پرسەنامە و ماتەمینی بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال
پرسەنامە و ماتەمینی بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال ‌ 9/10/2017
پرسەنامەی عومەر شێخموس
خوشکی بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
کاک بافڵ تاڵەبانی
کاک قوباد تاڵەبانی
هەموو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ی.ن.ک
هەموو خزمانی بنەماڵەی تاڵەبانی
پڕ بە دڵ سەرەخۆشی گەرم و بێ سنوری خۆمان پێشکەش بە ئێوەی بەڕێزو خۆشەویست دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوای مام جەلال-ی هێژاو بەنرخ، تێکۆشەرو شۆڕشگێڕی ماندونەناسی کوردستان، مرۆڤی ئازاو ورەبەرز، پڵنگی خەبات‌و تێکۆشانی رۆژە سەختەکان، پێشمەرگەی بوێرو کۆڵنەدەر، خاوەنی رێبازی خەباتی درێژخایەن‌و رێبازی نوێی کوردایەتی، دیپلۆمات‌و سەرکردەی لێوەشاوە.
بەشداری خەم و ئازارتانین، ئومێدەخوازین یادی برای خۆشەویستمان هەردەم بەرز رابگیرێت و جێگەی بەهەشتی راستەقینەبێت.
ئەگنێتا و عومەر شێخموس

*****
به‌رێزان سه‌ركردایه‌تی ی ن ك 
به‌ناوی پارتی كاری هۆڵندی ‌ودامه‌زراوه‌ی (ماكس ڤانده‌ر ستویل) پرسه‌‌وسه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی راده‌گه‌یه‌نین.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌به‌زه‌یی بوو كه‌هه‌موژیانی خۆی ته‌رخانكردبوو بۆ بونیادنانی عیراقێكی ئاشتی‌ودیموكراتی‌ونمونه‌یی.
وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر‌و سكرتێری گشتی ی ن ك خه‌باتی ده‌كرد بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد‌و به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بارودۆخه‌ سه‌خته‌كان، هه‌میشه‌ له‌دڵی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌.
دڵمان لای خێزانه‌كه‌ی ‌و ئێوه‌‌و گه‌لی كورد‌وعیراقه‌ 
له‌گه‌ڵ رێزی بێپایانمان
 
 ئاریان بیركڤینس
به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی ماكس ڤانده‌ر ستویل

******


هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان
به‌ناوی خۆم‌و پارته‌ سۆسیالیسته‌كانی ئه‌وروپا پرسه‌‌و سره‌خۆشی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك كۆماری پێشوی عیراق‌و سكرتێری گشتی ی ن ك سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانی.
به‌درێژایی ته‌مه‌نی سه‌رۆك تاڵه‌بانی خه‌بانی كردووه‌‌و تێكۆشاوه‌ بۆ به‌دیهێنانی دیموكراتی‌و مافه‌كانی مرۆڤ, كه‌سێكی كاریگه‌ربوو له‌كاركردن بۆ ئاشتی‌و سه‌قامگیری له‌ عیراقی تازه‌دا, سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی سۆسیال دیموكرات بو له‌جیهاندا.
له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كاریگه‌ری گه‌وه‌ری ده‌بێت له‌جیهان‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌روپێشبردنی پرۆسه‌ی خۆشگوزه‌رانی‌و ئاشتی له‌ عیراق‌و كوردستان.
دڵسۆزتان
سێرگێ ستانیشێ
سه‌رۆكی پارته‌ سۆسیالسته‌كانی ئه‌وروپا
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی بولغاریا

******

پرسه‌ نامه‌ی پادشای سعودییه‌
به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم  بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال پرسه‌نامه‌یه‌كی له‌ خادمی هه‌ردوو حه‌ره‌می پیرۆز شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود  پادشای شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیی پێگه‌یشت ، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
« هه‌واڵی كۆچی دوایی فه‌خامه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی پێشوی عێراقمان  زانی خوا لێی خۆش بێت ، له‌ كاتێكدا گه‌رمترین پرسه‌ و راستگۆیانه‌ترین سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تتان و خانه‌واده‌ی كۆچكردو و گه‌لی كۆماری عێراقی برا ده‌كه‌ین، له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ بیخاته‌ به‌رسۆزی خۆی و له‌ به‌هه‌شته‌ به‌رینه‌كانیدا جێگای بكاته‌وه‌ و له‌هه‌مو ناخۆشییه‌ك پارێزراو بن .
إنا لله وإنا الیه‌ راجعون»
خادمی هه‌ردو حه‌ڕه‌می پیرۆز 
شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود 

******

سه‌رۆك مه‌عسوم پرسه‌ نامه‌یه‌كی له‌ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێ ده‌گات 
به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی له‌ به‌ڕێز ئه‌لیسته‌ر بێرت وه‌زیری به‌ریتانیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێگه‌یشت تیایدا پرسه‌ و ماته‌مینیی شانشینی یه‌كگرتو راگه‌یاندوه‌ بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال  و ئاماژه‌یكردوه‌ بۆ رۆڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌ به‌هێزكردن و پشتیوانیكردنی یه‌كێتیی گه‌ل و خاكی عێراق پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی نێوان گه‌لی كوردستان و رۆڵه‌كانی تری عێراق.
هاوكات له‌ پرسه‌ نامه‌كه‌دا رۆڵی مه‌زنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی دوپاتكراوه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌شه‌ پێدانی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌دیهێنانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی، بایه‌خدانی شانشنینی به‌ریتانیاش خراوه‌ته‌ رو به‌و روداوانه‌ی كه‌ عێراق پیایدا ده‌گوزه‌رێت. 
به‌ڕێز بێرت متمانه‌ی خۆی نیشان داوه‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مه‌عسوم له‌ هێنانه‌ كایه‌ی ته‌وافوق و لێك نزیكردنه‌وه‌ی بۆچونه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر به‌ ئامانجی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌، پشتیوانیی نه‌گۆڕی شانشینی یه‌كگرتوی نوێكردۆته‌وه‌، كه‌ ئاماده‌یه‌ پشتیوانیی هه‌ر هه‌وڵێك بكات له‌ پێناوی چه‌سپاندنی ئۆقره‌یی له‌ عێراقدا. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دۆستیشی به‌رز نرخاندوه‌.

******


سه‌رۆك كۆمار پرسه‌ نامه‌یه‌كی له‌ سه‌رۆكی سوریاوه‌ پێ ده‌گات‎
به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر فوئاد مه‌عسوم پرسه‌ نامه‌یه‌كی له‌فه‌خامه‌تی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری عه‌ره‌بی سوریا پێگه‌یشت، بۆ ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«فه‌خامه‌تی سه‌رۆك محه‌مه‌د فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عێراق
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ له‌ده‌ست عێراق و سوریا چو، راستگۆیانه‌ و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ روداوه‌كانی هه‌ردو وڵاتدا ژیاوه‌ و داكۆكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان كردوه‌ به‌ دڵسۆزیی و لێوه‌شاوه‌ییه‌وه‌ و وه‌فادار بو له‌ئاست بیرو باوه‌ڕ و پره‌نسیپه‌ چه‌سپاوه‌كان، به‌وه‌ش دۆستایه‌تیی و رێزی دۆست و نه‌یاره‌كانیشی به‌ده‌ستهێناوه‌.
سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بوو له‌دڵی گه‌لی سوریادا له‌ئه‌نجامی په‌یوه‌ست بون و خۆشه‌ویستیی و دڵسۆزیی بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی ناسیویانه‌ و كاریان له‌گه‌ڵدا كردوه‌. له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ هاوخه‌میی ده‌رده‌بڕین بۆ هه‌ردو گه‌لی عێراق و سوریا، دڵنیاین رێبازه‌كه‌ی كه‌ بنیاتنراوه‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و یه‌كڕیزیی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و درێژه‌ی ده‌بێت به‌و جۆره‌ی كه‌ خۆشی هه‌ردو گه‌ل وڵاتمانی تیادا بێت.
به‌ ناوی گه‌لی عه‌ره‌بیی سوریا و به‌ ناوی خۆمه‌وه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ پرسه‌ و ماته‌مینیی ئاڕاسته‌ی فه‌خامه‌تتان و گه‌ل و حكومه‌تی عێراقی برا و خانه‌واده‌ی كۆچكردو ده‌كه‌م له‌ یه‌زدانی مه‌زنم داوایه‌ بیخاته‌ به‌رسۆزی خۆی و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، سه‌بوریی خۆراگرییش به‌ خانه‌واده‌كه‌ی ببه‌خشێت.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
براتان
به‌شار ئه‌سه‌د
سه‌رۆك كۆماری عه‌ره‌بیی سوریا

******

سه‌رۆكی هه‌رێمی تۆسكانا سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌كات
ئینریكۆ رۆسی سه‌رۆكی هه‌رێمی تۆسكانای ئیتاڵیا بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سول ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تی سیاسی بنیاتنه‌ر بووه‌ بۆ كوردستان.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی ئێنریكۆ رۆسی
به‌ڕێز/ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی- جێگری سه‌رۆك
زۆر دڵگرانم به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی، تكایه‌ سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆم و هه‌رێمی تۆسكانا و هه‌ستی قووڵ و هاوخه‌می ئێمه‌ بۆ ئه‌م خه‌ساره‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ قبوڵ بكه‌ن.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی بنیاتنه‌ر بووه‌ بۆ كوردستان، وه‌ك سه‌رۆكی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ركردایه‌تی پڕۆژه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ كردووه‌و خستوویه‌تیه‌ مێشكی خه‌ڵك.
شوێنه‌ ڕێنیشانده‌رییه‌ رووناكبیرییه‌كه‌ی چۆڵ ده‌بێت، وه‌ك ئه‌و كاریزمایه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی به‌ره‌و كه‌شێكی سیاسی نوێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان برد.
ئینریكۆ رۆسی
سه‌رۆكی هه‌رێمی تۆسكانا


پارتی كاری هۆڵه‌ندی بروسكه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات
پارتی كاری هۆڵه‌ندی: سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ئاشتی و دیموكراتی و پێكه‌وه‌ژیان ته‌رخان كرد.
ده‌قی بروسكه‌ی پارتی كاری هۆڵه‌ندی بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
له‌پارتی كاری هۆڵه‌ندییه‌وه‌ بۆ به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمان كوردستان
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێز، به‌ناوی پارتی كاری هۆڵه‌ندی (سۆسیال دیموكراتی هۆڵه‌ندی) و دامه‌زراوه‌ی (ئێف ئێم ئێس)، له‌ناخه‌وه‌ به‌شداری خه‌می له‌ده‌ستدانی سه‌رۆك جه‌لاڵ تاڵه‌بانین.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌بیر و هزری ئێمه‌ وه‌كو كه‌سایه‌تیه‌كی تێكۆشه‌ر و به‌گڕوتین له‌پێناو پڕۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراسی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌مینێته‌وه‌.
دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوو، پارێزه‌ر و داكۆكاری مافه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بوو، هاوتا و هاوكارمان بوو له‌پێناو ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌بیركردنی كه‌سایه‌تییه‌كی ئاوا گه‌وره‌ ئه‌ستمه‌ و له‌ده‌سدانی زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یه‌ له‌گۆڕه‌پانی سیاسی جیهانیدا.
به‌ڕێزان، له‌ڕیگه‌ی ئێوه‌وه‌، پرسه‌ و هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی و ته‌واوی گه‌لانی كوردستان و عێراق ده‌نێرن.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ دڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ زیندووی ده‌مینێته‌وه‌ جونكه‌ باوه‌ڕی به‌ كاری هاوبه‌ش هه‌بوو و جیهانگیری هه‌میشه‌ له‌بیر و دڵی ئه‌ودا بوو.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
كیرستن مایه‌ر
جێگری سكرتێری گشتی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پارتی كاری هۆڵه‌ندی
ئه‌مسته‌ردام- ٥/١٠/٢٠١٧

******

راگه‌یاندراوی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان، به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی سیاسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان مام جه‌لال تاڵه‌بانی
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی ناوداری كوردستانی و جیهانی، به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی كه‌ رۆژی ٣ی ئوكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ماڵئاوایی جه‌سته‌یی لێكردین.
له‌م كات و ساته‌دا كه‌ گه‌له‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌نگاوێكی گرنگی مێژوویی ده‌ڕوات ئه‌ویش پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌. سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌و هه‌نگاوه‌ی گه‌لی كورد سه‌رقاڵ و ئاگاداره‌، به‌ڵام مخابن سیاسه‌تزانێكی گه‌وره‌و ناسراوی كوردستانی و جیهانی وه‌ك مام جه‌لال له‌ كاتی ئه‌م  پرسه‌ گرنگه‌دا  كۆچی دوایی كردو به‌ جه‌سته‌ بۆ هه‌میشه‌ به‌ جێێ هێشتین.
 حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ كه‌ كۆچی دوایی مام جه‌لال له‌م كاته‌دا كۆسپێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كان و ئه‌زموونه‌كان و سیاسه‌ته‌كانی، ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ بوونه‌ته‌ زانكۆیه‌كی گشتی له‌ هزری هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌مخۆری كوردستانی.
وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو گه‌لی كورد به‌ گشتی و هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی و گشت ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ن.
داواكارین كه‌ گشت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان،  وه‌ك رێز و  خۆشه‌ویستیه‌كی شایسته‌ به‌رامبه‌ر به‌م كه‌سه‌ ناوداره‌ی گه‌له‌كه‌مان، یه‌كریزی و ته‌بایی له‌ باشوری كوردستان به‌ هێزتر  بكرێت. پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی  ئاوات و ئاره‌زوو ماندووبوونی زیاد له‌ نیوسه‌ده‌ی مام جه‌لال.
رۆحت شاد ئه‌ی سه‌ركرده‌ی  سه‌ربه‌رزی گه‌له‌كه‌مان.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی كوردستان
٣/١٠/٢٠١٧     
******
ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 
خوشكی به‌ڕێز هێرۆ خان هاوسه‌ری به‌وه‌فای سه‌رۆكی له‌ده‌ستچوو مام جه‌لال 

به‌ڕێزان كاك قوباد و كاك بافڵ جگه‌رگۆشه‌كانی نه‌مر مام جه‌لال 
هه‌واڵی كۆچی دوایی خه‌باتگێڕی مه‌زن و رێبه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو جه‌نابی مام جه‌لال منیشی وه‌ك هه‌مووی ئێوه‌ له‌ناخه‌وه‌ هه‌ژاند.
 مام جه‌لال وه‌ك تێكۆشه‌رێكی به‌ناوبانگ له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ هه‌ر مڵكی بنه‌ماڵه‌كه‌ی یان حیزبه‌كه‌ی خۆی بێ. له‌ده‌ستچوونی رێبه‌رێكی وا لێوه‌شاوه‌ و دڵسۆز كۆستی گه‌وره‌ی هه‌موو ئازادیخوازانی كورد و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی عێڕاقه‌. خه‌ڵكی باشووری كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێڕاق ده‌زانن كه‌ ئه‌و گه‌وره‌پیاوه‌ چ نه‌خشێكی كاریگه‌ری له‌بردنه‌پێشی بزووتنه‌وه‌ی ئاشتی و ئازادی و ته‌بایی نیشتمانیی نێوان كوردستانییه‌كان و عێراقییه‌كاندا ده‌گێڕا و هه‌ربۆیه‌ش له‌ هه‌لومه‌رجی دژواری ئه‌مڕۆدا هه‌موو لایه‌ك نه‌بوونی به‌ خه‌سارێكی گه‌وره‌ ده‌زانن. 
پێوه‌ندیی خه‌باتگێرانه‌ و برایانه‌ی نێوان یه‌كیه‌تیی نیشتمانی و حیزبی دیموكراتی كوردستان كه‌ زۆر لاپه‌ڕه‌ی زێڕینی له‌مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورددا تۆمار كردوه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌می هه‌وڵ-وته‌قه‌لای به‌ڕێز مام جه‌لال و ڕێبه‌ری نه‌مر دوكتۆر قاسملو بوو، بۆیه‌ دیموكڕاته‌كانیش هه‌روه‌ك یه‌كێتییه‌كان كۆچی دوایی مام جه‌لال به‌ كۆستی خۆیان ده‌زانن. 
به‌و بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پڕبه‌دڵ سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردیم پێشكه‌شی هه‌مووی ئێوه‌ به‌ڕێزان و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و گه‌لی كورد به‌گشتی ده‌كه‌م. ئاواته‌خوازم مه‌رگی مام جه‌لال هانده‌رێكی به‌هێز بێ بۆ پاراستن و پته‌وكردنی «یه‌كیه‌تی ناو یه‌كێتی» و یه‌كڕیزیی هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردی باشوور له‌م هه‌لومه‌رجه‌ ناسكه‌دا كه‌ ئه‌م به‌شه‌ی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ. رۆحی مام جه‌لال شاد بێ و ئامانجه‌كانی به‌رقه‌رار بن. 
به‌حورمه‌ته‌وه‌ براو دڵسۆزتان عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده‌ 


******

به‌ناوی خوای مه‌زن‌و میهره‌بان
به‌داخ‌وپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی ماڵئاوایی سه‌ركرده‌ی گه‌وه‌ره‌ی گه‌له‌كه‌مان جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دڵگرانی كردین , له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی دیموكراسخوازی تێكۆشه‌ر له‌گشت بواره‌كانی خه‌بات ‌و شۆرش‌وپێشمه‌رگایه‌تی‌و سه‌رۆكایه‌تی خه‌مێكی گه‌وره‌یه‌. جه‌نابی مام جه‌لال هه‌رله‌هه‌ره‌تی لاوییه‌وه‌ خه‌بات كار‌و تێكۆشه‌رێكی مه‌زن بووه‌ ‌و رۆلێكی گه‌وره‌ی له‌شۆرشی كوردستان‌و پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی عیراق هه‌بووه‌, به‌به‌رده‌وام پێداگیری له‌سه‌ر دروستكردنی عیراقێكی دیموكراسی‌ومه‌ده‌نی‌ویه‌كسانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان هه‌بووه‌, به‌هۆی لێهاتویی خۆیه‌وه‌ رۆلێكی گه‌وره‌ی له‌ئاشتی‌و بونیاتنانی نه‌ته‌وه‌ی كوردهه‌بووه‌‌و رێگربووه‌ له‌ پێشێلكردنی بنه‌مای ته‌وافوق‌و پشتگوێخستنی ده‌ستوور, به‌رۆشتنی مام جه‌لال گه‌لی كوردستان‌و عیراق رابه‌رێكی هه‌ڵكه‌وتویی خه‌باتگێری له‌ده‌ستدا.
له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا پرسه‌‌وسه‌ره‌خۆشی‌و هاوخه‌می پێشكه‌ش به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان‌و گه‌لانی عیراق‌و سه‌ركردایه‌تی‌و جه‌ماوه‌ری ی ن ك ده‌كه‌م, له‌خوای گه‌وه‌ر داواكارین به‌ره‌حمه‌ت‌وسۆز‌وبه‌زه‌یی فراوانی بكه‌وێت‌وبه‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات‌و دڵنه‌وایش به‌هه‌مو لایه‌ك ببه‌خشێت .
هۆگرشاڵی
بریكاری وه‌زیری كارەبا

******
بروسكه‌ی ماته‌مینی
به‌بۆنه‌ی ژیان ئاوایی ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ندازیاری شۆڕشی نوێ‌و ئاشتی‌و ئاوه‌دانی سمبولی كوردایه‌تی جه‌نابی(مام جه‌لال) پرسه‌‌و هاوخه‌می خۆمان به‌ ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین..داواكارین یه‌زدانی مه‌زن له‌م كۆسپه‌ گه‌وره‌یه‌دا سه‌بوری به‌ دڵی ئێمه‌‌و ئێوه‌‌و ته‌واوی گه‌لی كورد بدات.
انا لله و انا الیه‌ راجعون
ل. كۆمیته‌ی 53
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی سلێمانی

******
بۆ به‌ڕێز  مه‌كته‌بی سیاسیی (ی‌.ن.ك)
به‌رێز خانه‌واده‌ی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال)
به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر‌و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان‌و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خۆمان‌و به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان‌و ڕابه‌ری مافی چاره‌نووس ‌و باوكی ڕۆحی میلله‌تمان له‌ خوای به‌خشنده‌ ده‌پاڕێینه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال به‌به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا لله و انا الیه‌ راجعون
له‌گه‌ڵ رێزدا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی      
دارستان‌و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی/كارگێری 

******

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن عه‌شیره‌تی نه‌وڕۆڵیه‌وه‌

به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ بۆ له‌ ده‌ستدانی پیاوێك كه‌ رابه‌ری رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان و كه‌سایه‌تیه‌كی مافناس و سه‌رۆكێكی لێهاتوو و لێوه‌شاوه‌ و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ر مامی گه‌وره‌مان مامی كوردان پیاوه‌ زانا و به‌تواناكه‌ی گه‌لی كورد و هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان. 
له‌ ده‌ستدانی كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك جه‌نابی مام جه‌لال كۆست كه‌وتنێكی گه‌وره‌یه‌ و جێگای به‌ هیچ كه‌سێك پڕناكرێته‌وه‌، له‌ ده‌ستدانی مام به‌ته‌نها بۆ یه‌كێتی و یه‌كێتیه‌كان له‌ ده‌ستدان و خه‌ساره‌ت نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌مه‌ زیانێكی گه‌وره‌بوو له‌ كورد و كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ئه‌مه‌ش مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌ ده‌دات كه‌ كاریگه‌ری جه‌نابی مام جه‌لال له‌ مه‌یدانی سیاسه‌تی ناوچه‌یی و ده‌ولی دا چه‌ند و چۆن بووه‌، لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم چۆن له‌ رابردوو به‌ڵێنی وه‌فامان به‌ مامی گه‌وره‌مان دا دوای وه‌فاتی جه‌نالی مام جه‌لال  له‌ سه‌ر رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی جه‌نابی مام و چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی ده‌ستی مام  به‌رده‌وامی به‌ خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین و دروشمی (( نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن )) بڵێینه‌وه‌ جارێكی تر به‌ ناوی بنه‌ماڵه‌ی (میرزا حه‌سه‌ن كوێخا محه‌مه‌د ) و عه‌شیره‌تی نه‌وڕۆڵی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خۆمان و خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و كوردستانیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین و له‌ خودای مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ ئارامی به‌ ئێمه‌ ببه‌خشێت دوای ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ و جێگای مامی گه‌وره‌مان فیرده‌وسی عالی  بێت .
انا لله و انا الیه‌ الراجعون 
ته‌حسین میرزا حه‌سه‌ن كوێخا محه‌مه‌د
 سه‌رۆك عه‌شیره‌تی نه‌وڕۆڵی
******
یادی ئازیزی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رز و
 به‌ڕێز بێت
كۆچی دوایی مام جه‌لال سیاسه‌تمه‌داری لێهاتوو، كه‌سایه‌تی سیاسی به‌رجه‌سته‌ و یه‌كێك له‌ سیما هه‌ره‌ ناودار و دیاره‌كانی كوردستان دوای نزیكه‌ی حه‌فتا ساڵ خه‌بات و تێكۆشان، هه‌موومانی خه‌مگین كرد.
سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران و هێرشی داگیركه‌رانی جه‌مهوری ئیسلامی بۆ كوردستان مام جه‌لال به‌ ناردن هێزی پشتیوانی بۆ ڕۆژهه‌ڵات  پشتوانی كردین و یارمه‌تی زۆری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیرانی كوردستانی دا. 
تعدادێكی زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌گانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وی گیانیان به‌خت كرد یا بریندار بوون.
له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ كاك فوئادی ئازیزم بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵی ئاشنا بوو و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ردوولا تێگه‌یشتن كه‌ دۆستایه‌تی و نزیكبوونه‌وه‌یان ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی كوردستان به‌ره‌وپێش ببات.
 هه‌روه‌ها هاوسه‌ری خۆشه‌ویستم دكتۆر جه‌عفه‌ری شه‌فیعی بۆ یارمه‌تیدان به‌ بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی باشوور چووه‌ باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ قه‌ندیل و له‌وێ به‌ناوی دكتۆر عه‌زیز ماوه‌یه‌كی زۆر مایه‌وه‌ و دۆستایه‌تییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال و باقی رێبه‌رانی یه‌كێتی په‌یدا كرد.
 ئه‌م دۆستایه‌تییه‌ و ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی دكتۆر جه‌عفه‌ر و كاك ساعد وه‌ ته‌ندوست له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوویان ئه‌وه‌نده‌ گرینگ بوو كه‌ مام جه‌لال له‌ وتاره‌كه‌ی خۆیدا كاتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ مۆدێرنه‌كه‌ی شاری سلێمانی به‌وردی گێڕایه‌وه‌. وتاره‌ گه‌رم و گوڕه‌كه‌ی مام جه‌لال له‌ كاتی كۆچی دوایی دوكتور جه‌عفه‌ر له‌ ساڵی ١٩٨٧دا و ئه‌و هه‌ست و خۆشه‌ویستییه‌ی له‌ مه‌راسیمه‌دا ده‌ریبڕی نیشانه‌ی ئه‌مه‌كناسی و وه‌فاداری ئه‌و مرۆڤه‌ گه‌وره‌یه‌ بوو.
ساڵی ٢٠١٢ كه‌ من و حشمه‌تی برام سه‌فه‌ری كوردستانمان كرد، مام جه‌لال لوتفی كرد و له‌ شاری سلێمانی پێشوازییه‌كی زۆر گه‌رمی لێكردین و نیوه‌ڕۆیه‌ك میوانداری كردین، له‌و دانیشتنه‌دا كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری خۆشی دوكتور جه‌عفه‌ری بۆ گێراینه‌وه‌ 
به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم و هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه‌مان به‌ گه‌لی كورد پێشكه‌ش ده‌كه‌م و خۆمان به‌ شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا – سوڵتانی‌یه‌وه‌
مه‌له‌كه‌ مسته‌فا سوڵتانی
******
پرسه‌ نامه‌
به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی  زۆره‌وه‌ بۆ  له‌ ده‌ست دانی پیاوێكی مه‌زن لێوان لێو له‌ گه‌وره‌یی و لێبورده‌یی، پیاوێك هه‌مو ژیانی له‌پێناو میله‌ته‌كه‌یدا به‌خت كرد. به‌ناوی  بنه‌ماڵه‌ی حاجی برایمی چه‌رمه‌گاوه‌ پرسه‌ و ماته‌مینیی قوڵی خۆمان ده‌رده‌بڕین، ئه‌مڕۆ  زیاتر له‌هه‌ر كه‌سێكی تر  دڵته‌نگین هاورێیه‌كی  زۆر نزیكی باوكمان به‌ڕێكرد بۆ دوا مه‌نزڵگای.
 ده‌بێت به‌قوڵپی گریانه‌وه‌ بڵێین ماڵ ئاوا، لای ئێمه‌ مام بوو له‌ دوای له‌  ٤٧ سال له‌ ده‌ست دانی باوكم ئه‌مڕو كۆستێكی گه‌وره‌ روی تێكردین، مامه‌ گیان هه‌تا ماوین له‌رێبازه‌كه‌ت لا نا ده‌ین. 
له‌جیاتی بنه‌ماڵه‌. 
 به‌رزان حاجی ئیبراهیم

******
خوشكی به‌رێزم هێرۆخان
كاكه‌ بافڵ‌و كاكه‌ قوباد 
به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالی رابه‌ر‌و دۆست‌و هاورێی ئازیزمه‌وه‌ له‌ناخی دڵه‌وه‌ تاسه‌باری‌و پرسه‌ی خۆم به‌جه‌نابتان‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم.
 ئه‌م كۆچه‌ جه‌رگبره‌ هه‌موانی خه‌مبار‌و دڵته‌نگ كردووه‌، كورده‌واری پێشره‌و‌و رابه‌رێكی بێ وێنه‌ی له‌ده‌ست چو ‌و عیراقیش له‌مێژووی خۆیدا سه‌رۆك كۆمارێكی بێ هاوتا ‌و ئازادیخواز ‌ودادپه‌روه‌ری له‌ده‌ستداوه‌.
 بۆیه‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ ئه‌م زیانه‌‌و پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌به‌هۆی كۆچی مام جه‌لاله‌وه‌ دروستبووه‌ زۆر ئه‌سته‌مه‌، خوازیارین هه‌رچۆن وجودی جه‌نابیان مایه‌ی ئاشتی‌و ئارامی‌و ئاسایش بووه‌ له‌كوردستان ‌و ناوچه‌كه‌دا‌و به‌راستی سه‌مام ئه‌مانی عیراق‌و كوردستان‌و ده‌ڤه‌ره‌كه‌بووه‌، ئاوهاش جێی خۆیه‌تی كۆچه‌كه‌شی ده‌رفه‌تێكی مێژویی كه‌ڵكی لێوه‌ربگرین له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌و ناته‌باییه‌كانی كوردستان ‌و عیراق‌و ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بكرێته‌وه‌ به‌ئاقاری كۆتایی هێنان به‌ناكۆكی‌و گرفته‌كانی كه‌ئێستا روبه‌رووی هه‌مو لایه‌ك بۆته‌وه‌،  به‌گه‌رانه‌وه‌ بۆ حیكمه‌ت ‌و دڵسۆزی‌و مشورخۆرییه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال.
له‌كۆتایدا جارێكی دیكه‌ هاوغه‌می خۆمانتان پێراده‌گه‌ینین ‌و داوای ئارامی‌وسه‌بوری بۆ هه‌مولایه‌ك ده‌كه‌ین.
ماڵئاوا مام جه‌لالی سه‌رۆك ‌و رابه‌ر ‌و پێشمه‌رگه‌ ‌و خه‌مخۆری هه‌مووان
لاله‌ سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ یونس

****** 

بۆ به‌رێز یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
دوای سڵاوێكی گه‌رم
به‌ناوی دانیشتوانی گوندی (قه‌ڵاچوالانه‌وه‌) پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێز بنه‌ماڵه‌‌و (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان) ئه‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی به‌رێز مامی گه‌وره‌مان (مام جه‌لال) خوا سه‌بوری به‌ بنه‌ماڵه‌ی بدات وه‌ جێی به‌هه‌شت بێت وه‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو بۆ گه‌لی كورد‌و عێراق. 
(انا لله و انا الیه‌ راجعون)
دانیشتوانی
گوندی قه‌ڵاچوالانی كۆن


******

خوشكی گه‌وره‌مان خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
به‌رێزان كاك پاڤێڵ‌و كاك قوباد تاڵه‌بانی
جه‌نابی كاك كۆسره‌ت جێگری سكرتێری گشتی‌و هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆك‌و دڵسۆز‌و سه‌ركرده‌ی مێژوویی كوردستان جه‌نابی مام جه‌لال مان پێ گه‌یشت، سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان‌و ئێوه‌ی به‌ڕێز‌و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌ هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی به‌ختكرد له‌ پێناوی مافی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان‌و خزمه‌تی ئاشته‌وایی‌و ته‌بایی خه‌ڵكی كوردستان.
خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌كمان بدات‌و ڕۆحی به‌رزی مامی گه‌وره‌ش له‌ فیرده‌وسی ئه‌علادا ئاسووده‌‌و ئارام بێت.
براتان شێخ قادر چوێسه‌ 
خادم الفقرا‌ء و مرشد الطریقة‌ القادریة‌
******
بۆ به‌ڕێزان خاتوو هێرۆ ‌و كاك پاڤێل‌و كاك قوباد
بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (ی‌.ن.ك)
به‌ناوی خۆم‌و بنه‌ماڵه‌كه‌مان ‌و خه‌لیفه‌‌و موریدانی ته‌كیه‌ی شێخ كاكه‌ حه‌مه‌ی سۆڵه‌ به‌بۆنه‌ی كۆچی مام جه‌لالی سه‌ركرده‌‌و ڕابه‌ری گه‌له‌كه‌مان پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین، كه‌ به‌ لای ئێمه‌وه‌ كۆچی مامی گه‌وره‌مان خه‌ساره‌تێكی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌‌و گرانه‌ باوه‌ڕ ناكه‌ین كه‌ كه‌س هه‌بێت جێگاكه‌ی پڕ بكاته‌وه‌.
خوا سه‌بوری هه‌موو لایه‌كمان بدات، گیانی پاكی به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات...
انا لله ‌وانا الیه‌ الراجعون
حاجی شێخ عوسمانی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی سۆڵه‌- مورشیدی ته‌ریقه‌تی قادری
له‌ ته‌كیه‌ی شێخ كاكه‌ حه‌مه‌ی سۆڵه‌
******
بۆ به‌ڕێزان خاتوو هێرۆ ‌و كاك پاڤێل ‌و كاك قوباد
بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (ی‌.ن.ك)
دڵگرانین به‌ كۆچی‌ دوای‌ گه‌وره‌‌و سه‌روه‌رمان جه‌نابی‌ مام جه‌لال، پێشه‌وا‌و پێشه‌نگی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ رزگاریخوازی‌ كوردستان، له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و مێرخاسه‌ی‌ كوردایه‌تی‌ كشانی‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ هه‌ره‌گه‌شی‌ ئاسمانی‌ كوردستانه‌، كه‌ له‌ لاویه‌وه‌ تا ساڵانی‌ كۆتایی‌ ته‌مه‌نی‌ وه‌ك مۆم بۆ رووناككردنه‌وه‌ی‌ رێی‌ كاروانی‌ خه‌باتی‌ كوردایه‌تی‌ توایه‌وه‌. 
جه‌نابی‌ مام جه‌لال‌و دنیابینی‌ ‌و رۆشنفكری‌‌و رێبازه‌كه‌ی‌ و مێژووی‌ تێكۆشانه‌ ره‌واكه‌ی‌ له‌ پێناو رزگاری‌ كوردستان  گه‌واهی‌ مه‌زنی‌ ئه‌و زاته‌ن‌و هه‌زاران لاپه‌ره‌ی‌ گه‌ش‌و پڕ سه‌روه‌ریی‌‌و شانازی‌ ئه‌م نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ پێكده‌هێنن‌و بۆ هه‌تایه‌ ناو و ناوبانگه‌ گه‌ش‌و پرشنگداره‌كه‌ی‌ له‌ مێژووی‌ كورد‌و مرۆڤایه‌تیدا له‌پاڵ‌ كه‌ڵه‌پیاوان ‌و پێشه‌وا نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی‌ كورد وه‌ك شێخ سه‌عیدی‌ پیران و شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید و مه‌حمود خانی‌ دزڵی‌‌و قازی‌ موحه‌مه‌د‌و سمكۆی‌ شكاك‌و ئیحسان نوری‌ پاشا‌و ئه‌وانی‌ تردا ده‌دره‌وشێته‌وه‌‌و ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ شانازییه‌ گه‌وره‌كان كه‌ نه‌وه‌ دوای‌ نه‌وه‌ بۆ یه‌كدی‌ ده‌گێرنه‌وه‌.
هاوبه‌شی‌ خه‌می‌ هه‌مووانین‌و له‌ خوای‌ گه‌وره‌ داواكارین فیرده‌وسی‌ به‌رین بكاته‌ مه‌زڵگه‌ی‌ هه‌میشه‌یی‌ ئه‌و پیاوه‌ مه‌زن‌و چاكه‌كاره‌ی‌ وڵاته‌كه‌مان.
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
ئه‌نجومه‌نی‌ عه‌شره‌تی‌ شكاك

******
بۆ به‌ڕێزان خاتوو هێرۆ ‌و كاك پاڤێل‌و كاك قوباد
بۆ به‌ڕێزان ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی (ی‌.ن.ك)
وه‌فاتی‌ جه‌نابی‌ مام جه‌لال، رابه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ كوردایه‌تی‌، كۆستی‌ ئێمه‌یشی‌ خست و وه‌ك ته‌واوی‌ كوردستانیان خه‌مباری‌ كردین، بۆ ئێمه‌ (نه‌وه‌كانی‌ مه‌حمود خانی‌ دزڵی‌) پیاوی‌ شۆڕش و كوردایه‌تی‌ له‌ خۆرهه‌ڵات و باشووری‌ كوردستان، مام هیوایه‌كی‌ گه‌وره‌ بوو، بۆ ته‌واو كردنی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ (خان) له‌ تێكۆشان له‌ پێناوی‌ رزگاری‌ كورده‌واری‌.
 له‌دوای‌ له‌ناوبردنی‌ خان و كوژانه‌وه‌ی‌ جوڵانه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی‌  ئێمه‌ش به‌ درێژایی‌ قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی‌ كوردایه‌تی‌ له‌ شۆڕشی‌ نوێداله‌ سایه‌ی‌ جه‌نابی‌ مام جه‌لال و له‌ مه‌تارێزه‌كانی‌ شه‌ره‌ف دا له‌په‌نای‌ ئه‌و دا درێژه‌مان به‌ خه‌بات داوه‌ و ئه‌و پێكه‌وه‌بوون و هاوسه‌نگه‌رییه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه‌ مێژووییه‌ی‌ كورد و هاوڕێبازیمان به‌ یه‌كێك له‌ شانازییه‌ مه‌عنه‌وییه‌كانی‌ خۆمان و به‌نه‌ماڵه‌كه‌مان ده‌زانین.
جه‌نابی‌ مام جه‌لال، له‌ قۆناغی‌ سه‌ختی‌ خه‌باتی‌ كوردایه‌تییدا بۆ ئێمه‌ هه‌م رابه‌ر و هه‌م مامێكی‌ تایبه‌ت‌و جیاوازیش بوو. به‌ تایبه‌ت له‌ نواندنی‌ خۆشمروه‌تییه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌‌و له‌ به‌رز راگرتنی‌ رۆڵ‌‌و فه‌زڵی‌ مه‌حمود خان و ته‌واوی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ له‌ كوردایه‌تیدا. یه‌كێك له‌ فه‌رمان‌و رێنوێنییه‌كانی‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ناكرێت و ناگونجێت هه‌ر شه‌ش نه‌وه‌كه‌ی‌ مه‌حمود خان كه‌ پێشمه‌رگه‌ بووین، پێكه‌وه‌ بچینه‌ به‌ره‌كانی‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن، ئه‌وه‌ش له‌ سۆنگه‌ی‌ دڵسۆزی‌ بوو بۆ ئێمه‌.
له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ خۆمان‌و خه‌ڵكی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان ده‌كه‌ین‌و نزا ده‌كه‌ین یه‌زدان جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پای‌ به‌خشینی‌ هه‌موو ته‌مه‌نی‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ نیشتمانه‌كه‌ی‌‌و هه‌موو  چاكه‌كارییه‌كانی‌ له‌پێناو سه‌رفرازی‌ ‌و خۆشبه‌ختی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و عیراق و ته‌واوی‌ مرڤایه‌تی‌ دا، به‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رین شاد بكات.
نا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
بنه‌ماڵه‌ی‌ (مه‌حمود خانی‌ دزڵی‌)
******
پرسه‌ی ماته‌مینی
به‌ناوی خۆم‌و یه‌ك به‌یه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانی عه‌شیره‌تی (سورچی) یه‌وه‌، پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌شكۆی خوالێخۆش بوو، مامی گه‌وره‌مان (مام جه‌لال) ده‌كه‌م.
كۆچی دوایی (مام جه‌لال) كۆستی گه‌وره‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد ‌و گه‌لی عێراق ‌و سه‌رجه‌م ئازادیخوازانی سه‌رانسه‌ری جیهانه‌. یه‌زدانی مه‌زن پشتیوانتان بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنی گه‌وره‌ی كۆچی دوایی مامی گه‌وره‌‌و وه‌ چه‌تری سه‌ری هه‌موومان. درێژه‌پێدان به‌ رێبازی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌و سه‌ركرده‌ مێژوویه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان رۆحی هه‌میشه‌ زیندووی كه‌ له‌ ناوماندایه‌ شاد ده‌كات.
خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان سه‌بوری هه‌موو لایه‌نه‌كان بداته‌وه‌‌و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله و انا الیه‌ راجعون
عه‌شیره‌تی (سورچی)
******
بۆ به‌ڕێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (مام جه‌لال تاڵه‌بانی) سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و كۆماری پێشووی عێراقمان پێگه‌یشت، به‌ناوی خۆم‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پارێزگارانی كوردستان وێرای هاوخه‌می‌و دڵته‌نگی خۆمان، پرسه‌ ‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ‌و هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌ین.
رۆیشتنی مامی گه‌وره‌ خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو بۆ گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌م كارێزمایه‌ قوتابخانه‌یه‌كی هه‌ره‌ زیندوو بوو له‌ پێكه‌وه‌ ژیان‌و پێویسته‌ رۆژگاره‌كانی هه‌میشه‌ یاد بكرێنه‌وه‌.
سه‌ركرده‌ی رۆحی، كلیلی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان بوو، رۆڵی گرنگی ئه‌و سه‌ركرده‌ سیاسیه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێ ی گه‌له‌كه‌مان له‌ سه‌رده‌مانی شاخ ‌و له‌ پێش راپه‌ڕین ‌و دوای راپه‌ڕین له‌ نێوه‌ندی سیاسی وێنه‌ی نه‌بوو، وه‌ك ڕاگری ئاشتی‌و ناوه‌ندی بڕیار‌و قورسایی له‌ دیالۆگ‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئایدیاكان، ئه‌مه‌ سه‌رباری په‌یوه‌ندی راسته‌قینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
مام جه‌لال واتا به‌خششی ئارامی ‌و دڵنیایی ‌و پێشه‌نگی برایه‌تی، با چه‌پكه‌ گوڵه‌كه‌ی مام بكه‌ینه‌ بنه‌ما بۆ ئاینده‌ی ئاشتی ‌و قبوڵكردنی یه‌كتر.
غیابی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌كان دروست ده‌كات بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی رۆحی فه‌رمانده‌‌و پێشمه‌رگه‌ ‌و تێكۆشه‌ری خاك ‌و نیشتیمان واقعێكی تاڵ به‌رۆكی هه‌موومان ‌و تێكرای جیهان ده‌گرێ، داواكارین خوای گه‌وره‌ سه‌بوری كه‌سوكار ‌و خانه‌واده‌ ‌و ته‌واوی ئه‌ندام ‌و دۆست ‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ‌و سه‌رجه‌م كوردستانیان بدات.
انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون
نه‌جات سورچی
سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی كوردستان
******
راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ‌و رێبه‌ری گه‌وره‌، مام جه‌لال تاڵه‌بانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ داخ ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی ماڵئاوایی مام جه‌لالی پێگه‌یشت، مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ره‌ ناودار‌و شوێندانه‌ری كورد له‌ كوردستانی باشوور، عێراق، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بوو. كۆچی دواییشی پاش نزیك به‌ پێنج ساڵ نه‌خۆشی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بووه‌ له‌ هه‌موو كوردستان، له‌ عێراق‌و ناوچه‌كه‌‌و له‌ هه‌موو جیهاندا.
مام جه‌لال دۆست‌و دڵسۆزێكی به‌وه‌فای بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ‌و كۆمه‌ڵه‌ بوو. بۆیه‌ش گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ كۆچی دوایی جه‌نابیان، هه‌موو ڕێبه‌ری ‌و كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی تووشی خه‌م‌و ماته‌مینی كردووه‌.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئێمه‌ سه‌ره‌خۆشی ‌و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی تاڵه‌بانی، به‌تایبه‌ت به‌رێز هێرۆخان، به‌ڕێزان باڤل ‌و قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌ین. سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له‌ مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ركردایه‌تی‌و هه‌مو كادر‌و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتمانی. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هه‌موو كۆمه‌ڵه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له‌ گه‌لی خه‌باتكاری كورد له‌ كوردستانی باشوور ‌و له‌ هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ به‌تایبه‌ت كوردستانی رۆژهه‌ڵات.
هیواخوازین هه‌ر به‌و شێوه‌ی ژیان‌و وزه‌ی مام جه‌لال له‌ عێراقی دوای سه‌دام حسێن له‌ پێناوی یه‌كریزی خه‌باتكارانه‌ی گه‌لی كوردی باشوور بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ ڕه‌واكانی ته‌رخان كرا،كۆچی دواییشی هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ رێگا خۆشكه‌ر بێت بۆ یه‌كریزی گه‌لی كوردستان باشور له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستادا ‌و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كوردستان.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
ابوبكر موده‌ریسی
 ******
به‌ڕێزان/ خوشكی گه‌وره‌مان داده‌ هێرۆ
كاكه‌ بافڵ‌و كاكه‌ قوباد
خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی سه‌رۆك مام جه‌لال
مه‌كته‌بی ساسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌نته‌ری هاوبه‌شیی لوڕ ‌و سه‌رجه‌م خزمانی لوڕ له‌ ته‌واوی كوردستاندا، له‌ناخی دڵمانه‌وه‌ پرسه‌‌و ماته‌مینی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك ‌و ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كورد (مام جه‌لال) له‌ده‌مێكدا كه‌ كوردستان‌و عێراق ‌و ناوچه‌كه‌ له‌هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستیان به‌ حیكمه‌ت ‌و پێشه‌وایه‌تی جه‌نابیان هه‌بوو، قه‌یران‌و ئاریشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بیرتیژی ئه‌ویان ده‌ویست بۆ چاره‌سه‌ركردن ‌و تێپه‌ڕاندنی قۆناغه‌كه‌. به‌داخێكی زۆره‌وه‌ ئه‌م سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ جیهانیه‌ ماڵئاوایی لێكردین. دڵنیانی ئه‌م خه‌ساره‌ت ‌و زیانه‌ قورسه‌ هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌ ‌و ئه‌و كه‌لێن ‌و بۆشاییه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌هۆی كۆچه‌ ئه‌به‌دیه‌كه‌یانه‌وه‌ دروست بوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پڕ نابێته‌وه‌.
مام جه‌لال به‌ته‌نها له‌ گه‌له‌كه‌مان نه‌چوو به‌ڵكو له‌ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی چوو، كورد ‌و كوردستان ڕابه‌رێكی دادپه‌روه‌ری ئازادی خوازی بێوێنه‌ی له‌ده‌ست دا ‌و جیهانیش سه‌رۆكێكی پڕ حیكمه‌ت ‌و به‌ئه‌زموون‌و دیموكراتی خوازی بێهاوتای له‌ده‌ست چوو، مام جه‌لال رێبازی خوێندنگایه‌كی مه‌زنه‌، ئومێده‌وارین هه‌موو لایه‌ك به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م شارێی كوردایه‌تی ‌و مرۆڤدۆستیه‌، ناوماڵی كوردستان ته‌با‌و یه‌ك بخه‌ن‌و چاره‌سه‌ری دروست بۆ كێشه‌‌و گرفته‌كان ببینه‌وه‌، به‌ ئاراسته‌ی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌‌و گه‌یاندنی گه‌له‌كه‌مان به‌ كه‌ناری ئارام.
له‌ كۆتاییدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان ‌و هه‌موولایه‌ك ده‌یكه‌ن ‌و له‌ خوا داواكارین ئارامی ‌و سه‌بوری به‌ گشت لایه‌كمان ببه‌خشێت.
جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری هاوبه‌شیی لوڕ
******
به‌رێز/ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌رێزان/ هێرۆ خانم‌و كاك پافێل‌و كاك قوباد تاڵه‌بانی
به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركرده‌ی مێژوویی كورد‌و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ داخ‌و په‌ژاره‌وه‌ سه‌رخۆشی‌و هاوخه‌می خۆم‌و سه‌كردایه‌تی سازمانی خه‌باتی كوردستان تان پێ راده‌گه‌یێنم.
له‌ ده‌ستدان‌و كۆچی دوایی ئه‌و سه‌ركرده‌ گه‌وره‌یه‌ی گه‌لی كورد ته‌نیا زیان نه‌بوو له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و خانه‌واده‌ی به‌رێزی، به‌ڵكوو زیان‌و خه‌ساره‌تی قه‌ره‌بوو نه‌كراو بوو له‌ خه‌ڵكی كورد‌و هه‌روه‌ها زه‌ربه‌تێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراو بوو له‌ ره‌وتی دیموكراسیخوازی له‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
مام جه‌لال ئه‌و سه‌ركرده‌‌و تێكۆشه‌ره‌ بوو كه‌ توانی له‌ هه‌لومه‌رجێكی زۆر ئه‌سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كوردستاندا زۆر بوێرانه‌ به‌شداری به‌ هێز‌و توانای ئافره‌تان له‌ جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستاندا بكات‌و هه‌روه‌ها توانی ره‌وتی ره‌خنه‌ له‌ خۆگرتن‌و به‌ خۆداچوونه‌وه‌ بكاته‌ یه‌كێك له‌ پرنسیپه‌كانی شۆرشگێڕی له‌ كوردستاندا.
توانای كه‌م وێنه‌ی مام جه‌لال له‌ به‌رده‌وام بوون له‌ شۆرشی مافخوازانه‌‌و خه‌بات له‌پێناو دیموكراسی‌و ئازادیدا كه‌م وێنه‌ن‌و زۆر زه‌حمه‌ته‌ له‌ داهاتووشدا سه‌ركرده‌ی له‌و شێوه‌‌و به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌گمه‌نانه‌وه‌ دروست ببێته‌وه‌.
 ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ كه‌م وێنه‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاوێتیه‌وه‌ هاته‌ مه‌یدانی جوڵانه‌وه‌ی شۆرشگێڕی‌و به‌ دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان شێوه‌یه‌كی نوێی هێنایه‌ گۆره‌پانی شۆرشی مافخوازانه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد‌و مێژوویێكی پرشنگداری بۆ گه‌لی كورد نووسیه‌وه‌‌و بووه‌ سه‌رمه‌شق‌و رێ نیشانده‌ر‌و رێبه‌رێكی كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی وا كه‌ له‌ مێژووی گه‌لی كورد‌و مێژووی مرۆڤایه‌تی بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ ناو‌و رێبازی نیشتمانپه‌روه‌ری‌و ئازادیخوازی به‌رده‌وام ده‌بێ.
بێگومان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ پێناو یه‌كێتی‌و یه‌كریزی ماڵی كورد‌و خه‌بات دژی ده‌سه‌ڵاته‌ سه‌رۆكه‌كان‌و له‌پێناو وه‌دی هێنانی ئاوات‌و ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی به‌رێ زیاندا زیاتر له‌ رابردوو تێده‌كۆشن.
له‌گه‌ڵ پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی‌و ماته‌م‌و په‌ژاره‌ی به‌رده‌وامم
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابه‌ شێخ حوسه‌ینی


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP