شـاره‌ زه‌یتوونییه‌که‌ له‌به‌رده‌م هێرشی نوێی تورکیادا
شـاره‌ زه‌یتوونییه‌که‌ له‌به‌رده‌م هێرشی نوێی تورکیادا ‌ 11/7/2017
یه‌که‌ی هه‌واڵ و سیاسه‌ت

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ دووباره‌ هه‌رێمی عه‌فرین که‌وتۆته‌ به‌رده‌م هێرش‌و هه‌ڕه‌شه‌و په‌لاماردانی تورکیاوه‌، خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه‌، دژی ئه‌م له‌شکرکێشیی‌وپه‌لاماردانه‌ی تورکیاوه‌ستاونه‌ته‌وه‌،ئه‌مریکاش هێز ده‌نێرێته‌ ناوچه‌که‌.

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات
هه‌رله‌پاش ته‌واوبوونی کۆڕبه‌ندی گروپی 20 له‌ شاری هامبورگی ئه‌ڵمانیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا که‌وته‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن‌و به‌میدیاکانی راگه‌یاند: هه‌تاوه‌کو‌ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر سنووره‌کانمان بێت، ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌چالاکییه‌ سه‌ربازییه‌کانمان.وتیشی: به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕانه‌ به‌رده‌وا‌می به‌ هێرشه‌کانمان له‌ناوچه‌ی عه‌فرین ده‌ده‌ین. 

دژی ده‌وڵه‌تی کوردن
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌ردۆغان دووپاتکرده‌وه‌: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازی نابین‌و ناهێڵین ده‌وڵه‌تێکی کوردی له‌باکووری سوریا دابمه‌زرێت. 

هه‌ڕه‌شه‌کان به‌رده‌وامن
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ فکری ئاشیق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا رایگه‌یاند: گه‌ر بزانین هه‌ڕه‌شه‌کان بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا به‌رده‌وامه‌، ئه‌وا درێژه‌ به‌ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌کانمان بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ده‌ین. له‌لایه‌کی تره‌وه‌  وه‌یسی قایناق جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌رۆژنامه‌ی « حوریه‌ت» ی راگه‌یاند: پێویسته‌ ناوچه‌ی عه‌فرین له‌ تیرۆریستان پاکبکرێته‌وه‌. مه‌به‌ست له‌ تیرۆریستان « یه‌په‌گه‌» یه‌.

کوژرانی 20 شه‌ڕڤان
رۆژی سێ شه‌ممه‌ی پێشوو ، له‌ناوچه‌ی عه‌فرین،فرۆکه‌جه‌نگییه‌کانی تورکیا، په‌لاماری بنکه‌ سه‌ربازییه‌کانی یه‌په‌گه‌یان داو له‌ئه‌نجامدا زیاتر له‌ 20 شه‌رڤان شه‌هیدبوون.  هه‌روه‌ها له‌کاتی بۆمارانکردنی گوندی» کفر انطونا» چوار هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون، له‌ناویاندا دوو منداڵی تێدابووه‌.

هه‌زاران هاوڵاتی خۆپیشاندان دژی تورکیا ده‌که‌ن
له‌پاش هێرشه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌که‌، رۆژی چوارشه‌مه‌ی پێشوو هه‌زاران هاوڵاتی له‌شاری عه‌فرین خۆپیشاندانێکی ‌گه‌وره‌یان سازکردو دژی له‌شکرکێشی و په‌لاماره‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا وه‌ستانه‌وه‌. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ له‌ناو شاره‌که‌و ده‌وروبه‌ریدا، خه‌ڵکی خۆی نانوووس ده‌کات، بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌‌ له‌دژی هێرشی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌که‌.

بوونی سوپای روسیا
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ماوه‌ی ساڵێکه‌ هێزێکی سوپای روسیا له‌نزیکی عه‌فرین جێگیر کراوه‌. هه‌تاوه‌کو ئێستاش هیچ هه‌ڵوێستێکی روونی روسیا له‌مباره‌یه‌وه‌ دیار نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ میدیاکان باس له‌وه‌ده‌که‌ن، که‌ تورکیا فشاری زۆری بۆ روسیا هێناوه‌، که‌ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌ربکه‌ن و سوپای روسیاو تورکیا جێگه‌یان بگرێته‌وه‌. 

روسیا ره‌تیکرده‌وه‌
له‌لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌فته‌ی پێشوو  وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌وا هه‌واڵه‌ی ره‌تکرده‌وه‌، که‌روسیا پێشنیازی هێنانی سوپای سوریا بۆناوچه‌ی عه‌فرین پێشکه‌شی  یه‌په‌گه‌ کردبێت.

شکستی تورکیا
هه‌ندێک له‌چاودێرانی سیاسیی پێیان وایه‌، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا گوزارش له‌ شكسته‌ یه‌کله‌دوا یه‌که‌کانی تورکیا ده‌کات له‌ عیراق‌وسوریا. له‌ئێستادا شاری موسڵ له‌چنگی چه‌ته‌کانی داعش رزگارکراوه‌و جه‌نگێکی سه‌ختیش‌ رووبه‌روی  ره‌ققه‌ی پایته‌ختی د اعش ده‌کرێت‌ و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌درێت. له‌جه‌نگی ره‌ققه‌شدا، کورد رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه‌‌و ئه‌مریکاش پشتگیری ده‌کات، ئه‌مه‌ش بۆته‌ مایه‌ی‌ ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی تورکه‌کان ،چونکه  ناتوانن سیاسه‌تی ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌  بگۆڕن.
هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا
هه‌رله‌پاش دوو رۆژی ئه‌مریکا هێزێکی سه‌ربازیی ناردو له‌سه‌ر سنووره‌کانی عه‌فرین‌و تورکیای جێگیر کرد، ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌کو ئاماژه‌یه‌کی سیاسی  وابوو بۆ تورکیا، که‌ ئه‌مریکا  به‌ په‌لاماردانی ناوچه‌که‌ رازی نابێت. 
هه‌تاوه‌کو ئێستاش گرژییه‌کانی سه‌رسنوور به‌رده‌وامه‌و ناوچه‌که‌ش رووبه‌روی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شکرکێشی تورکیا بۆته‌وه‌، به‌ڵام چاودێرانی سیاسیی پێیان وایه‌، تورکیا ئه‌مجاره‌ش شکست ده‌هێنێت، چونکه‌ رووبه‌روی به‌ره‌نگاری هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ ده‌بێته‌وه‌و له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌، ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کان دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7321
23/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
‌ بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی ئیمزاكرد 23/7/2017
زانست
‌ بۆ گه‌رمای هاوین خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن باشه‌ 23/7/2017
‌ ته‌نه‌ ئاڵۆزه‌كانی گه‌ردوون، ئامانجی به‌ هێزترین ته‌لسكۆبی جیهانه‌ 23/7/2017
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP