لە هەرێمێکی گەورەی ئەڵــمانیا پارتەکەی مێرکل بردیەوە
لە هەرێمێکی گەورەی ئەڵــمانیا پارتەکەی مێرکل بردیەوە ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 16/5/2017
ئەنجامەسەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی «نۆردڕاین ڤێستیڤاڵن» سەرکەوتنی «پارتی دیموکراتی کریستیان» ی ڕاگەیاند لەبەرامبەر ڕکابەرەکەیی پارتی سۆسیالدیموکرات ڕاگەیاند کە ڕۆژی ١٤/٥ بەڕێوەچوو و پارتەکەی مێرکل٣٤.٥٪ ی هێناو سۆاسیالدیموکراتەکانیش ٣٠،٥ ٪ و پارتی دیموکراتی ئازاد ١٢٪ وپارتی سەوز ٦٪ وچەپەکان ٥٪ ،پارتی جێگرەوە بۆئەڵمانیاش کە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەوە توانی بە ٧،٥٪ ڕێژەی پێویست بەدەست بێنێ بۆ چونەناو پەرلەمانی هەرێمەکە.

مێرکل شانسی زیاتر بووه‌
ئەو ئەنجامە بۆ پارتەکەی مێرکل وەک بومەلەرزەیەکی سیاسی وایە، چونکە وڵات خەریکی پێشوازیکردنە لە هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێ‌و ئەم هەرێمەش دانیشتوانەکەی ١٨ ملیۆن کەسە،15 ده‌نگده‌ری هه‌یه‌، واتە پێنج لەسەر یەکی دانیشتوانی ئەڵمانیا دەنگدەری هەیەو ئاماژەکان ئەوە دەردخەن کە «ئەنجێلا مێرکل» بۆ سەرلەنوێ وەرگرتنەوەی پۆستی ڕاوێژکاری بۆ جاری سێیەم لەسەریەک، بەخت یاوەریەتی و دەتوانێت لەبەرامبەر « مارتن شۆڵز» گەورەسیاسەتمەدارو کاندیدی سۆاسیالدیموکرات بۆ ئەم پۆستە بیباتەوە.

پارته‌ راستڕه‌وه‌که‌ چووه‌ په‌رله‌مانه‌وه‌
ئەمە لەو کاتەدایە کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجێلا مێرکل وحکومەتەکەی ڕەخنەی زۆریان لێگیرا لەسەر سیاسەتی کۆچ و وەرگرتنی پەنابەرانی نایاسایی‌وداڵدەدانی ئەو لێشاوە کۆچبەرەی کە ملیۆنێکی تێپەڕاندو بوە جێی ناڕەزایی هەندێ ناوەندو پارتی سیاسی لەوانە پارتی جێگرەوە،هەر لەبەر ئەو سیاسەتەش و دوای ئەو پرۆسەیە ئەم پارتە دەنگەکانی لەبەرزبونەوەیەدایەو بۆیەکەمین جار لە مێژووی هاوچەرخی ئەڵمانیادا، پارتێکی توندڕەوی نازیپەرست بچێتە ناو پەرلەمانی هەرێمەکان وواش چاوەڕواندەکرێت لەهەڵبژاردنی داهاتوو کورسی لەناو پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بەدەست بێنن.

سۆسیال دیموکراته‌کان شکستیان هێنا
‌له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ڕابردو ٢٠١٢ دا پارتی سۆسیال دیموكرات ڕێژەی٣٩،١٪ ی هێناو بە ٨خاڵ له‌پێش حزبه‌كه‌ی مێركله‌وه‌ بوون، بەڵام لە هه‌ڵبژاردنەدا‌ دیموکراتی کریستیان سەرکەوتنێکی بێوێنەی هێناو  بەهەمان شێوە هەفتەی ڕابردوش لەهەردوو هەرێمی زارلاند و شلیسڤیگ هۆلشتاین  بەسەر سۆسیالدیموکراتەکاندا سەرکەوتن.

مێرکل مانەوەی لەپۆستی ڕاوێژکاری مسۆگەرکرد
کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە سەرکەوتن لەو هەرێمە كه‌خاوەنی زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانە، له‌ناو هه‌رێمەکانی‌ تری ئه‌ڵمانیادا كاریگه‌ری بە‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی ئه‌یلولی داهاتوی وڵاتەکە ده‌بێ و ئه‌گه‌ری بەختی وەرکەوتنی سۆسیالدیموکرات كه‌م ده‌كاته‌وه‌،لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکان سەرکردەی پارتەکە لەو هەرێمە بۆخەڵکەکەو کەناڵەکانی میدیا ووتی «ئەمڕۆ بۆهەرێمەکەمان ڕۆژێکی تازەوپڕشنگدارەو پارتەکەمان بووبەهێزترین لەودەڤەرەدا،کاتی ئەوەهاتوە بەبێ هاوپەیمانیکردنی لایەنەکانی ترسیاسەتی خۆمان لە پەروەردەوفێرکردن‌وخزمەتگوزاری وژێرخان وسەرخانی ئابوری وئەمن وئاسایش ونەهێشتنی تیرۆرو توندڕەوی پیادە بکەین». هەرلەسەر ئەمە ماڵپەڕی شپیگل ئۆنلاینە نوسیویەتی: ئێستا مێرکل مانەوەی لەپۆستی ڕاوێژکاری مسۆگەرکردو ئەوئەنجامە دڵنیایی زیاتری پێ دەدات.

دان به‌شکستهێنان
هەردوای ئەوەی «مارتن شؤڵز»  سەرۆکی سۆسیالدیموکرات دانی بەو شکستەداهێناونیگەرانی خۆی دەربڕی ،هەمان کات «هانیلۆرەکرافت» سەرۆکی حکومەت لەو هەرێمەوکە جێگری سەرۆکی پارتەکەشە وازی لەپۆستەکەی هێناو دەستی لەکارکێشایەوە.

31 حزب به‌شداربوون 
شایانی باسە له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ٣١ حزب و كۆمه‌ڵه‌و قەوارەی سیاسی  لەچەپ‌وڕاست و توندڕه‌وه‌كان ململانێی یەکتریان کرد و هه‌ریه‌ك له‌ سۆسیال دیموكراته‌كان و یه‌كێتی دیموكرات کریستیان، کە چەندین ساڵە لەو پرۆسانەدا ڕکابەری یەکدی دەکەن، هیوای خۆیان لەسەر هەڵدەچنن و بەسەنگی مەحەکی هەڵبژاردنی گشتی چەند مانگی داهاتووی وڵاتەکەی دادەنێن، پێش پرۆسەکە بەچەند ڕۆژێک لە ڕاپرسیەکاندا هەردوو ئەو پارتە ڕێژەی دەنگەکانیان لەیەکەوە نزیک بوو، بەڵام ئەو ئەنجامە بۆ پارتەکەی مێرکل جێی دڵخۆشی بوو و دڵنیایی پێدان لە وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە بە ئەنجێلا مێرکل.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7276
25/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ به‌كورتی 25/5/2017
‌ ته‌نیا هه‌نگاوی كۆتایی ماوه‌ 25/5/2017
زانست
‌ بیری یاقوب چاڵێكی ده‌م كراوه‌ له‌ ته‌كساس 25/5/2017
‌ هۆكاری سێیه‌كی مردنی مرۆڤ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا 25/5/2017
‌ دایكێكی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ ٣٨ منداڵی هه‌یه‌ 25/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP