هەڕەشەكانی توركـیا لـە جـەزیرە‌ و كۆبانییەوە بۆ عەفرین
هەڕەشەكانی توركـیا لـە جـەزیرە‌ و كۆبانییەوە بۆ عەفرین ‌ هەوراز شوانی‌ 11/7/2017
لەگەڵ پەرەسەندنی رووداوەكان‌و دەركەوتنی كورد وەك ژمارەیەكی قورس لە هاوكێشەی سوریا‌و خۆرئاوای كوردستاندا، حكومەتی توركیا بەكردار‌و شێواز‌و جیاوازەوە پیلانی دژایەتی خۆرئاوای كوردستانی داڕشت لە سەرەتاوە بە یارمەتی دانی بەرەی نوسرە لە شەڕەكانی سەرێ كانی دا دەستی پێكرد‌و لە ئەنجامدا شەڕەكە لە بەرژەوەندی كورد‌و شكستی بەرەی نوسرە كۆتایی هات، قۆناغی دووەم پیلانی توركیا هەوڵدان بوو بۆ هەڵایسانی شەڕی ناوخۆ لەنێوان هێزە كوردییەكاندا ئەویش ناراستەوخۆ لەرێی ناردنی هێزی بەناو پێشمەرگەی خۆرئاوای كوردستان بەڵام پێداگری پەیەدە لە رێگەنەدان بەو هێزانە‌و سووربوونی لەسەر بوونی یەك هێزی چەكدار هەوڵەكەی توركیای پوچەڵ كردەوە.
قۆناغی سێ یەم كە دەكرێ لە هەردوو قۆناغەكەی پێشوتر بە مەترسیدارتر ناوببرێ سەرهەڵدان‌و بەهێزبوونی داعش‌و شەڕی كۆبانی بوو.
توركیا بە بەرچاوی جیهانەوە ئاسانكاری بۆ هێرشەكانی داعش كرد چونكە داعش كارتێكی بەهێز‌و گونجاو بوو بە دەست ئەنكەرەوە بۆ ئابڵۆقەدان‌و دواتر لەباربردنی ئەزمونی خۆرئاوای كوردستان، توركیا‌و لایەن گەلی دیكە خەونیان بە كەوتنی كۆبانیەوە دەبینی، خودی ئەردۆغان بە ئاشكرا ئەوەی راگەیاند، خەڵكانێكش پێ یان وابوو كۆبانی دەبێتە بەشێك لە توركیا.
بەڵام داستانی مێژوویی كۆبانی‌و دواتر سەركەوتنە گەورەكانی شەڕڤانان هاوكێشەكەی بەتەواوی گۆڕی‌و هەر لێرەشەوە سەرەتای پەیوەندی ئەمریكا‌و كورد دەركەوت‌و كورد بوو بە ئەو هێزەی هاوپەیمانان لە شەڕی دژ بە داعش بە تەواوی پشتی پێ ببەستێ‌و هاوكاری سەربازی بكەن.
بێگومان لەسەر ئاستی سیاسیشدا هەوڵەكانی توركیا بۆ دوورخستنەوەی ئەمریكا لە كورد بەردەوام بوون‌و لەم بوارەدا بە ئاشكرا‌و نهێنی هەوڵی زۆری دا بەڵام دواجار واشنتۆن بریاری خۆی دا‌و لەنێوان كورد‌و توركیا لە گۆڕەپانی سوریادا كوردی هەڵبژارد.
دوای ئەوەی توركەكان لە هەموو هەوڵەكانیان بێئومێد بوون ئینجا دوا قۆناغیان پیادەكرد ئەویش قۆناغی لەشكركێشی‌و هەڕەشەی راستەوخۆ بوو. كۆتایی مانگی نیسانی رابردوو چیای قەرەچوغ –یان لە ناوچەی دێریك بۆردومان كرد‌و بە دێژایی سنوری ناوچەكانی جەزیرە‌و گرێ سپی هێزیان كۆكردەوە. بەڵام كاردانەوەی واشنتۆن جێگیركردنی هێزی سەربازی ئەمریكا لە مەنبەج ‌و ناوچەكانی جەزیرە توركیا لە دەستێوەردانی راستەوخۆ لە خۆرئاوای كوردستان دوورخستەوە‌و ئەنكەرەش لە پەیامەكەی واشتنۆن گەیشت. هەموو ئەمانە لە دیاردە سەرەكی یەكانی شکستی حكومەتی توركیا بوون لەسەر ئاستی سوریا بە گشتی‌و خۆرئاوای كوردستان بەتایبەتی، جگە لەوەش لێدوانی سەرانی تورك بە تەواوی پێچەوانەی روداوەكان بوون لەسەر ئەرزی واقیع دا.
ماوەیەكە توركیا هەڕەشە لە كانتۆنی عفرین دەكات‌و هێزی سەربازی زۆری لە سنوری كانتۆنەكە كۆكردۆتەوە. ئەمەش لەلایەكەوە درێژەدانی قۆناغەكانی هەڕەشەكانی توركیا وەك لەسەرەوە باسمان كرد، لەلایەكی دیكەشەوە بۆ كەمكردنەوەی بەهای پێشڕەوی‌و سەركەوتنی شەرڤانانە لە شەڕی ڕەققە‌و رزگاركردنی یەكجارەكی شارەكە بێگومان بایەخی یەكلاكەرەوە‌و كاریگەری لەسەر رەوتی رووداوەكانی سوریا دەبێ.
رزگاركردنی رەققە دەسكەوتێكی سەربازی‌و سەركەوتنێكی مه‌عنه‌وی گەورەیە بۆ كورد‌و هێزەكانی سوریای دیموكرات.
راستە كانتۆنی عفرین لە هەردوو كانتۆنەكانی جەزیرە‌و كۆبانی دابڕاوە‌و هێڵێكی لاوازی بەیەك گەیشتنی لەگەڵ گەڕەكە كوردنشینە رزگاركراوەكانی شاری حەلەب دا هەیە‌و ئەمریكی یەكان لەوێ بوونیان نییە، بەڵام هەر هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سەر عفرین مانای پێكدادانی راستەوخۆیە لەگەڵ كورد كە رەنگە هاوكێشە سیاسییەكان بۆ توركیا یارمەتیدەر نەبن بەتایبەتی هێشتا شەڕی رەققە بە تەواوی كۆتایی نەهاتووە.
هەڕشەكانی توركیا بەردەوام دەبن تا ئەو كاتانەی لە ئایندەیەكی دووردا ئەنكەرە مامەڵە لەگەڵ دیفاكتۆی خۆرئاوای كوردستاندا دەكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7321
23/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
‌ بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی ئیمزاكرد 23/7/2017
زانست
‌ بۆ گه‌رمای هاوین خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن باشه‌ 23/7/2017
‌ ته‌نه‌ ئاڵۆزه‌كانی گه‌ردوون، ئامانجی به‌ هێزترین ته‌لسكۆبی جیهانه‌ 23/7/2017
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP