پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان عیراق و ئێران
دیدارەکانی سەرۆک مه‌عسوم لە تاران پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان عیراق و ئێران ‌ 6/8/2017
دوێنێ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌كۆشكی كۆماریی له‌تاران چاویكه‌وت به‌ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران دكتۆر حه‌سه‌ن رۆحانیی‌.
له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزیان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئێران كرد به‌ دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و، داوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كرد له‌ڕێبه‌ریكردنی گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و زیاتر پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌سه‌ندن، باوه‌ڕی خۆیشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی قۆناغی داهاتوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق‌و ئێران گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن، هاوكات كۆمه‌ك‌و یارمه‌تییه‌كانی ئێرانی بۆ عیراق له‌ جه‌نگه‌كه‌ی دژی تیرۆر به‌رز نرخاند.
سه‌رۆك مه‌عسوم گرنگیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژوییه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ عیراق‌و ئێران پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ پێویستیی به‌زیاتر تۆكمه‌كردنه‌ به‌تایبه‌تیی له‌ بواره‌كانی پیشه‌سازیی‌و كشتوكاڵ‌و سوود وه‌رگرتن له‌شاره‌زایی ئێرانیی له‌و بوارانه‌دا، كاراكردنی كۆمیته‌ی هاوبه‌ش‌و هاریكاریی له‌كه‌رتی نه‌وت‌و ژینگه‌شی به‌ گرنگ زانی‌.
لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك رۆحانیش، خواست‌و نیازی وڵاته‌كه‌ی له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتدا نیشاندا، له‌وانه‌ گه‌شه‌پێدانی هاریكاریی له‌بواری به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات به‌هێڵی ئاسنینی نوێ‌و ئاسانكاریی بۆ پێدانی‌ ڤیزا له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌هه‌موو بواره‌كاندا
هه‌ر دوێنێ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌تاران پێشوازیكرد له‌ئه‌ندازیار عیماد خه‌میس سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری عه‌ره‌بیی سوریا.
له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌یكرد بۆ قوڵیی په‌یوه‌ندیی برایانه‌ی نێوان عیراق‌و سوریا، به‌تایبه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كانی بازرگانیی، پیشه‌سازیی‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه‌ هه‌ردو گه‌لی برا پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێت. روونیشیكرده‌وه‌، گه‌شه‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌ هه‌مو بواره‌كاندا گرنگه‌.
هاوكات به‌ڕێزیان گرنگیی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵاتی له‌بواری له‌ناوبردنی تیرۆر دووپاتكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش بۆ راوه‌دوونانی چه‌ته‌كانی داعشی تیرۆریست‌و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی به‌ڵای تیرۆر.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیری سوریا پیرۆزبایی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌دی گه‌یاند به‌سه‌رۆك مه‌عسوم به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ له‌چنگی تاقمی داعشی تیرۆریست‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا.
سه‌رۆك وه‌زیر خه‌میس قوڵیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆماری عیراق و كۆماری عه‌ره‌بیی سوریای خسته‌ڕو، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبه‌ش، له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا به‌و جۆره‌ی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو گه‌لی برا ده‌كات.

گه‌شه‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراق‌و پۆلیڤیا
هاوكات دكتۆر فوئاد مه‌عسوم  له‌تارانی پایته‌ختی ئێران پێشوازیكرد له‌ ئاركه‌ زاكۆنیته‌ وه‌زیری دادو وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی پۆلیڤیا.
له‌ دیداره‌كه‌دا گرنگیی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق‌و پۆلیڤیای له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌ به‌تایبه‌تیی له‌ كه‌رتی نه‌وتدا، ئاماژه‌یشیكرد بۆ گرنگیی كاری هاوبه‌ش له‌ پێناوی گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت»ئۆپیك».
هاوكات به‌ڕێزیان بانگهێشتنامه‌ی له‌سه‌رۆك ئیڤۆ مۆرالیس سه‌رۆكی پۆلیڤیاوه‌ پێگه‌یشت بۆ ئاماده‌بون له‌ كۆبونه‌وه‌ی باڵای ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) كه‌ بڕیاره‌ له‌پۆلیڤیا به‌ڕێوه‌بچێت.
جێی ئاماژه‌یه‌، ئێواره‌ی رۆژی‌ هه‌ینی 4/8/2017 دكتۆر فوئاد مه‌عسوم  سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق به‌غدای  به‌ره‌و تارانی‌ پایته‌ختی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێراهن جێهێشت‌و ئه‌و سه‌ردانه‌شی له‌سه‌ر بانگهێشتیی ره‌سمیی بۆبه‌شداریی كردن له‌ رێوره‌سمی سوێند خواردنی ده‌ستوریی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران حه‌سه‌ن رۆحانیی بوو كه‌ دوێنێ له‌ رێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێوه‌چوو.

په‌یامی سه‌رۆك كۆمار بۆ كۆنگره‌ی سێیه‌مین ساڵڕۆژی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی كۆنگره‌ی سێیه‌مین ساڵڕۆژی له‌ناوبردنی به‌كۆمه‌ڵی ئێزدیان كرد كه‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و په‌یامه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماردا ده‌ستخۆشی‌و ستایشی هه‌وڵه‌كان كرابوو كه‌ «به‌دڵسۆزیی په‌رۆشیه‌وه‌ به‌رده‌وامن له‌هه‌وڵی جددیی بۆ ئاشكراكردنی گه‌وره‌یی ئه‌و كاره‌سات‌و كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ هاووڵاتییانی ئێزدی به‌سه‌ریاندا هات له‌ دوای ئه‌وه‌ی تاقمی داعشی تیرۆریست سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاری شه‌نگالی لێ داگیركردن»
ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه‌كرا كه‌ «ئه‌وتاوانه‌ قێزه‌ونانه‌ی تیرۆریستان له‌شنگال و ناوچه‌ ئێزدیی نشینه‌كانی ترو سپایكه‌رو ناوچه‌كانی تری عیراق، هه‌مووی تاوانی جینۆسایدو تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تین. بۆیه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ پێویستییان به‌چڕكردنه‌وه‌ی كاری نیشتمانیی‌و نێوده‌وڵه‌تیی زیاتره‌ بۆ ئاشكراكردن‌و سزادانانی به‌رپرسیارانی ئه‌و تاوانانه‌ بێ جیاوازی‌و بێ دواخستن»


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7344
18/8/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ له‌ نێو لیستی باشترین 10 یاریزانی ئه‌وروپادا ناوی نه‌یمار نییه‌ 17/8/2017
‌ یاریزانانی سلێمانی پێشه‌نگ بوون 17/8/2017
زانست
‌ لەسەر زمانی ئێمەیە‌و لەسەر پەنجەی كەڕولاڵەكانیشە 18/8/2017
‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببن به‌ دایك ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ 18/8/2017
‌ منداڵ هه‌ستی‌ حه‌وته‌میشی‌ هه‌یه‌ 18/8/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP