاح ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2017ی‌ عیراق له‌ كاتی‌ جێبه‌جێنه‌كردنی‌ ئه‌و یاسایه‌دا، ده‌توانرێ داوای‌ یاسایی له‌سه‌ر لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندیدار له‌ دادگای‌ فیدراڵی تۆمار بكرێت، «وه‌ك چوار فراكسیۆنی‌ كوردستانی (یه‌كێتی‌، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر داوایه‌كی‌ یاساییمان دژی‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران  تۆمار كردووه‌، به‌وپێیه‌ی یاسای‌ بودجه‌ی 2017 جێبه‌جێنه‌كراوه‌، بۆئه‌مه‌ش داوامان كردووه‌ حكومه‌تی‌ عیراق  پابه‌ند بكرێت به‌ دابینكردنی‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ وڵات».
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی راشیگه‌یاند: داواكه‌ی‌ ئه‌و چوار فراكسیۆنه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ فیدراڵییه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌و ژماره‌ی‌ 40 ی  پێدراوه‌، بۆ بردنه‌وه‌، یان نه‌بردنه‌وه‌ی‌ داواكه‌ش، چاوه‌ڕوانی چۆنێتی‌ داكۆكیكردن له‌و داوایه‌ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ چۆنێتی‌ به‌رگریكردن له‌لایه‌ن لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌ كه‌ داواكه‌ی‌ له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.
هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو «جگه‌ له‌و داوایه‌، ئه‌و چوار فراكسیۆنه‌ تانه‌یان له‌ داوایه‌كی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق داوه‌ كه‌ له‌باره‌ی‌  شایسته‌ داراییه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌وە له‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عیراق ئاڕاسته‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی كردبوو»، ئاماژه‌به‌وه‌شدرا «له‌ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، شایسته‌ داراییه‌كانی‌ خۆیان وه‌ربگرن».


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP