تا كۆتایی ساڵ مووچە بەو شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە
مووچەی بنەڕەتی وەك خۆی دەمێنێتەوە بەڵام دەرماڵەكان دەستكاری دەكرێت تا كۆتایی ساڵ مووچە بەو شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە ‌ راپۆرتی، عەلی كاشان‌ 11/9/2017
بە پێی سەرچاوەیەكی تایبەتی كوردستانی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، تا كۆتایی ئەمساڵ مووچە هەر بەو شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە وسەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت پلانی هەیە لە 1-1-2018ەوە بڕێك لە مووچەی فەرمانبەران چاك بكات و سیستەمی پاشەكەوتی مووچە ناهێڵێت.
بە پێی سەرچاوەیەكی تایبەتی كوردستانی نوێ لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، تا كۆتایی ئەمساڵ مووچە هەر بەو شێوەیەی ئێستا دەمێنێتەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم لە رێی وەزارەتی پلاندانانەوە لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی رێكەوتوە بۆ ئەوەی بەیارمەتی ئەوان سیستەمێكی نوێی مووچە دابنرێت و پاشەكەوت كۆتای پێبهێنرێت.
كوردستانی نوێ زانیویەتی ئەو سیستەمە نوێیە لەسەر چەند پێوەرێكی نوێ دەبێت و مووچەی بنەڕەتی وەك خۆی دەمێنێت، بەڵام دەرماڵەكان دەستكاری دەكرێت. سیستەمە نوێیەكە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتی بە بێ لایەنی و دادپەروەرانە دادەنرێت.
لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان ٤٨ جۆر دەرماڵەی جۆراوجۆر هەیە، بەپێی یاسا حكومەت ناتوانێت لە سیستەمی نوێدا دەستكاری موچەی بنەڕەتی بكات، ئەوە كاری لایەنی پەیوەندیدارە، ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی گۆڕین و بڕین و زیادكردنی دەرماڵەكانی هەیە بە پێی پێویست.
هاوكات د.عیزەت سابیر، سەرۆكی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ و ئابووری‌ لە پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاندوە، بە هەموو پێوەرەكان دەبێت دۆخی‌ ئابووری‌ و بژێویی‌ خەڵك باشتر بكرێت، چونكە ئەو رۆژەی‌ سیستەمی‌ پاشەكەوتی مووچەیان پیادە كرد نرخی‌ نەوت هەرزان بوو، بەڵام ئیستا نەوت دوو ئەوەندەی‌ ئەو كاتەیە، هەروەها داهاتی‌ خاڵە سنوورییەكان و باج زۆر بووە.
وتیشی،‌ حكومەت مانگانە نزیكەی‌ 800 ملیۆن دۆلار داهاتی‌ هەیە و ئەوەی‌ خەرجی‌ دەكات نزیكەی‌ 450 بۆ 500 ملیۆن دۆلارە، بۆیە مانگانە نزیكەی‌ 300 ملیۆن دۆلار داهات لە خەرجی‌ زیاترە، بەداخەوە زۆربەی‌ بە قەرزی‌ ساڵانی‌ پێشوو دەداتەوە و بیری‌ لە باشكردنی‌ بژێوی‌ ژیانی‌ خەڵك نەكردۆتەوە».
ئاماژەی‌ بەوەشكرد، ئەوەندەی‌ دەزانم حكومەت پلانی‌ هەیە لە 1-1-2018ەوە بڕێك لە مووچەی‌ فەرمانبەران چاك بكات و سیستەمی‌ پاشەكەوتی‌ مووچە ناهێڵێت، ئەوەش نەك لە بەر خاتری‌ فەرمانبەران، بەڵكو لەبەرئەوەی‌ دەكەوێتە ژێر قەرزێكی‌ ئەوەندە گەورەوە كە هەرگیز پێی‌ نادرێتەوە، ئێستا بڕی‌ ئەو پاشەكەوتی‌ مووچەیەی‌ كە قەرزە لەسەر حكومەت لە نزیكەی‌ 7 ملیار دۆلار نزیك بۆتەوە.
وتیشی حكومەت لە رێگەی پارەی خزمەتگوزاری و باج و رسوماتەكانەوە دەگێڕێتەوە بۆ فەرمانبەران، بۆ نمونە فەرمانبەرێك دەتوانێك ساڵێك یان دوو ساڵ پارەی كارەباو ئاو نەدات لەبەرامبەر پاشەكەوتی موچەكەی.
لە دوای دروستبوونی قەیرانەكان و دانانی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە حكومەتی هەرێم بیری لە دابەشكردنی مووچە كرد بە سیستەمی بایۆمەتری لە پێناو رێگریكردن لە دوو مووچەیی و وەك هەولێك بۆ رێكخستنەوەی مووچە، سەمیر هەورامی وتەبێژی بایۆمەتری بە كوردستانی نوێی راگەیاند : بەبڕیاری حكومەتی هەرێم و پاش ئامادەكاریەكان لە لایەن لیژنەی باڵاوە، مووچەی مانگی ٧ی ٢٠١٧ی فەرمانبەرانی كەرتی شارستانی (مەدەنی) لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دابەشدەكرێت، هەركەسێك باركۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەكەی ڕادەگیرێت.
وتیشی: هەر كەسێك پارە لە حكومەت وەربگرێت (مووچە)، ئەوا لە ڕێگەی ئەو سیستەمە مووچە وەردەگرن، لە ئێستاشدا زیاتر لە ١٢٠٠٠٠٠ ملیۆنێك و دووسەد هەزار مووچەخۆر تۆمار كراوە و تا ئێستاش پرۆسەی بەراورد و وردبینی كۆتایی نەهاتووە، بەڵام بێگوومان ئەو گەندەڵیانەی هەن لە سیستەمی مووچە دواتر بە ئاماری رەسمی ڕادەگەیەنرێن.
بە پێی خشتەی نوێی مووچە سبەینێ ١٢/٩ دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دەستپێدەكات.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP