چین ئه‌ندێشه‌ی سیاسی نوێی خۆی پیشانی جیهان ده‌دات
چین ئه‌ندێشه‌ی سیاسی نوێی خۆی پیشانی جیهان ده‌دات ‌ 18/5/2017
ئاماده‌کردنی :  ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا

رۆژانی 14 و 15 ئه‌م مانگه‌ له‌ پکینی پایته‌ختی چین، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جیهانی له‌باره‌ی پرۆژه‌ی « پشتێنه‌ و رێگای ئاوریشـی نوێ» به‌سترا. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش له‌ناو میدیاکان و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌کانی جیهان‌، گرنگی زۆری پێدرا. رۆژئاواییه‌کان به‌ترسه‌وه‌ سه‌یری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌که‌ن، گه‌رچی ده‌وڵه‌ته‌ تازه‌پێگه‌یشتووه‌کانیش وه‌کو هیوایه‌ک سه‌یری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌که‌ن. 

به‌شداربوونی 29 سه‌رۆک 
له‌ 14 و 15 ئه‌م مانگه‌ ،پکین گه‌وره‌ترین کۆبونوه‌وه‌ی جیهانی له‌خۆگرت، 29 سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیرانی جیهان‌وبه‌شداربوونی نوێنه‌ری 130 ده‌وڵه‌ت و ئاماده‌بوونی 70 رێکخراوی ئابووریی‌ و سیاسیی جیهان، جگه‌ له‌ به‌شداربوونی 1500 که‌سایه‌تی سیاسیی‌و ئابووری جیهان. هه‌موو ئه‌مانه‌ش گوزارشت له‌گرنگی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌که‌ن. 

رێگای ئاشتی و پێکه‌وه‌کارکردن 
شی جین پینگ سه‌رۆکی چین له‌ میانه‌ی وته‌یه‌کیدا له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ رایگه‌یاند: هیوادارم  ئه‌م رێگا نویێه‌ ببێته‌ رێگای ئاشتی و پێکه‌وه‌کارکردن بۆ بازرگانی ئازاد. له‌هه‌مانکاتیشدا داوایکرد، که‌واز له‌رێگا ته‌قلیدیه‌کان بهێنن، که‌پێشتر له‌نێوان نه‌یاره‌کاندا پێڕه‌و ده‌کرا، هه‌روه‌ها وازیش له‌ دیبلۆماسیه‌تی پیشاندانی هێز بهێنرێت. 

یارمه‌تیدانی ده‌وڵه‌تانی به‌شداربوو
دواتر شی جین پینگ رایگه‌یاند: چین بڕی 124 ملیار دۆلار بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆه‌ژه‌یه‌  ته‌رخان ده‌کات. وتیشی: حکومه‌تی چینی به‌ بڕی 100 ملیار یوان « که‌ ده‌کاته‌ 14.5 ملیار دۆلار» ته‌رخان ده‌کات بۆ سندوقی رێگای ئاوریشـی نوێ. هه‌روه‌ها بڕی 380 ملیار یوان وه‌کو قه‌رز ده‌داته‌ ده‌وڵه‌تانی به‌شداربووی پرۆژه‌که‌، جگه‌له‌وه‌ش 60 ملیار یوان، وه‌کو یارمه‌تی ده‌داته‌ ده‌وڵه‌ته‌ تازه‌پێگه‌یشتووه‌کان‌و رێکخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، که‌به‌شداری ئه‌م پرۆشه‌یه‌ ده‌که‌ن.  له‌هه‌مانکاتیشدا حکومه‌تی چینی، پشتگیری ده‌زگا و کۆمپانیا چینیه‌کان ده‌کات و‌بڕی 300 ملیار یوان ده‌داته‌ ئه‌و بانک‌و رێکخراوه‌ داراییانه‌، که‌ مامه‌ڵه‌ به‌ دراوی یوانی چینی ده‌که‌ن. 

پڕۆژه‌یه‌کی گرنگه‌
له‌مباره‌یه‌وه‌ وانگ وی پرۆفیسۆر له‌ کۆلیژی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیته‌کان له‌ زانکۆی رنمین رایگه‌یاند: ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ به‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌، رێژه‌ی 60% دانیشتوانی جیهان پێکده‌هێنن، هه‌روه‌ها 30% به‌رهه‌می گشتی جیهان پێکده‌هێنن. چین له‌رێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌ ، نموونه‌‌ و رێگاچاره‌ی خۆی، پیشانی جیهان ده‌دات.

بانکی گه‌شه‌پێدانی چینی 
یه‌کێک له‌ کۆڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌، بانکی گه‌شه‌پێدانی چینییه‌. له‌ئێستادا 900 پرۆژه‌ی له‌ 60 ده‌وڵه‌تدا  ئه‌نجامداوه‌، که‌ کۆی گشتی ده‌گاته‌ نزیکه‌ی 890 ملیار دۆلار، زۆربه‌ی ئه‌م پرۆژانه‌ش له‌بواری به‌هێزکردن‌و باشکردنی که‌رتی ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاتانه‌دان. 

گرنگی پێدانی له‌ جیهاندا
دیاره‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌  چ له‌ناو چین و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین، گرنگی زۆری پێده‌درێت، زیاتر  له‌ 50 سه‌نته‌ری جیهانی، راپۆرت و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه‌‌ کردووه‌، تاوه‌کو ئێستا نزیکه‌ی 100 کتێب به‌زمانه‌ جۆراجۆره‌کان له‌باره‌ی ئه‌م پرۆه‌ژه‌یه‌وه‌ چاپکراوه‌. له‌ ناوخۆی چینیش، نزیکه‌ی 300 سه‌نته‌ر و ئه‌کادیمیا، خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن له‌باره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه‌. 

سه‌رمایه‌گوزاری کۆمپانیاکانی چین له‌ جیهاندا
له‌ڕووی ئابورویشه‌وه‌، کۆمپانیا چینیه‌کان له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه  ‌ده‌که‌ن، سه‌رمایه‌گوزاری زۆریان کردووه‌. له‌ئێستادا کۆمپانیا چینییه‌کان، 56 ناوچه‌ی بازرگانی ئازادیان دروستکردووه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ش نزیکه‌ی 1.1 ملیار دۆلاریان له‌رێگه‌ی باجه‌وه‌‌ سوودیان لێوه‌رگرتوون، جگه‌له‌وه‌ش نزیکه‌ی 180 هه‌زار هه‌لی کاریان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌. کۆمپانیا چینییه‌کان له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا به‌ بڕی 14.5 ملیار دۆلاریان سه‌رمه‌یاگوزاری کردووه‌، پێده‌چێت له‌ داهاتووشدا، ژماره‌که‌ زۆرتر بێت. 

لایه‌نی‌ رۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگی 
دیاره‌ چین ته‌نها گرنگی به‌لایه‌نی ئابووری نادات بگره‌ گرنگییه‌کی زۆریش ده‌داته‌ لایه‌نه‌ی رۆشنبیریی و په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، بۆنموونه‌  ته‌نها له‌ ساڵی 2015 دا، نزیکه‌ی 14  هه‌زار خوێندکاری عه‌ره‌بی له‌ زانکۆ و په‌یمانگا چینیه‌کاندا خوێندوییانه‌. هه‌روه‌ها 11 سه‌نته‌ری کۆنفۆشیۆسیان له‌ 9 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیدا کردۆته‌وه‌. به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بێت، هه‌تاوه‌کو ساڵی 2020  چینیه‌کان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی به‌شداری ئه‌م پرۆژه‌یه،‌ بگه‌ینننه‌ 30 هه‌زار که‌س. 
به‌دڵنییایه‌وه‌ پرۆژه‌که‌ی چین ، گوزارشت له‌ ئه‌ندێشه‌ی سیاسیی نوێی چین ده‌کات، که‌ به‌رگێکی ئابووری هه‌یه‌ و مه‌رامێکی سیاسیش له‌ناخیدا خۆی حه‌شارداوه‌، که‌ زیاتر گوزارشت له‌ خه‌ونی چینییه‌کان ده‌کات، بۆئه‌وه‌ی خۆیان وه‌کو زلهێزێکی نوێی جیهان، پیشانی گه‌لانی جیهان بددده‌ن. 

سه‌رچاوه‌:
الانصات المرکزی. العدد.6654. 15-5-2017
الانصات المرکزی. العدد.6655. 15-5-2017


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP