بەڕێزتان لە هەموو قۆناغەكاندا رۆڵی مەزنتان بینیوە
بەڕێزتان لە هەموو قۆناغەكاندا رۆڵی مەزنتان بینیوە ‌ 13/7/2017
دوێنێ چوارشەممە 12/7/2017 سەرۆك مام جەلال؛ لەشوێنی مانەوەی لەتارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشوازییكرد لە بەڕێز دكتۆر عەلی لاریجانی؛ كە خۆشحاڵیی زۆری دەربڕی بۆ سەردانی سەرۆك مام جەلال ‌و روونیكردەوە كە زۆر لەمێژبوو بەتاسەوە چاوەڕوانی بەڕێزیانی دەكرد بۆ ئەم سەردانە دۆستانەیە.
لەدیدارەكەدا دكتۆر لاریجانی وتی: «زۆر شادمانین بەم سەردانە بەتایبەتی كە تەندروستیتان زۆر باشەو داوا دەكەین بەباشتریش بتانبینین، چونكە ئێوە لەهەموو قۆناغەكاندا رۆڵی مەزنتان بینیوە لەخەبات‌و تێكۆشاندا دژی ستەمە جیاجیاكان‌و بنیاتنەری پێكەوەژیان‌و ئاشتی‌و تەبایین لەعیراقدا، سەرەڕای ئەوەی رۆڵێكی مەزنیشتان بینیوە لەدامەزراندنەوەی عیراق لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتن‌و رێزگرتن لەبۆچوونی یەكتر، هاوكات بەهێزبوونی نێوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و كۆماری عیراقیش جێدەستی سەرۆك تاڵەبانی؛ لەسەر نەخشێنراوە».
سەرۆك مام جەلال-یش سوپاسگوزاریی خۆی نیشاندا بۆ میوانداری‌و سەردان‌و بەسەركردنەوەی دۆستانی دێرینی لەكۆماری ئیسلامیی ئێران.

دیدار لەگەڵ وەزیری تەندروستیی ئێران‌و باڵیۆزی فەلەستین
لەلایەكی دیكەوەو لەدرێژەی دیدارەكانیدا، سەرۆك مام جەلال؛ لەشوێنی مانەوەی خۆی لەشاری تاران‌و لەدوو دیداری جیاوازدا پێشوازییكرد لە وەزیری تەندروستیی ئێران‌و باڵیۆزی فەلەستین لەكۆماری ئیسلامی ئێران.
لەمیانەی دیدارە دۆستانەكەشدا، هەریەك لە وەزیری تەندروستی ئێران‌و باڵیۆزی فەلەستین، خۆشحاڵییان بەباشبوونی تەندروستیی سەرۆك مام جەلال پیشانداو ئاماژەشیان كرد بەڕۆڵی بەڕێزیان لەپرۆسەی سیاسیی عیراق‌و لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان لەپێناوی چارەسەركردنی كۆی كێشەكاندا.
جێی ئاماژەیە، لەسەر بانگهێشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران سەرۆك مام جەلال؛ بەسەردانێكی چەند رۆژە لەكۆماری ئیسلامیی ئێرانەو بڕیارە چەند دیدارێكی دۆستانە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP