کەس لەگەڵ تره‌مپ ئیدارە ناکات
کەس لەگەڵ تره‌مپ ئیدارە ناکات ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 23/8/2017
لەوتەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە «دۆناڵد تره‌مپ» پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای وەرگرتوە، بەرپرسانی چواردەوری، پۆستەباڵاکان، ڕاوێژکارە سیاسی و یاساییەکان، دەستلەکاردەکێشنەوەو کۆشکی سپی و دەسەڵاتەکانیان بەجێ دەهێڵن، دواهەمینیان ئەوەبو لەمرۆژانە «ستیڤ بانون» ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و دەستەڕاستی ترمپ دەستی لەکارکێشایەوە، ئەو ژمارە زۆرە بەرپرسە دەستلەکارکێشاوانە بۆتە باس و خواسی میدیاو نێوەندی سیاسی و پرسیاری زۆری وروژاندوە کەئایا بۆچی ناتوانن لەگەڵ سیاسەتی ترمپ و کۆشکی سپی لەئێستادا ئیدارە بکەن، لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەبەو کەسایەتیانە دەکەین کەلەماوەی ئەو حەوت مانگەدا بەهۆی سیاسەتی سەرۆک وکێشەکانی دەسەڵات دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.

«مایک فلین»ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی
هەرکە پۆستەکەی وەرگرت تەنها ماوەی ٢٢ ڕۆژ مایەوەو بەهۆی تێوەگلانی لە پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕوسیادا لە بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاو ڕاکێشانی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ناوخۆی ئەمریکاو وەرگرتنی بەرتیل لە تورکیا بۆ ئەزیەتدانی فەتیحوڵلا گویلەن و دۆسیەی دەستی دەرەکی لەسەرخستنی تره‌مپ لەو هەڵبژاردنەدا دەستی لەکارکێشایەوە، ئەو کێشەیە تائێستاش لە دادگا ماوەتەوەو خەریکی لێکۆڵینەوەن لەڕاستی و دروستی ئەو زانیاریانەی کەبەردەستی داواکاری گشتی کەوتون .

«شون سبایسەر» وتەبێژی کۆشکی سپی
کێشەی سبایەر لەدوای تەواوبونی ڕێوڕەسمی ده‌ستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا هاتە ئاراو ئەو کەسایەتییە بۆمیدیا وای بانگەشەکردبو کە گەورەترین و قەشەنگترین ڕێوڕەسم و زۆر لەوەی ئۆبامای سەرۆکی پێشوو گەورەتر بووە کە لەساڵی ٢٠٠٩ بەڕێوەچوو، بەڵام کاتێک دیمەنی ڤیدیۆیی دوور کەلە ئاسمانەوە بەفڕۆکە گیرابون، دەرکەوت کە زۆر لەوەی ئۆباما بچوکتر بووە،لەوکاتەوە لەمیدیا ئەو پروپاگەندەیەی بەدرۆخرایەوەو لەگەڵ میدیاو لەگەڵ سەرۆکەکەی کێشەی بۆدروست بوو، بۆیە دوای شەش مانگ لەپۆستەکەی لە ٢٢ی تەموز وازی هێنا.
«ڕینس بریبۆس»»کاربەدەتی باڵا
کاتێک بەهۆی کەمتەرخەمی سبایسەر،تره‌مپ «سکارامۆتشی»وەک  بەڕێوبەری تایبەتی بۆ ڕاگەیاندن دیاری کرد،بەوپێیەی بریبۆس دۆستی نزیکی سبایسەر بوو، گوزرێکی کوشندەی پێ کەوت وجێی لەق بو،بۆیە زوو کیشە کەوتە نێوانیان و ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی وەک سەرشێت ناویان هێنا، بۆیە ئەویش دوای زیاتر شەش مانگ لەپۆستەکەی لە٣١ی تەمموز وازی هێنا.

شارەزای دارایی «سکارامۆتشی»
تره‌مپ لەجێی بریبۆس سکارامۆتشی وەک کارمەندی شارەزاو بەرپرسی دارایی دامەزراند، بەڵام ئەو بەرپرسە لەگەڵ «جۆن کیلی» گەورە بەرپرس و دەستە ڕاستی تره‌مپ نەدەگونجاو هەمیشە ناکۆکیان هەبوو،جگە لەوەش ئەو کەسە کە ئەو پۆستەی وەرگرت لەسەرشاشەی تیڤی ومیدیاکان بەجلی جوان وپۆشتەو ڕێک وپێک دەرکەوت و تره‌مپی تووڕەکرد،بۆیە لێی کەوتە تەققە و دوای تەنها ١٠ ڕۆژ لەکارەکەیدا،ناچاربوو لەکۆتایی تەمموز واز لەپۆستەکەی بێنێ و بچێتەوە ماڵەوە.
گەورە ڕاوێژکار «ستیڤن بانون»
ئەندازایاری سەرخستنی تره‌مپ لەهەڵبژاردن و پیاهەڵدان بەدروشم و هەڵویستەکانی وەک بڕبڕەی پشتی سەرۆک لەقەڵەم دەدرا،بەڵام کێشەی بۆدروست بوو لەگەڵ ڕاوێژکارە تازە دامەزرێنراوەکانی کۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ لەرۆژانی ڕابردوودا چەندجارێك بانۆندا تەقیووەتەوە سەرچاوەكان دەڵێن، هۆكاری توڕەبوونەكەی ترەمپ، لەگەورە ڕاوێژكارەكەی ئەوەبووە، كە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ «ئەمەریكان پڕۆسپێكت» ئەنجامداوەو تیایدا بەپێچەوانەی ترەمپ لێدوانی لەبارەی كۆریای باكورەوە داوە،بۆیە دوا مشتومڕێکی زۆری نێوانیان ئەویش لەمڕۆژانە خۆی دوورخستەوەو لەمیدیا جیهانیەکان باسوخواسێکی زۆری بەدوای خۆیداهێنا.

بەرپرسی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی «جیمس کومی»
ترمپ بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی لەسەرکارلادا بەبیانوی ئەوەی لەئیشوکارەکانیدا سەرکەوتونەبوەو لەبەیاننامەی کۆشکی سپیدا ئەوە ئاشکرا کرا کە ئەو بڕیارە لەسەر داوای وەزارەتی داد بووە، ئەو کەسە پێشتر بەڕێوەبەری پێگەی هەواڵی «بریتبارد نیوز» بووە، کە بەکاریگەترین پێگەی هەواڵی سەرەکی کۆشکی سپی دەژمێردرێت.  
لەماوەی ئەو حەوت مانگەدا کاربەدەستی تریش دەستیان لەکارکێشاوەتەوە لەوانە «دێرک هارفی» ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و «مایک دۆبکی» بەڕێوبەری ڕاگەیاندن لەسەرەتای دەستبەکاربونی تره‌مپ و»کی تی ماکفارلاند»جێگری ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی و»کایتی والش»بەرپرسی تیمی بریبۆس و «کرگ دیر» بەڕێوەبەر لەئەنجومه‌نی ئاسایشی نەته‌وەیی بۆ ڕۆژئاواو «ئەنجێلا ڕێد» سەرۆکی دەستەی ڕێوڕەسمەکانی کۆشکی سپی.
لەتازەترین ڕاپۆرتە هەواڵەکانی کەناڵە ئەمریکی و جیهانییەکان باس لەدەست لەکارکێشانەوەی «ڕیکس تیرلسن»ی وەزیری دەره‌وە دەکرێت بەهۆی بونی کێشەی لەگەڵ تره‌مپدا لەسەر سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەو چاودێران دەڵێن: ئەگەر ئەویش وازبێنێت ئەوا ستافێکی گەورەش لەگەڵیدا وازدێنن و ئەگەر ئەوەش ڕووبدات ئەوا پۆستەکەی سەرۆکیش دەکەوێتە مەترسی .


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP