میدیاکانی جـیهان لەسەر ماکرۆن چییان وت
میدیاکانی جـیهان لەسەر ماکرۆن چییان وت ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 11/5/2017
یەکشەممەی ڕابردوو لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسادا «ئیمانوئێل ماکرۆن» سەرکردەی گەنج ولیبرال لەبەرامبەر ژنە سیاسەتمەداری ڕاستڕەو وپۆپۆلیست»مارین لۆپین» سەرکەوتنێکی مەزنی وەدەستهێناو بوبە سەرۆکی فەرەنسا، ئه‌مه‌ش له‌ میدیاکانی جیهاندا، کاردانه‌وه‌ی زۆری لێکه‌وته‌وه‌.

ئەوروپا لەخەم رەخسا
ئەو سەرکەوتنەی ماکرۆن ڕوداوێکی گەورەبو بەتایبەتیش لەدوای چونە دەرەوەی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپاو هاتنەسەرحوکمی «دۆناڵد ترامپ» دەروازەیەک لەبەردەم پۆپۆلیستەکانی ئەوروپا کرابۆەوە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات،لەسەر ئەم دۆسیەیە ڕۆژنامە جیهانیەکان زۆر بەچڕوپڕی پرۆسەکەیان هەڵسەنگاندو لەسەریان نوسی،بەگشتی کەناڵەکانی میدیای ئەڵمانیا ئەوسەرکەوتنەیان بەسەرکەوتنی ئیرادەی ئەوروپاو مەزنکردنی وەسفکردو هەندێکیان ووتیان «ئیدی ئەوروپا لەخەم ڕەخسا»

گه‌نجترین سەرۆکە
ئاژانسی ڕۆیتەر لەڕاپۆرتێکیدا دەڵێت: ماکرۆن بەو سەرکەوتنەی لەزەمانی ناپلیۆنەوە هه‌تاوه‌کو ئێستا، بوو بە گه‌نجترین سەرۆکی فەرەنسا، ماکرۆن هەوڵدەدات ئابوری وڵاتەکەی بکاتە بەهێزترین لەناو یەکێتی ئەوروپا،بەڵام گرنگ ئەوەیە بتوانێت لەپەرلەمانیش زۆرینەی دەنگ بەدەست بێنێت تا بتوانێت بەرنامەکەی پیادەبکات.

شکستی بەپۆپۆلیستەکان هێنا
ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەڕاپۆرتێکیدا دەڵێت: لۆپێن هەوڵیدا کۆمەڵگەی فەرەنسا بکاتە دوو کەرت‌و بەم هۆیەوە ٣٠٪ ی بۆخۆی ڕاکێشا،ئەم پەرتەوازەکردنە کاریگەری نەرێنی کردۆتەسەر ڕەوتی کۆمەڵگاکەو ئەرکی ماکرۆنە،کەئەو یەکڕیزیە دروست بکاتەوە، لەم ئەرکەشیدا توشی ئاستەنگی زۆردەبێتەوە، چونکە خاوەن پارتێکی گەورەوباڵادەست نییە، جارێ دیار نییە کە هەڵوێست لەناو پەرلەمان چۆن دەبێ بەڵام ئەوەی گرنگە، توانی شکست بە پۆپۆلیستەکان بێنێ کە مەترسیان لەسەر وڵاتەکە دروست کردبو.

ئەوروپا نەفەس دەدات
پێگەی «یۆرۆنیوز «هەرزوو لەپۆستێکی نوسیویەتی « ئەوروپا نەفەس دەدات» و تیایدا نوسین وپێشوازی بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپای بڵاوکردۆتەوە لەسەرکەوتنی ماکرۆن کە خۆشحاڵن بەو ڕوداوە مەزنەو ئەو پاڵپشتیەتازەیەی یەکیتیەکەیان.

پشتیوانییەکی گەورە
ڕۆژنامەی «بێڵد»ی ئەڵمانی لەمانشێتێکدانوسیویەتی»ئیدی مێرکل وماکرۆن»ئەوروپا بەهێزدەکەنەوەو تیایدا هەڵوێستی فەرەنسیەکانی بەیان کردوە،لەئاست یەکێتی ئەوروپاو پشتکردنە ئەو بەرنامەیەی کە لۆپین دیاری کردبوو بۆجیابونەوەی وڵاتەکەیان، هه‌روەها باسی مێرکلیش دەکات کە هەمیشە لەخەمی پتەوکردنی یەکێتیەکەیەو خۆشحاڵ بوە بە سەرکەوتنی ماکرۆن، چونکە دۆستێکی نزیکی بۆ دروست بوە لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی بۆ ئەو یەکێتیە.

زەنگی وریاکەرەوەی لێدا
ڕۆژنامەی» نیۆیۆرک تایمز»ی ئەمریکی دەڵێت: ئەو ئەنجامە پاڵپشتیەکی باش بۆ یەکێتی ئەوروپا دروستدەکاو گەشەی پێدەدا،هەرکە ئەنجامەبەراییەکان بڵاوکرایەوە، یۆرۆ نرخەکەی لەماوەی ساڵی ڕابردودا بەرزترین نرخی بەخۆوەبینی، تایمز دەڵێت: ماکرۆن دەرسێکی تایبەتی به‌ پارتە ڕاستڕەو و کلاسیک وچەپەکان دا،  بەوەی بەبێ ئەوەی کەسێکی حیزبی بێت ئەوهەموو دەنگەی هێنا، ئەمەش زەنگێکی ووریاکەرەوەیە بۆهەموو دونیا.

ههرەسی پێ هێنان
ڕۆژنامەی «فرانکفۆرتەئەلگێماینەزایتۆنگ»ی ئەڵمانی دەڵێت:بە دۆڕاندنی لۆپین ئەوسیناریۆیانەش کۆتاییان هات کەلەساڵی ڕابردوودا سەربارەت بەئەوروپاو هەڵوەشانەوەی باسیان لێوە دەکرا،ئەو ئەنجامە نامەیەکی ڕوونە بۆ هەموو ئەوانەی لەپایتەختەکانی وڵاتانی ئەوروپا بانگەشەی پۆپۆلیزم دەکەن،دەرکەوت کە ماکرۆن هەرەسی بەهەمویان هێنا.
دوو بۆچونی جیاواز
«هافپۆست»ی ئەمریکیش دەڵێت: لەنێوان دوو ئاڕاستەی دژبەیەکی هەڵوێستەکان لەبەرامبەر چارەنوسی یەکێتی ئەوروپا زۆرینەی فەرەنسیەکان بڕیاری مانەوەو پتەوکردنیانداو بەرنامەی ماکرۆنیان پەسەندکرد، لەدژی هەموو ئەو هەوڵانەی کە داوای جیابونەوەو پەرتەوازەیی دەکەن،ئەمەش بەردەوامی دەداتە وڵاتەکەیان لەسەر ئاراستەی پێشوو،لەپەڕاگرافێکی تریشدا نوسیویەتی ئەو هەڵبژاردنە بوو بەئەزمونێکی گرنگ بۆ چارەنوسی ئەو ڕاستڕەوانە نەک هەر لەفەرەنسا بەڵکو لەسەر ئاستی هەموو ئەوروپاو کاریگەری بەسەر وڵاتانی تریش دەبێت، بەپێچەوانەی ئەو بیروڕایە رۆژنامەی»سود دۆیچەزایتۆنگ»ی ئەڵمانی پێی وایە کە ڕاستە لۆپین سەرنەکەوت بەلام توانی رێژەی زیاتر لە٣٠٪ ی دەنگەکان بێنێ وئەو سنورە ببڕێت کە پیشتر نەیتوانیبو،بۆیە ئەمە بەسەرکەوتن دەزانێ و پێی وایە کەپارتەکەی لۆپین « بەرەی نیشتیمانی»لەمەودوا زیاتر گەشەدەکات.

پەرلەمان یەکلایی کەرەوەیە
«سی ئێن ئێن» لەڕاپۆرتێکیدا باسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوی وڵاتەکەدەکاو دەڵێت: ماکرۆن کەسێکی حیزبی نییە،بەڵکو خاوەن بزوتنەوەیەکی سیاسیەو ئەگەر نەتوانێت لەناو پەرلەمان کورسی پێویست بەدەست بێنێت، ئەوا لەداهاتوو ناچار دەبێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ چەند پارت وقەوارەیەک بکات تابتوانێت بەرنامەکانی پیادەبکات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP