کێشەی کەنداو و بەرژەوەندییەکانی ئەڵمانیا
کێشەی کەنداو و بەرژەوەندییەکانی ئەڵمانیا ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 18/7/2017
بواری ئابوری یەکێکە لەو بوارە هەستیارانەی کە پەیوەندیەکی توندوتۆڵی بە بواری سیاسی نێو وڵاتانەوە هەیەو بە ئاڕاستەی یەکتر کاردەکەن،لەکاتی بونی کێشە سیاسیەکاندا ئابوری ئەو کەرتەیە کە زیانی گەورەی بەردەکەوێ و ڕەنگدانەوەی خراپی بەسەریدا دەبێت، لەقەیرانی کەنداوی عەرەبیدا زیانێکی زۆر بۆ کەرتی ئابوری‌و بازرگانی نێوان وڵاتان‌و بەرژەوەندیەکانیان کەوتوە،وەک دیارە بەهۆی باشی کوالێت‌و جۆری کەلوپەلوپێداویستی‌وکاڵاکانی ئەڵمانیا،ساڵانێکەوڵاتانی کەنداو بونەتە هاوبەش و بازاڕێکی بازرگانی بەبڕشت و گرنگ بۆی،بەڵام ماوەیەکە بەهۆی قەیرانی ئەو ناوچەیەو ئابلوقەدانی وڵاتی قەتەر مەترسی بۆسەر ئەو بەرژەوەندیەو هەنار دەکردنی بەرهەمی پیشەسازی ئەڵمانی دروستکردوە.

14 ملیار دۆلار
ئەڵمانیا لەو وڵاتانەیە کەچارەسەرکردنی ئاشتیانەو بەپەلەی قەیرانی کەنداو زۆر بە گرنگ دەزانێ ئەویش بەهۆی ئەو بەرژەوەندیە بازرگانیەیە کەلەگەڵ سعودیەو ئیمارات‌و قەتەرهەیەتی،بە تەنها ئیمارات ساڵانە بایی ١٤ملیاردۆلار کاڵا لە ئەڵمانیا دەکڕێ‌ و نزیکەی ١٠٠٠ کارگەو کۆمپانیای ئەڵمانیا لەو وڵاتە کار دەکەن یان لقیان هەیە، سعودیە ١٠ملیار جگە لەوەش لە خۆئامادەکردنی قەتەر بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ کۆمپانیا ئەڵمانیەکان پشکی شێریان هەیە لە دروستکردنی یاریگاو باڵەخانەو پێداویستیەکانی بۆ ئەو مۆندیالە.

به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌کان له‌ که‌نداو
کۆمپانیاکانی سیمێنس و فۆلگسڤاگن ڕێژەیەکی باشی بەرهەمەکانیان لەکەنداو ساغ دەکەنەوە، بەتەنهاڕێژەی ١٧٪ئۆتۆمبێلەکانی ڤۆلگسڤاگن لەکەنداو دەفرۆشرێن و ئەوێ بازاڕێکی گەرمەو بەنرخە بۆیان، دۆیچە بانگ ڕێژەی بەرهەمی ١٠٪ی لەقەتەر هەیە، بەگشتی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا ئەڵمانیەکان ساڵانە ٢٥ملیار یۆرۆیە، کۆمپنیای فڕۆکەوانی ئیماراتی پشکی ٣٠٪ی لەکۆمپانیای ئایەر بەرلینی ئەڵمانیادا هەیە، ئەمانە جگە لەفرۆشتنی چەکوجبەخانە کە بەملیارەها یۆرۆ مەزەندە دەکرێ وژمارەی ڕاستەقینە لەمیدیاکان دەشاردرێتەوە.

به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا
ئەو بەرژەوەندیە زۆرو زەبەندە بازگانیەو ئابوریەی ئەڵمانیا وادەکات کەخەمی ئاساییکردنەوەو ئارامبونەوەی هەڵبگرێ‌وبایەخی پێبدات،هەرئەوەش بوو وایکرد کە لە ڕۆژانی ڕابردودا»زیگمار جوبرائیل»ی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانێکی ئەو ناوچەیەی  کردو لەگەڵ سەرانی هەریەک لەسعودیەوئیمارات‌وقەتەرو کوێت کۆبۆوە، سەرەتا هەڵوێستی ئەڵمانیا بەلای قەتەردا دەشکایەوەو لەو سەردانەو لە گفتوگۆکانی ئەو وەزیرە ئەڵمانیا بەئاشکراڕەنگی دایەوە،بۆیە گفتوگۆکانی لەگەڵ چوار لایەنەکەی تر هیچی لێ سەوز نەبوو بەتایبەتیش لەدوای ئەوەی قەتەر سەرجەم داواکاری و مەرجەکانی ڕەتکردنەوە.

کێشه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا دروستکردووه‌
ئەم بارە نالەبارەی سەر قەتەر ڕۆژانە زیانی ملیۆنان دۆلاری گەیاندوە بەو ڵاتەکەو ئەو وڵاتانەی کەبەرهەم و کاڵای خۆشیان بۆڕەوان دەکەن بە هۆی تێکچوی هەناردەکردن و تەگەرەکانی بەردەم ئەو ڕێگایانە،ئەڵمانیا لەو زەرەرمەندایەکە بەهۆی ئەوەی کەجاران لەڕێی کوێت وئیمارات وسعودیەوبەحرێن ومیسرەوە بەرهەمی خۆی دەگەیاندە قەتەر، ئێستا ناتوانێت لەو رێگایانەبینێرێ و ناچار ڕێگای تری گرتۆتە بەر کەتێچونەکەی دەئەوەندەی جارانەو تادێ ئەو خەرجی وگرانبونەش زیاد دەبێت بەتایبەتیش لەدوای بێئومێدی لە جێبەجیکردنی ئەو مەرجانە لەلایەن قەتەره‌وە، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی قەتەر ئەو مەرجانەی کە چوار لایەنەکە دایانناوە کۆتوبەند دەخاتە سەر ئەو کۆمپانیاوبەرژەوەندیانەی وڵاتانی دەرەوەش کە بەرهەمەکانیان هەناردەی وڵاتەکەی دەکەن.

به‌دوای بازاری تردا ده‌گه‌رێت
ئابڵوقەی سەر قەتەرو کۆتوبەندخستنە سەر کۆمپانیابیانیەکان بۆتەهۆی زیانی ملیارەها یۆرۆ بەئەڵمانیاو بەرژەوەندیەکانی جگەلەوەش بەهۆی ئەو بارەوە ڕیالی قەتەریش بەرزبونەوەو نزم بونەوە بەخۆوە دەبینێ ودیسان لەوەش زیان بەپرۆسەی بازرگانی کەوتوە بۆیە تابارەکە بەردەوام بێت زیانەکانی ئەڵمانیا زیاتر دەبن و سەرەنجام دەبێت کۆمپانیا ئەڵمانیەکان بەدوای بازاڕێکی تردا بگەڕێن کەشوێنی ئەو بازاڕانەی کەنداو بگرنەوە،ئەویش پێدەچێت کارێکی ئاسان نەبێ، چونکە بە هۆی کوالێت و نرخی گرانی ئەو وڵاتانە بەدوای کاڵای ئەڵمانیدا دەگەڕێن کە ئابووریان باشەو دەوڵەمەندن، ئەوانە زۆری لەکەنداو کۆبونەتەوە.
سەرچاوە: میدیای ئەڵمانیا


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP