كادرانی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان بڕیاره‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌ش به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن
كادرانی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان بڕیاره‌كانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌ش به‌ گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن ‌ 12/7/2017
راپۆرتی‌ / پێشڕه‌و مه‌جید- كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ دوا كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی نێوانیاندا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێكه‌وتن، كادرانی‌ هه‌ردوولاش به‌گرنگییه‌وه‌ باس له‌ رێكه‌وتنه‌ سێ خاڵییه‌كه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی هه‌ردوولا ده‌كه‌ن‌و هه‌موانیش جه‌خت له‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕگه‌و خاڵه‌كانی‌ رێكه‌وتنی‌ نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

كۆتایهێنان به‌كێشه‌و گرفته‌كان
جوتیار نوری‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و خاڵانه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌سه‌ری‌ رێكه‌وتوون، خاڵی‌ ستراتیژیی‌و كۆتاییهێنانه‌ به‌كێشه‌و گرفته‌كان، هه‌موو لایه‌نه‌كانیش له‌ده‌وری‌ پرسی یه‌كڕیزی نیشتمانیی‌و  پرسی ریفراندۆم‌و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌و ئاشته‌وایی نیشتمانیی لخۆیدا كۆكردۆته‌وه‌.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ ی.ن.ك جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و سێ خاڵه‌ ئه‌ساسی‌و ستراتیژیین ته‌نانه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی‌ كه‌ ئێستا له‌ ئارادان‌و جه‌ختی‌ له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌ڕووی‌ مه‌بادیئی ئه‌ساسی‌و وه‌كو دونیابینی ئه‌و دوو حزبه‌ سیاسییه‌، ئه‌وا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ ئه‌و سێ خاڵه‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ گرتۆته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و پرسانه‌ی‌ كه‌ پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری‌ گونجاو هه‌یه‌ تاوه‌كو له‌ قۆناغی‌ چه‌قبه‌ستوویی ئێستاكه‌ له‌ رووی‌ پڕۆسه‌ی‌ سیاسیی هه‌رێمه‌وه‌ ده‌ربازببین، وتیشی پرسی یه‌كڕیزی‌ نیشتمانیی كه‌ پرسێكی‌ گرنگ‌و چاره‌نووسسازه‌ هه‌روه‌ها پرسی ریفراندۆم پێویستیان به‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ یاسای‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابڕێژرێت، ته‌ئكیدیشی له‌ پێویستیی هێنانه‌كایه‌ی‌ ته‌بایی‌و ئاشته‌وایی نیشمانیی كرده‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ ریفراندۆمێك به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ ته‌وای‌ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییەکان‌‌و كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌شداریی كارای‌ تێدا بكه‌ن‌و دواتریش له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ رێز له‌ ویست‌و خواستی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بگیردرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ له‌م قۆناغه‌ی‌ ئێستادا ئه‌و سێ خاڵه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌و گۆڕان له‌سه‌ری‌ رێكه‌وتوون، سێ خاڵی‌ ستراتیژییه‌و روئیای‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان‌و تێپه‌ڕاندنی‌ قه‌یرانه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌و میكانیزمانه‌ش كرد كه‌ ده‌بێ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان به‌ مەبه‌ستی‌ جێبه‌جێكردنیان بیگرنەبەر، به‌جۆرێك كه‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌‌و خزمه‌تی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا بێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داویكرد كه‌  یه‌كێتی‌ لای‌ خۆیه‌وه‌ و له‌ڕووی‌ ئۆرگانه‌كان‌و كادرانییه‌وه‌ ئاماده‌كایی بۆ هه‌نگاونان به‌ئاراسته‌ی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و سێ خاڵه‌ ژیارییه‌ بكات، یه‌كه‌م هه‌نگاویش بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و سێ خاڵه‌ ده‌سته‌به‌ركردن‌و زه‌مینه‌سازیی هێمنییه‌ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕاندا.

گێرانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌نێوان خه‌ڵك‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان
له‌به‌رامبه‌ریشدا كادرێكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێیوایه‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان له‌سه‌ری‌ رێكه‌وتوون گرنگی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، هه‌وڵدانه‌ بۆ گێرانه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌نێوان خه‌ڵك‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، به‌جێبه‌جێكردنی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گێرانه‌وه‌ی‌ خۆش گوزه‌رانییه‌ بۆ شه‌قامی‌ كوردی‌.
به‌هرۆز عه‌لی‌ كادری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ لێدوانیدا بۆ كه‌ناڵی‌ گه‌لی‌ كوردستان وتی‌: بێگومان هه‌موان به‌باشی درك به‌ گرنگی‌‌و بایه‌خی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕان ده‌كه‌ین، بۆیه‌ هه‌موان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌زووترین كات كار بۆ جێبه‌جێكردنی‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێنده‌ی‌ تر له‌لایه‌ن كادیران‌و بنكه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ هه‌ردوولاوه‌ گومان له‌سه‌ركرده‌كانی‌ خۆیان نه‌كه‌ن، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ تایبه‌تن به‌ هاوپه‌یمانی نێوان فراكسیۆنه‌كان، ئه‌وه‌ زۆر گرنگن، به‌تایبه‌تی‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشبینی‌ ده‌كرێت گۆڕانكاریی گه‌وره‌ رووبدات، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ پێده‌چێت له‌ عیراقدا هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ بكرێت، بۆیه‌ ده‌بێت لانی‌ كه‌م یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ پێكبهێنن‌و پاشان هه‌وڵی‌ فراوانبوونی بدرێت به‌جۆرێك له‌سایه‌یدا هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی‌ تری‌ كوردستانیش جێگه‌ی‌ بێته‌وه‌ و هه‌موان پێكه‌وه‌ كار بۆ سه‌رخستنی‌ ئه‌جێنداو به‌رنامه‌ی‌ سیاسیی هه‌رێم بکەن چی له‌ناوخۆ و چی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7321
23/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بۆڵت له‌ له‌نده‌ن به‌شداری 200 مه‌تر ناكات 23/7/2017
‌ بۆندێكی بۆ ماوه‌ی‌ 5 وه‌رز له‌گه‌ڵ چێڵسی ئیمزاكرد 23/7/2017
زانست
‌ بۆ گه‌رمای هاوین خواردنه‌وه‌ی ئاوی شله‌تێن باشه‌ 23/7/2017
‌ ته‌نه‌ ئاڵۆزه‌كانی گه‌ردوون، ئامانجی به‌ هێزترین ته‌لسكۆبی جیهانه‌ 23/7/2017
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP