کچێکی کورد بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا خۆی کاندید دەکات
کچێکی کورد بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا خۆی کاندید دەکات ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 31/8/2017
«ڤەنیسا ڕەشید « تەمەنی ٢٦ ساڵەو لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، لەساڵی١٩٩٧ ەوە لەگەڵ خاوخێزانەکەیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی و لەتەمەنی هەرزەکاریەوە چۆتە  ناو رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لە١٨ساڵیشەوە بۆتە ئەندامی پارتی سەوزو کادیرێکی چالاک و دیاری ناو پارتەکەیە، ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاری میونشنە لەسەرلیستی پارتی سەوزو وەک کاندیدی پارتەکەی لە هەرێمی بایرەن بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیاخۆی کاندید دەکاو داوا دەکات ڕەوەندی کوردی لەو وڵاتە دەنگی پێ بدەن و نوێنەری خۆیان لەناو پەرلەمانی گەورەترین وڵاتی ئەوروپی دیاری بکەن. 

ئەوەی نەتکوژێ بەهێزترت دەکات
ڤەنیسا لەدیدارێکدا لەگەڵ کوردستانی نوێ سەبارەت بەتێکەڵاوبون لەناو بواری سیاسی لەئەڵمانیادا ووتی: سروشتی ژیانی خێزانەکەم کەسوکارو میللەتەکەم هەروەها بڕینی ڕێگای سەختی کۆچ بونە هەوێنی ئەوەی بچمە ناو نێوەندی سیاسی،وەک ئەوەی پەندێکی ئەڵمانی هەیە دەڵێ»ئەوەی نەتکوژێ بەهێزترت دەکات»بۆیە گەیشتنمان بەئەڵمانیا سێ ساڵی خایاندو مەرگەساتێکی زۆرمان بینی بۆیە کاریگەری هەبوو بەسەر دورستبونی کەسایەتی من.

چوار زمان ده‌زانێت
 له‌درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا فانیسا رایگه‌یاند: لەو ماوەیە فێری زمانەکانی تورکی ویۆنانی بوم  کەلەتەمەنی شەش ساڵیشەوە گەیشتمە ئەو وڵاتەش، بەهۆی خوێندن فێری زمانی ئەڵمانی وفەرەنسی بوم وتوانیم پەرە بەتوانای خۆم بددەم،دایکیشم لەلایەکی تر هەمیشە پشتوپەناو خەمخۆرمم بوەو هانیداوم بۆخزمەتکردن و فێربون.
ووتیشی: ئێستا خوێندکاری ماستەرم لەبواری یاساوسیاسەتی نێودەوڵەتی و لەهەردوو زانکۆی میونشن و ئاوگسبۆرگ دەوام دەکەم.

بۆچی پارتی سه‌وز
لەبارەی هەڵبژاردنی پارتی سەوز بۆ خەباتکردن تیایدا رایگه‌یاند: دوو هۆکار هەبون کەوام لێبکات پارتی سەوز سەرنجم ڕابکیشێ وخۆمی تیاببینمەوە، یەکەمیان: پاراستنی ئەو ژینگەیە کە پارتەکە کردویەتی بەدروشمی خۆی وهەوڵی پاکڕاگرتنی دەدات تاوەکو مرۆڤەکان ژیانێکی ساف وبێگەردوخۆشی تێدا بەسەر ببەن.دووەمیشیان: پارتی سەوز یه‌کسانی نێوان ژنان وپیاوان دەپارێزێ و هاوسەنگیەکەی ڕاگرتووە بۆ نمونە تاکەپارتە لەئەڵمانیا کەسیستەمی هاوسەرۆکی پیادەبکات پارتەکەی ئێمەیە، کەدەبێت ژن وپیاوێک سەرۆکایەتی بکەن وژمارەی ئەندامانیش دەبێت وەک یەک بن ونابێت لاسەنگی دروست ببێت لەهەموو بوارەکاندا.
یارمه‌تیدانی کوردو کۆچبه‌ران
سەبارەت بەوەی کەلەماوەی ساڵانی ڕابردودا چیکردووە بۆ ڕەوەندی کوردی ڤانیسابۆکوردستانی نوێ ووتی: من ئێستاسەرۆکی بەشی بێگانەکانم لەئەنجومەنی شارەوانی کە کورد بەشێکی دیارە تیایداو هەمیشە داکۆکی دەکەم لەو کوردانەی کەلەکەمپەکاندا دەژین،یان بەیارمەتیدانی لەڕووی وەرگێڕان و شارەزایی زمان و دۆزینەوەی هەلی کاربۆیان و یان پشتیوانیان لەڕوبەڕوبونەوەیان لەهەر کێشەیەکدا، هەوەرها پێرار لەکاتی لێشاوی پەنابەران بۆ ئەڵمانیاکەوڵاتەکە توانای ڕێکخستن و تەرتیبکردنی ئەو هەموو خەڵکە نەبوو لەگەڵ هاوڕێکانم لەحیزب ولە ڕێکخراوەکاندا توانیمان خێرخوازێکی زۆر کۆبکەینەوە بۆ ڕێکخستن وپێشوازیکردن لەکۆچبەران وحەواندنەوەیان. 

داکۆکی له‌ کوردستان ده‌کات
ئەم کچە کوردە لەبانگەشەی هەڵبژاردندا لەگرتەیەکی ڤیدیۆیی بەزمانی کوردی کەپارتەکەی بۆی ئامادەکردووە دەڵێت:ئامانجم وەک کچە کوردێک لەپەرلەمانی ئەڵمانیا داکۆکیکردن دەبێت لەمافی ڕەوای گەلەکەم،هەروەها بۆ ڕەوەندی کوردی دەڵێت  بەدەنگی ئێوە دەبمە دەنگێکی بڵندبۆ داکۆکی لەمافی ڕەوای گەلەکەم و خۆشحاڵ دەبم بتوانم داکۆکی بکەم لەکارەساتەکانی ئەنفال وکیمیابارانی هەڵەبجەو جینۆساید لەسەرئێزدیەکان هەروەها خۆشحاڵ ئەبم بتوانم شانبەشانی پێشمەرگە قارەمانەکان داکۆکی بکەم لەکوردستان ئەوان بەچەک من بەقەڵەم.
شایانی باسە پارتی سەوزDie Grüne پارتێکی مۆدێرنی عەلمانی وچەپەو لەساڵی ١٩٨٠ ەوە دروستبون،لەخولی ڕابردوو ٤.٨٪ یان هێنابو بۆیە نەیانتوانی کورسی وەربگرن، ڕەنگی سەوز ئاڵای بانگەشەی هەڵبژاردنیانە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP