كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ
كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ‌ راپۆرتی، عومه‌ر غه‌ریب‌ 30/8/2017
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا: كه‌ركوك به‌شداری له‌ ریفراندۆم-دا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا «كه‌ركوك به‌شداری له‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندا بكات كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 25/9/2017، به‌ڕێوه‌بچێت». 
یاداشته‌كه‌ 23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن ئیمزای كردووه‌
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ دوێنێ به‌ ئاماده‌بوونی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان و تیمی یونامی له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كه‌ركوك له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستاندا. پارێزگاری كه‌ركوك بڕیاره‌كه‌ی به‌ گرنگ ناوبردو پێشنیازیشی بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد كه‌ داوا له‌ كۆمسیۆنی باڵای راپرسی و هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم بكات ئاماده‌كاریی بۆ ریفراندۆم له‌كه‌ركوك بكات.
پاشان یاداشتێكی لیستی برایه‌تیی كه‌ركوك له‌لایه‌ن گه‌لاوێژ جه‌باری-یەوە خوێندرایه‌وه‌ كه‌ به‌ ئیمزای 23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرابوو «كه‌ركوكیش به‌شێك بێت له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم». دواتر به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌ ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تیی كه‌ركوك كه‌ له‌ هه‌موو پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كان بوون، په‌یامی خۆیان پێشكه‌شكرد.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاو پارێزگاری كه‌ركوكی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك «بڕیاردرا كه‌ركوك به‌شداری بكات له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم و پێشنیازه‌كه‌ی پارێزگاریش په‌سه‌ندكرا».
لیستی برایه‌تی: مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ین
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری له‌ لیستی برایه‌تیی كه‌ركوك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیارێكی گرنگ و چاره‌نووسسازی داوه‌». وتیشی: وه‌ك لیستی برایه‌تیی كه‌ركوك هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ داهاتوودا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ مافی هەموو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكه‌ین».

بڕیارێكی گرنگه‌
له‌باره‌ی گرنگیی بڕیاره‌كه‌شه‌وه‌،  پارێزگاری كه‌ركوك له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، وتی:  ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نوێنه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌ و به‌ ده‌نگی خه‌ڵكی كه‌ركوكیش دروستبووه‌، بۆیه‌ هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات، بڕیاری هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌بێت. «ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا داویه‌تی بڕیارێكی گرنگه‌و گوزارشته‌ لەوەی كه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك مافی به‌شداریكردنی ده‌بێت له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا». وتیشی: ئاماده‌كاریی بۆ ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك كارێكی زۆر پێویسته‌.  

هه‌ردوو لیستی توركمان و عه‌ره‌ب بایكۆتیان كرد
هه‌روه‌ها ئه‌ڵماس فازڵ بریارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: به‌و بڕیاره‌ پشتیوانیمان له‌ پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگ كردووه‌، «له‌ كارنامه‌ی لیستی برایه‌تیدایه‌ كه‌ تێبكۆشین له‌پێناوی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كه‌ركوكدا». راشیگه‌یاند: راسته‌ هه‌ردوو لیستی توركمان و عه‌ره‌ب به‌شدارییان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان نه‌كردووه‌، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عه‌ره‌ب و توركمانی شاره‌كه‌ ناكه‌ن، به‌وپێیه‌ی له‌ناو لیستی برایه‌تیی كه‌ركوكدا چه‌ندین نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تێدایه‌و هه‌مووان پشتیوانیی خۆیان ده‌ربڕیووه‌». وتیشی: ئه‌م بڕیاره‌مان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوكه‌ری بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانه‌ له‌ كه‌ركوك.
شایانی باسه‌، رۆژی 28/3/2017، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری دا به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك. 

هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراق
هه‌ردوێنێ دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عیراق له‌ لێدوانێكدا كه‌ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، رایگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوورو یاسایه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌، «بڕیارێكی نادروسته‌و په‌سه‌ند نییه‌، پارێزگاكان ناتوانن هیچ بڕیارێكی تاكلایه‌نه‌ بده‌ن دوور له‌ حكومه‌تی فیدراڵی».

هه‌ڵوێستی توركیا 
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ «بڕیاره‌كه‌ پێچەوانەی ده‌ستووری عیراقه‌، «بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین».

ریفراندۆم لە ناوچەدابڕێنراوەکان  له‌ كوردستانی نوێ-دا
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، كوردستانی نوێ پاشكۆی (ره‌وته‌كان) ی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ته‌رخانكردووه‌ بۆ(ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ به‌رده‌م مه‌ترسی ژماره‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی دۆخه‌كه‌دا).


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP