فارک وەک پارتێکی سیاسی خۆی ناساند
فارک وەک پارتێکی سیاسی خۆی ناساند ‌ ئامادەکردنی: بورهان ئەمین‌ 6/9/2017
دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بزوتنەوەی «فارک» وازی لە شەڕێکی خوێناوی ٥٠ ساڵەی خۆی هێنا لەگەڵ حکومەتی کۆڵۆمبیا، لەدانوستانێکدا لەگەڵ دەسەڵات کەوتنە ڕێککەوتن و چەکیان داناو شەڕگەکانیان چۆڵکرد، هەفتەی ڕابردو به‌ڕه‌سمی‌ خۆیان کردە پارتی‌ فاركی‌ نوێ ‌و له‌مه‌ولا له‌جیاتی‌ شەڕوشۆڕ لەڕێگه‌ی‌ سیاسەت و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌، دەچێتە ناو پرۆسەی سیاسی و وەک بەرپرسانی پارته ‌تازەکە‌ دەڵێن خەبات دەکەن بۆ هێنانەدی ئامانجەکانی میللەت و بەدیالۆگ و گفتوگۆو بەرنامە سیاسەت  دەکەن.

کۆنگرە بڕیاری ئەوەیدا
ئەو هەنگاوە تازەیەی فارک لەدوای ئەوەهات کەمانگی ڕابردوو بزوتنەوەکە کۆتاییان بەجێبەجێکردنی ڕێکەوتنامەکەیان هێناو دوا پارچە چەکی خۆیان ڕادەستی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە لاپەڕەیەکی تازەی ژیانی خەبات و تێکۆشان دەستی پێکرد، ئەم هەنگاوە لەکۆنگرەیەکی بزوتنەوەکە بڕیاری لێدراو تیایدا ١٢٠٠ ئەندامیان بەشداریان کرد، بەزۆرینەی دەنگ کۆنگرە پێی باش بوو بچنەناو کایەی سیاسی و قۆناغێکی تازەدەست پێبکەن، لەدەنگدانێکیشدا بڕیاریاندا ناوی بزوتنەوەکە هەروەک خۆی بمێنێتەوە بەڵام خۆیان لەبزوتنەوەیەکی پارتیزانیەوە بگۆڕن بۆ پارتێکی سیاسی.

لۆگۆکەیان گوڵی سورە
ئەم هەواڵەش  لەڕێوڕەسمێک و لەگۆڕەپانێکی نزیک کۆشکی کۆماری وپەرلەمان لە «بۆگۆتا»ی پایتەخت، لەشوێنێکی ستراتیژی و شایستەوڕازێندراوبەگوڵی سوور، به ‌ئاماده‌بونی‌ ده‌یان سه‌ركرده‌ی‌ پێشو‌و و ژەنەڕاڵەکانی بزوتنەوەکەو ئه‌ندامانیان ڕاگەیەنراو لەنێو چەپڵەڕیزانی ئامادەبوانەوە هەواڵەکە خوێندرایەوەو هەموو لایەک  دڵخۆشی خۆیان بەڕاگرتنی خوێنڕشتن و دەستپێکردنی قۆناغێکی تری خەبات وتێکۆشان ڕاگەیاند.

کۆڵۆمبیایەکی نوێ ودوور لەدوو بەرەکی
«ڕپدریجۆ لۆندۆنۆ»سەرکردەی پارتە نوێیەکە ڕایگەیاند،لەکۆنگرەکەدا ژمارەیەک ناویان پێشنیازکردبو بەڵام لەکۆتایی لەنێوانی کۆڵۆمبیای نوێ و فارکی نوێ ئەوەی دووەم هەڵبژێدرا،هەموومان لەسەرئەوە ڕێککەوتین کەئەو ٦٨٠٠ پارتیزانەی بزوتنەوەکەمان‌بخەینە ناو چوارچێوەی خەباتی سیاسی بەئامانجی دروستکردنەوەی کۆڵۆمبیایەکی نوێ و دوور لەرق وکینە ودوبەرەکی.

بەرەو دروستکردنی ژیانێکی مۆدێرن
«ئیڤان ماركێز» سه‌ركرده‌ی‌ پارتەکەو سه‌رۆكی‌ کۆمیتەی نیشتمانی‌ فاركی‌ نوێ‌ بۆ میدیاکان ووتی، ئێمە گوڵی‌ سورمان وەک لۆگۆو ڕەمز هەڵبژاردووەبەمانای دەستپێکردنەوەی شۆڕش بەئارامی وئاشتیانەو دەستبەرداربونی چەک وتوندوتیژی، هەروەهاووتی:گوڵ زۆرمانای بایەخدار دەگەیەنێت، لەوانە جوانی‌‌و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی‌،هەروەهاجیهانبینی و خزمەت کردن بەمرۆڤایەتی، هەموو ئەو ئامانجانەی کەئێمە دەیخوازین لەناو ماناکانی گوڵدا ڕەنگیانداوەتەوە هەربۆیەش گوڵی سورمان هەڵبژاردووە،دەربارەی ئامانجەکانیشیان ووتی: ئێمە دەمانەوێ خەبات لەپێناوی چاککردنی باری ژیانی خەڵک وبونیادناوەی وڵات و ژێرخانی ئابووری و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی بێکاری و پەرەپێدانی بواری ڕوناکبیری بکەین و هەمومان پێکەوە حکومەتێکی مۆدێرن دروست بکەین. 
دیالۆگ لەجێی چەک
«خوان مانوێل سانتۆس» سه‌رۆكی‌ كۆڵۆمبیاوخاوەنی خەڵی نۆبڵ بۆئاشتی خۆشحاڵی دەبڕی بەو هەنگاوەو کرانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لەخەباتی سیاسی و ووتی ئەو بڕیارە تازەیە وەرچەرخانێکی مەزنە لەژیانی سیاسی و خەباتی مۆدێرن کەلە جیاتی  چەک و گوللە و وتوێژ دەبێتە هەلی چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات.

سەرەتا دەبنە خاوەنی ١٠کورسی پەرلەمانی
جێی باسە به‌گوێره‌ی‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ ئاشتی‌ نێوان چەکدارانی‌ فارك ‌و حكومه‌تی‌ كۆڵۆمبیا پارتەکە تاساڵی ٢٠٢٦ دەكورسی‌  له‌په‌رله‌مانی‌ كۆڵۆمبیا پێدەدرێت، لەو ماوەیەشدا دەتوانێت هەوڵی بەدەستهێنانی کورسی زیاتربدات لەوهەڵبژاردنەوەی کە بڕیار وایە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

ئەرکیان قوڕسە
چاودێران دەڵێن لەخۆگواستنەوەی ئەو بزوتنەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی وڵات هەندێ کێشەو تەگەرەیان بۆ دروستدەبێ تابتوانن جەماوەری دژی خۆیان دابمرکێننەوەو ئەو ڕق وسامەیان لابەرن کەبەرامبەر ئەندامەکانیان بۆیان دروستبوە چونکە لە ماوەی ساڵانی خەباتی چەکداریاندا توندوتیژی زۆریان کردووه‌،بۆیە لەوانەیە نەتوانن لەهەڵبژاردنی داهاتوودا لەوکورسیانە زیاتر بەدەستبێنن کەلە ڕێککەوتنەکەبۆیان دانراوە.

دەبێ خۆیان  فۆرمەلە بکەنەوە
بەڵام»لیۆن ڤالینسیا»چاودێری سیاسی لەووڵاتە دەڵێت: ئەگەر ئەو پارتە تازەیە زیرەک بێت وبتوانێت ئەو بەرنامەیەی دایناوە بەجدی لەناوچەپێشکەوتوولەناو چینی ناوەند کاری لەسەربکات و بۆ ئایندەخەبات بکاوهەوڵی هاوپەیمانێتی سیاسی لەگەل لایەنەکان بدات ئەوا دەتوانێت لەسەرشانۆی وڵات خۆی جێگیربکاو بچێتە ناو حکومەتیشەوە.
درێژترین شەڕی ناوخۆیان بەرپاکردبوو
هێزە چەکدارەکانی شۆڕشی کۆڵۆمبیا»فارك»یه‌كێكه ‌له‌دیارترین بزوتنه‌وه‌ پارتیزانیه‌كانی‌ جیهان له‌ساڵی‌١٩٦٤دامه‌زراوه‌ و لەماوه‌ی‌ ئەو٥٠ساڵەی شەڕیاندا لەگەڵ حکومەت کەبەدرێژترین شەڕی ناوخۆ لەسەرئاستی جیهان دەژمێردرێت بەهۆیەوە نزیکەی ٢٦٠هه‌زارکەس کوژراون ‌و٦٠هەزارکەس بێسەروشوێن بون و زیاتر لەحەوت ملیۆن کەسێکیش ئاوارەوسەرگەردان بون.
سەرچاوە، ئاژانسەکان


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7367
19/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ئایا شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان له‌ پاریس سانجێرمان ده‌ستیپێكرد؟ 19/9/2017
‌ نه‌فرەتی خیتافی به‌رده‌وامه‌ 19/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP