تورکیا بـە دەسـتێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا تێوەگلاوە
تورکیا بـە دەسـتێوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا تێوەگلاوە ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 17/8/2017
لەدۆسیەی دەست خستنە ناو هەڵبژاردنەکانی ڕابردوی سەرۆکایەتی ئەمریکا کەبە قازانجی»دۆناڵد تره‌مپ»کۆتایی هات،لەهەندێ کەناڵی گرنگی وڵاتەکەوە باس لە ڕوسیا دەکرێ و دۆکۆمێنت و سەرەداوی گرنگ دەست داواکاری گشتی کەوتوە کە»مایکل فلین»ی گەورە ڕاوێژکاری هەڵمەتی هەڵبژاردن و بەرپرسی پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکە بۆ چالاککردنی هەڵمەتەکانی و دەرچواندنی تره‌مپ لەتورکیاوە پارەی وەرگرتوە.
تورکیا پارەی داوە
کۆتایی هەفتەی ڕابردو ڕۆژنامەی»نیویۆرک تایمز»ی ئەمریکی بڵاویکردۆتەوە کە لێکۆڵەرەوانی ستافی»ڕۆبەرت مولەر» ڕوێژکاری تایبەتی ڕاسپیردراو بۆ ساغکردنەوەی کەیسی ڕوسیا، داوایان لەکۆشکی سپی کردووە کە بەڵگەو دۆکۆمێنتەکانیان ڕادەست بکەن،لەمبارەیەوە پێگەی»شپیگل ئۆنلاینەی ئەڵمانی» بەپشت بەستن بە نیویۆرک تایمز دەستەی لێکۆڵەر، زانیاری ئەوەیان پێگەیشتوەکە لەقۆناغی کۆتایی بەنگەشەکەی ساڵی ڕابردودا، فلین یارمەتی دارایی لەتورکیاوە وەرگرتوە وەک یارمەتیدەرێک بۆسەرکەوتنی تره‌مپ.

بۆناشیرین کردنی گویلەن بوە
لەمبارەیەوە ڕۆژنامەی «فرانکفۆرتە ئەلگێماینە زایتۆنگ»ی ئەڵمانی لەڕاپۆرتە هەواڵێکیدا زانیاری ئەوەی خستۆتەڕوو کە دەستەی فلین جارێکیان بڕی ٥٣٠ هەزار دۆلاریان وەک بەرتیل لەتورکیا بۆ هاتوە بۆ پاڵپشتی لەناشرینکردنی یەکێک لە کەسایەتیە بەرهەڵستکارەکانی تورکیا کە»فەتحوڵلا گویلەن»ە لەڕێی پشتیوانی لە دەرکردنی فلیمێکی بەڵگەنامەیی لەدژیدا،داواکاری گشتی واخەریکی دۆزینەوەی ئەو ڕاستیەیە بەڵام بەڕەسمی جارێ ڕانەگەیەنراوە.

سزای لەسەرە
لەسەرهەمان بابەت پێگەی گۆڤاری شتێرنیش باسی لەوەکردوە کە یەکەمین جارە دەستەی داواکاری گشتی داوا لەکۆشکی سپی بکات بۆپێشکەشکردنی زانیاری لەسەر ئەم دۆسیەیەو باسیشی لەو نیوملیۆنە کردووە کەدەستەکە لەتورکیا وەریگرتوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەسەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردن و ستافەکەی بەشێوەیەکی بەرەیی کاریان کردوەو چەند لایەن وڵاتێکی تریش تێوەگلاون،ئەمەش پێچەوانەی یاساو  دەستوری ئەمریکایەو ئەگەر ساغبێتەوە کاری نەرێنی لەسەر پەیوەندی ئەو وڵاتانەو  بواری دیپلۆماتی دەکات، جگەلەوەش چارەنوسی تره‌مپ دەکەوێتە مەترسیەوە .

ترەمپ ڕەتیدەکاتەوە
شتێرن نوسیویەتی هەرچەندە تره‌مپ لەچەند بۆنەیەکدائەوەی ڕەتکردۆتەوەکە ڕوسیا خۆی لەکاروباری ناوخۆی ئەمریکاو هەڵبژاردنەکان هەڵقورتاندبێ،بەڵام ئەوەی لەمیدیاولەلێکۆڵینەوەکان باسدەکرێ ئەو ڕاستیە دوپاتدەکەنەوە کە ڕوسیاو ژمارەیەک لایەنی تریش چونەتە ناو هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان و بەئاڕاستەی بەرژەوەندیەکانی خۆیان کاریان کردوە.

لەحیساباتی تره‌مپیش دەکۆڵنەوە
بەپێی پێگەی «شپیگل ئۆنلاینە»س بێت بەبێ خواستی ترەمپ پێستا دەستەی لێكۆڵینەوە واخەریکی کۆکردنەوەی داتان لەسەر پارەو موڵک وسامانی تره‌مپ و زانیاری دەستخستنە لەسەر قۆناغی هەڵمەتی هەڵبژاردن و چۆنیەتی خەرجی وهاتن و ڕۆیشتنی ئەو پارانەن، شپیگل ئۆنلاینە نوسیویەتی کە تره‌مپ زۆر سەخڵەتە بەو هەنگاوی دەستەکە بۆیە دوو هەفتە لەمەوبەر لەدیمانەیەکدا وتبوی ستافی لێکۆڵینەوە هەموو سنورێکیان بەزاندووە.

داهاتەکەیان پرسیاری لەسەرە
هەرلەسەرئەمە بەشی ئەڵمانی پێگەی»هۆفپۆست» لەچەند سه‌رچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمریکیەوە ئەوەی ئاشکراکردووە کە دەستەی لێکۆڵینەوە تائێستا سێ ڕاپۆرتی زانیاری و حیساباتی تیمەکەی فلینی لەبەردەستدایەو لەنێوانی هەر سێکیاندا داهاتیان لە ١،٤ ملیۆن دۆلارەوە بۆتە ١،٨ ملیۆن و باسی ئەو داهاتەشی کردووە کەلەڕێی «حەکیم بەتکین» گەورە دەوڵەمەندی تورکی نزیک لەڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیاوە پێیان گەیشتووە، بۆ دژایەتیکردنی «فەتحوڵلاگویلەن»

تره‌مپ ئاستی جەماوەری دابەزیوە
ئەو پێگەیە ئەنجامی تازەترین ڕاپرسی ئەمریکای بڵاوکردۆتەوە له‌سەر ڕەواجی تره‌مپ و ئاشکرای دەکات کە ڕێژەی ٣٣٪ی هێناوەو ئەو دۆسیەیەی دەستێوەردانی روسیاو هیتر بونەتە هۆی  دابەزینی ئاستی جەماوەری ئەو سه‌رۆکەو بەمەش هاوتای ئەو ئاستە جەماوەریەیە کەپێشتریش چەند سەرۆکی تری پێش خۆی بەهۆی دۆسیەی گەندەڵی و فەزیحەتکاریەکانەوە بەدەستیان هێناوە.

لەوانەیە تره‌مپ پۆستەکەی لێوەرگیرێتەوە
ڕۆژنامەی «گاردیان»ی بەریتانیش ڕایگەیاندوە کەڕۆبەرت مولەر ترەمپی تەنگەتاو کردووە بەدروستکردنی دەستەیەکی گەورەی پسپۆرانی لێكۆڵەرەوەی ناسراو ئەمەش مانای فراوانبون و قەبەکردنی کەیسەکە دەبەخشێ و تره‌مپ باشدەزانێت ئەگەر ئەوە تۆمەتانەی بەسەردا ساغبێتەوە کەلایەنی دەرەکی هاوکاری بوون لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و سەرخستنی ئەوا لەپۆستی سەرۆکایەتی دەردەکرێت،چونکە ئەو دەستەیە دەسەڵاتی زۆری هەیە لەبانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ لایەن و کەسایەتیەکان و لە  ١٤گەورە دادوەریی بەناوبانگی وڵاتەکە پێکهاتووە،کاریان ساغکردنەوە گەندەڵییەکانە، گاردیان دەڵێت: هەردەستەیەکی هاوشێوه‌ بووه‌  هۆکاری لابردنی «ڕیتشارد  نیکسۆن»ی  سەرۆکی پیشوتری ئەمریکا لەسەر دۆسیەیەکی هاوشێوەی گەندەڵی.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP