شارەزایەکی ئەڵمانـی: سـعودیە سەرچاوەی توندڕەوییە
شارەزایەکی ئەڵمانـی: سـعودیە سەرچاوەی توندڕەوییە ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 22/8/2017
لەماوەی چەندساڵی ڕابردوو توندڕەوی و تیرۆری ئیسلامی سیاسی بە هەموو دونیادا بڵاوبۆتەوەو هەڵگرانی ئەو ئاڵاو دروشمە ڕادیکالیانە کارەساتی خوێناویان بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دروستکردووە،گروپ‌و ڕێکخراوە توندڕەو و تیرۆریستەکان لە خۆڕادروست نەبون و هۆکارو پاڵنەرەو یارمەتیدەریان هەبوەو لەسەر ئاستی وڵاتانەو باربۆی دارایی و لۆجێستی کراون و دەکرێن،هەندێ سەرچاوەی هه‌واڵگری و میدیاییەکان،هەندێ وڵاتیان بەهاوکاریکردنی تیرۆرو تیرۆریستانی ڕێکخراوەکانی وەک قاعیدەو داعش و هاوشێوەکانیان لەسەرتاسەری جیهان تۆمه‌تبار کردووە ، لە تۆمەتبارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهاوکاریکردنی تیرۆریستان و بڵاوکردنەوەی توندڕەوی سعودیەو قەتەرو تورکیان ،لەتازەترین توێژینەوەی بەریتانیش باسی سعودیە کراوە کەدەستێکی باڵای هەیە لە بلاوکردنەوەی توندڕەوی لەڕیزی موسڵماناندا.

وەهابیەت وەک داعشە
لەسەر ئەمە»سۆزانا شروتەر» بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەی ئیسلامی لە فرانکفۆرت لەدیمانەیەکیدالەگەڵ ماڵپەڕی دۆیچەڤێللادا ئەوە دوپات دەکاتەوە کە ساڵانێکی زۆرە شانشینی عەرەبی سعودی ڕەوتی «وەهابیەت»ی ئیسلامی بڵاو دەکاتەوە کە لەئایدۆلۆژیاو ڕەفتاردا هیچی لەداعش کەمترنیە،ئەو وڵاتە هەربە بڵاوکردنەوەش ناوەستێت بەڵکو ملیارەها دۆلار لەڕیی دروستکردنی مزگەوت و بینای تایبەتی بۆبنکەو ڕێکخرای هەمەچەشنە تێدا خەرج دەکاو لە هەرشوێنێک موسڵمان هەبێت ئەو دەچێت تۆوی بیری وەهابیەتی تێدا دەچێنێت.

هەموو لەدژی ئێرانیەکانە
ئەو شارەزایە دەڵێ لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بۆڕێگرتن لە هه‌ژمونی ئێرانیەکان و ڕەوتی شیعی،سعودیە لەترسی نەمانی ڕەواجی خۆی کەوتە هەڵمەتێکی سەرتاسەری فراوان و کەوتە دروستکردنی مزگەوت و بارەگای گەورە بۆ سوننەکان و لەبەرامبەر شاڵاوی شۆڕشی ئێرانیەکان سعودیەش هەمان  شۆڕشی توندڕەوی وەهابی دەستپێکرد، کەوتە پەیوەندیکردن بەکەسایەتی و ڕێخکراوە ئیسلامیەکان لەوڵاتانی ئاسیاو ئەفریقیاو دواتر کەوتە ڕۆژئاواش،کە سەردەمی شەڕی ناوخۆی یوگسلاڤیای پێشوو کاتێک شەڕ لەنێوان موسڵمان و مەسیحیەکان دروست بوو،سعودیە لەڕێی یارمەتی داراییەوە دەستی خستە ناو شەڕگەو ئاگرەکەی خۆشتر کرد، لەوێش موسڵمانەکانی فێری توندڕەوی هەمان کات ئەوڕەوتە لەسەر دەستی سعودیەکانەوە پەلی هاویشتە وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیای وەک تایلاند، فلپین،ئەندەنوسیا،مالیزیاوشوێنی بەئیسلامی میانڕەوئاشتی پەرست لێژ کرد،  بەمجۆرە لەسی ساڵی ڕابردوودا، ئەو وڵاتە بەهەموو توانایەکی خۆی خەریکی بڵاو کردنەوەی توندڕەوی و بیری وەهابیەت بووە لەهەموو دونیا،ئێستاش شەڕه‌کانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وخوێن و توندوتیژیەکان، لەبەرژەوه‌ندیی ئەو ڕەوتانەیە و هەموو جیهانی پێیەوە گرفتار بووە.

دەمێکە لە ئەڵمانیاش دەستیان پێکردوە
دەربارەی توندڕەوی و وەهابیەتی سعودیە لە ئەڵمانیا ئەو شارەزا ئەڵمانیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە هەندێ دامودەزگای تایبەتی سعودی خەریکی ڕێکخستن وچاندنی ئەو ڕەوتە بوون و ئێستاش بەردەوامن، لەساڵی ٢٠٠١ کەسایەتیەکی سعودی بەناوی «محەمەدفکێری» پەیوەندی بەو شانە تیرۆرسیتیە هەبوو کەبنکەی بازرگانی جیهانی نیۆیۆرکی تەقاندەوە، دواتر دەرکەوت ئەو کەسە پەیوەندی بە مزگەوتی «نور»ی  بەرلینیش هەبووە کەلەسەر دەستی سعودیەکانەوە دەرسی سەلەفیەتی تێدا گوتراوەتەوە،لەو ساڵانە بەدواوە هەمیشەو لە هەموو ئەو شارانەی ئەڵمانیاکە موسڵمانیان تێدانیشتەجێیە، هەوڵیانداوە ئەو جۆرە ڕەوتانە بڵاو بکەنەوە.

وڵاتانی کەنداو تێوەگلاون
لەدیمانەکەدا «شرۆتەر» بە پشتبەستن بەزانیاری دەزگاهه‌واڵگریی و تایبەتیەکانی وڵاتەکەی ئەوە ئاشکرا دەکات کە هەر سعودیە نییە بیری توندڕەوی وتیرۆر لەدڵی موسڵمانان دەچێنێت بەڵکو لەناو ئەڵمانیا هەریەک لەکوێت و قەتەرو ئێرانیش هەوڵی باربۆکردنی دۆست و لایەنگری ئایدۆلۆژیاکانیان دەدەن و بەهەموو جۆرێک یارمەتیان دەدەن، بەجۆرێک کە ئێستا هەوادارانی سەلەفیەت و ئەندامانیان ژمارەیان دەگاتە دە هەزار کەس،کە ئەمەش مەترسین بۆڕەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتەو دەزگاکانی ئەمن و ئاسایش بەووری چاودێریان دەکەن.

پارەیەکی زۆری تەرخانکردووە
ئەو ژنە پسپۆرە پێیوایە کە سعودیە لە هەموویان زیاتر پشتیوانی توندڕەوی دەکاو بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو درێژخایەن پرۆسەکە لەڕێی چەند مەلاو شارەزایەکی بواری وەهابی و سەلەفی پرۆسەکە بەڕێوبباو پارەیەکی زۆریان بۆ ته‌رخان ده‌کات تابە هێمنی و لەسەرخۆ هەرچی زیاتری خەڵکی موسڵمانە، لەدەوری خۆیان کۆ بکەنەوە،  ئینجا ئەوەی بیانەوێ ئەنجامی بددەن و بەرنامەی خۆیان جێبەجێ بکەن ، بەکورتی نوسەر پێی وایە سعودیە دەیەوێت هەژمونی وەهابیەت لەزۆرترین ڕوبەری وڵاتان بڕوێنێ و لەبەرامبەر هەژمونی شیعەگەرایی خۆی بکاتە ژمارەیەکی گەورەو شەڕی هەزارو پێنچسەد ساڵەی نێوانیان ساغ بکاتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP