״نامه‌״كه‌ی مام ‌و  شتی تریش
״نامه‌״كه‌ی مام ‌و شتی تریش ‌ کوردستانی نوێ‌ 14/5/2017
نامه‌یه‌ك له‌ سایت‌و په‌یجه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، دڵ ئاوی نه‌خوارده‌وه‌‌و هێنایانه‌ سه‌ر سایت‌و په‌ڕی رۆژنامه‌ش. له‌ «هه‌ولێر‌و خه‌بات» بڵاویانكرده‌وه‌، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر  هه‌ر نه‌یسه‌ كه‌ ئیشێتی كۆلاج ‌و مۆنتاج بكات، ئه‌دی (خه‌بات) بۆ؟
وامان دانا نامه‌كه‌ كۆلاجیش نه‌كراوه‌، لێی نه‌قرتاوه‌و لێی زیاد نه‌كراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ وه‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ «25» ساڵه‌ مێژووی راپه‌ڕین‌و به‌سه‌رهاته‌ سیاسییه‌كان كۆلاج ده‌كرێت، به‌ڵام وای دابنێین نامه‌كه‌ ئۆرجیناڵه‌و «هه‌ولێر‌و خه‌بات» بێ ئاگاداری مه‌سیف نامه‌یه‌كیان له‌ چه‌كمه‌جه‌ی تایبه‌ت ده‌رهێناوه‌‌و بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌.
ئایا نامه‌كه‌ هه‌ر دیوێكی هه‌یه‌ كه‌ بۆ خه‌ڵك وێنا ده‌كرێت، دیوی ته‌نازول‌و (پاڕانه‌وه‌).
ئه‌م ته‌نازوله‌ بۆ كێیه‌؟ بۆ ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی‌و  داگیركردنی پۆست‌و  پایه‌یه‌ یاخود بۆ كورد‌و كوردستانه‌؟ ئه‌گه‌ر وایه‌ ته‌زویرو كۆلاجی نامه‌ی وای بۆچی بوو كه‌ مام جه‌لال بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌به‌رده‌م كامێراكاندا، ده‌یان جار رجاو تكای بۆ ئاشتی‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ ژیان كردووه‌؟
كۆلاجی بۆچی بوو كه‌ هه‌موو دونیا ده‌زانێت ئه‌وه‌ مام جه‌لال‌و یه‌كێتییه‌کەی مام جه‌لال-ه‌ سه‌بری شۆڕشگێڕی وایان نواندووه‌ خه‌ریكه‌ بڵێن یه‌كێتی قوربانی سه‌ره‌كی ئاشتی‌و برایه‌تی‌و په‌رۆشییه‌ بۆ ئاینده‌ی كوردستان؟. كۆلاجی بۆچییه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر بۆ ئاشتی‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌یی نه‌ك هیچی تر، خه‌ڵكی به‌ پێشی خۆیداوه‌. عه‌زێتی بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌ی كۆلاجكراو یان ئۆرجیناڵی بۆچییه‌، كه‌ مام جه‌لال خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری چوونه‌ مه‌سیفه‌، بێ واده‌و به‌ڵێنی به‌رامبه‌ر‌و له‌ گه‌رمه‌ی ناكۆكی‌و گرژی ناوخۆیی كوردستاندا؟. ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك ئه‌مڕۆ یارو نه‌یار وه‌ك پایه‌داری بۆ مام جه‌لال ده‌یگێڕنه‌وه‌‌و كه‌سی تریش ناتوانێت وه‌ك مام بكات، ئه‌وانه‌ی ئه‌و چیرۆكه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ مه‌به‌ستیانه‌ په‌رۆشی‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌و ئازایه‌تی‌و جوامێری سه‌رۆك مام جه‌لال بگێڕنه‌وه‌، كه‌ بۆ ئاشتی‌و برایه‌تی باكی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستداری مه‌سج‌و نامه‌ی ئۆرجیناڵ‌و كۆلاج كراو نییه‌.
نامه‌ی ناوبراو ئه‌گه‌ر ئۆرجیناڵ بێت‌و ئه‌گه‌ر كۆلاجكراو، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هێشتا شتی تریشمان پێده‌ڵێت، جگه‌ له‌و په‌یامه‌ی راگه‌یاندنی پارتی ویستویه‌تی بیگه‌یه‌نێت.
*نامه‌كه‌ به‌ كوردییه‌، بۆ كورده‌‌و بۆ كوردستانییانه‌.
ته‌نازول نییه‌ بۆ دوژمن‌و داگیركه‌ران، مه‌گه‌ر (خەبات‌و هه‌ولێر) بێ مه‌به‌ست خۆیان كردبێت به‌ نوێنه‌ری وان.
نامه‌كه‌ دوای داخستنی دۆسێی لابردنی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراقه‌، كه‌ رێك رووداوه‌كانی دواتر راستیی هه‌ڵوێستی مام جه‌لال-یان سه‌لماند. ئاخر لاچوونی مالیكی له‌ خولی سێیه‌م‌و هاتنی عه‌بادی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران چی له‌ مه‌سه‌له‌كه‌ گۆڕی؟ ده‌عوه‌یه‌ك رۆیی ده‌عوه‌یه‌كی تر هات. ئایا هەوکردنی كێشه‌كانی ئێستای كوردستان‌و به‌غدا به‌س نییه‌ تا تێبگه‌ین لابردنی مالیكی‌و جه‌عفه‌ری‌و كێ‌و كێ هیچ له‌ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌ ناگۆڕن، چونكه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ی عیراق شه‌خسی نییه‌ ئه‌قڵییه‌ته‌؟ شه‌خسی نییه‌‌و سیسته‌مه‌؟ ئایا ئه‌و نامه‌یه‌ راستی بۆچوونه‌كانی مام ده‌رناخه‌ن له‌و پرسه‌دا وه‌كو چۆن رۆژنامه‌نووس جه‌نگیز چاندار گێڕایه‌وه‌ كه‌ مام جه‌لال پێشبینی كرد ئه‌سه‌د ناڕوا‌و هه‌رواش ده‌رچوو. مالکی چوو و عەبادی هات‌و چارەسەری کێشەکانی کورد لەگەڵ بەغداش هەر نەهات.
*هه‌موو نامه‌یه‌ك یان وه‌ڵامی نامه‌یه‌، یان وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، راگه‌یاندنی پارتی وه‌كو ئه‌م نامه‌یه‌ی له‌ چه‌كمه‌جه‌ی قایم ده‌رهێناوه‌، نامه‌ی پێشووی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م نامه‌یه‌ی مام وه‌ڵامێك بێت بۆی. هه‌روه‌ها نامه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه‌شی دانه‌ناوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نامه‌ی مام ئۆرجیناڵیش بێت یان چه‌ند نامه‌یه‌كی كۆلاجكراوی قۆناغی جیا بێت، هێشتا بۆ ده‌رخستنی ڕاستییەکان كۆلاج ئامێزه‌‌و گومان دروست ده‌كات.
ئایا لایه‌نی به‌رامبه‌ر واتا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ویستویه‌تی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌؟ رێككه‌وتنێك كه‌ له‌ غیابی ئێستای مام له‌ كایه‌ی سیاسیدا براده‌رانی پارتی هه‌رچی (شێخ‌و مه‌لای دونیایه‌) بۆیان هێناوه‌ته‌ رجا‌و تكایه‌، تا نوێ بكرێته‌وه‌؟ ئایا له‌و سه‌رده‌مه‌دا ویستراوه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌؟
نامه‌كه‌ چه‌ند جوانه‌ كه‌ په‌رۆشی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ ئاشتی‌و برایه‌تی ده‌رده‌خات، كه‌ له‌ به‌رزترین ئاستدا ویستراوه‌ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، مام له‌ (په‌نجه‌ره‌وه‌) بۆی دێته‌وه‌ ژووره‌وه‌و نوێی ده‌كاته‌وه‌و ته‌بایی ده‌رده‌خات؟
رجاو تكای مام هیچ ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی بۆ مام جه‌لال‌و هیچ ده‌ستكه‌وتی حزبی تێدا نییه‌ بۆ یه‌كێتی، ئه‌وه‌ چ قوربانیه‌كه‌ به‌و دڵنه‌رمییه‌وه‌ پێداگری له‌سه‌ر ئاشتی‌و رێككه‌وتن ده‌كرێت كه‌ نابێت لابردن‌و لانه‌بردنی مالیكی‌و عه‌بادی‌و جه‌عفه‌ری‌و كۆمه‌ڵێك ناوی تری (به‌غدادی) ببنه‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م كوردایه‌تی‌و كوردستاندا.
له‌به‌رامبه‌ردا نامه‌ بۆ نێردراو چی گوتوه‌؟ چی جواب داوه‌ته‌وه‌؟ (هه‌ولێر ‌و خه‌بات) ئه‌مه‌مان پێناڵێن، پێمان ناڵێن مه‌به‌ست له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ چییه‌، ناشێ مه‌به‌ستێكی پێچه‌وانه‌ی قازانجی پارتیان هەبێت ده‌رخستنی رجاو تكای كوردانه‌ی (مام)‌و زبری‌و دڵڕه‌قی به‌رامبه‌ر له‌به‌رده‌م برایه‌تی‌و كوردایه‌تی‌و هاوپه‌یمانیدا؟
راگه‌یاندنی پارتی له‌ژێر لێوه‌وه‌ پێمان ده‌ڵێن به‌ڕێز بارزانی‌و سه‌ركردایه‌تی پارتی‌و كۆی راگه‌یاندنی پارتی قه‌ت ته‌نازول ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ كوردایه‌تی‌و یه‌كڕیزی كورد‌و كوردستان‌و رێككه‌وتن‌و پێكه‌وه‌یی، عەجەب!.
ئاخر ئه‌مه‌ ئه‌و هه‌موو عه‌زێته‌ی نه‌ده‌ویست له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌ی ئۆرجیناڵ‌و كۆلاجكرا‌ودا.
دایكه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ ته‌نازولی له‌ منداڵه‌كه‌ی خۆی كردو وتی: با له‌م راكێش راكێشه‌دا قۆڵی منداڵی ئازیزی دایكی له‌جێ  نه‌چێ‌و له‌بن ده‌ر نه‌یات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ هه‌قی خۆی خۆشبووه‌، وه‌ك مام جه‌لال‌و وه‌ك یه‌كێتی له‌ تۆماری رووداوەکانی كوردستاندا وایان کردووە.
كوردینه‌!
مام جه‌لال چه‌ند مه‌زنه‌، چه‌ند كورد‌و كوردستانییه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP