مافه‌كانی ژنان له ‌سایه‌ی مامی گه‌وره‌دا
مافه‌كانی ژنان له ‌سایه‌ی مامی گه‌وره‌دا ‌ 10/10/2017
ته‌لار له‌تیف

مام جیاواز له‌سه‌ركرده‌كان هه‌میشه‌ پشتوپه‌نای ژنان بووه‌و داكۆكیكه‌روپاڵپشتی به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنانه‌ و باوه‌ڕی ته‌واوی به‌یه‌كسانی ژن وپیاو هه‌بووه‌و به‌كرنگ له‌و یه‌كسانیه‌ی روانیوه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌گوتار نه‌بوو، به‌ڵكو به‌كردار سه‌لماندویه‌تی جیاكاری ره‌گه‌زی ره‌تكردۆته‌وه‌ نموونه‌ش زۆره‌ مام دوو بڕیاری تایبه‌تی ده‌ركرد یه‌كێكیان بریاری (62) بوو كه‌ تایبه‌ت بوو به‌هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی بۆ رێگرتن له‌فره‌ژنی و یه‌كسانی میرات و چه‌ندین ماده‌ی تر كه‌بووه‌ هۆی جیاكاری ره‌گه‌زی و  بڕیاری (59)ی كه‌ تایبه‌ت به‌هه‌مواری یاسای سزادانی عیراقی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی كوشتنی ژنان به‌ناوی شه‌رفپارێزیه‌وه‌، كه‌ هه‌ردوو بریاره‌كه‌ رۆڵیان هه‌بوو بۆ یه‌كسانی و كه‌م كردنه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان.
مام بوو واژۆی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كه‌م دادوه‌ری ژن كرد له‌هه‌رێمی كوردستان و دواتر چوار دادوه‌ری تری ژنی دامه‌زراند، به‌مه‌ش بووه‌ هۆی به‌شداری ژنان له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ده‌زگای داواكاری گشتی، مام كاری بۆ زیادبوونی ژنان له‌ناوه‌ندی بڕیار كرد له‌رێگه‌ی چه‌سپاندنی %25 بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ %30 كه‌متر نه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌هه‌رێم.
 لێره‌دا ده‌ركه‌وت مام خزمه‌تی به‌مافه‌كانی ژنانی عێراقیش گه‌یاندووه‌ به‌مه‌ش گرنگی و بایه‌خی ژن له‌ناوه‌ندی بریار ده‌رده‌خات كه‌واته‌ ژنان مام و سه‌ركرده‌و تاكه‌ پشتیوانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كه‌لێنێكی گه‌وه‌ره‌یه‌و هه‌رگیز پڕناكرێته‌وه‌، چونكه‌ ئامانج و داواكاری ژنان زۆری مابوو ئه‌ویش ته‌نها به‌پشتیوانی وسه‌ركردایه‌تی مام به‌دیدێت.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق مام كاری له‌سه‌ر چه‌سپاندنی مافه‌كانی ژنان كرد به‌شانازیه‌وه‌ چه‌سپاندنی بڕگه‌ی 
(ب له‌ماده‌ی) له‌ده‌ستوری عێراق پێداگری به‌رێزیان بوو كه‌نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌رچێت پێچه‌وانه‌ی به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بێت، بۆئه‌وه‌ی هیچ رێگریه‌ك نه‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌كاتی دانان و هه‌مواری یاساكانداو كاری له‌سه‌ر یه‌كسانی ژن وپیاو ده‌كرد له‌به‌رده‌م یاسادا، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر به‌دیهێنان وچه‌سپاندنی مافه‌كانی ژنان كرد له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و یاسایی و كۆمه‌لایه‌تی و گرنگ بوو لای كه‌ ئه‌و مافانه‌ش به‌ده‌ستور بچه‌سپێت وه‌ پێی وابوو گه‌ر یاساكان جیاكاری ره‌گه‌زی تێدا كه‌مبكرێته‌وه‌ ئاسانتر ده‌توانرێت كار له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكرێت، چونكه‌ یاسا ده‌بێت پارێزه‌ری مافه‌كان بێت و جیاكاری ره‌گه‌زی تێدابێت، هه‌تا جیاكاری ره‌گه‌زی هه‌بێت یه‌كسانی نابێت و ئه‌و یه‌كسانیه‌ش نایه‌ته‌دی گه‌ر ژنا ن خۆیان یه‌كریزو یه‌ك هه‌ڵویست نه‌بن، هه‌میشه‌ ده‌یووت ئێوه‌ شه‌ر بۆ مافه‌كانتان بكه‌ن من پشتگیریتان لێ ده‌كه‌م، گرنگی به‌شداری ژنان له‌ناوه‌ندی بڕیار له‌لای به‌رێزیان ته‌نها بۆده‌سه‌ڵاتی یاسادان نه‌بوو به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی له‌لا گرنگ بوو، بۆیه‌ له‌كابینه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان هه‌تا كاتی نه‌خۆشكه‌وتنی مام ژنان ئاماده‌ییان هه‌بوو چ له‌عێراق چ له‌ هه‌رێم.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین مام له‌كاتی جێبه‌جێكردنی یاساو بریاره‌كانی تایبه‌ت به‌ژنان هه‌ر هاوكاربووه‌ كاتێك بڕیاره‌كانی (٦٢،٥٩) رێگری له‌جێبه‌جێكردنی كرا له‌لایه‌ن توێژێكه‌وه‌، مام حه‌كیمانه‌ كاری له‌سه‌ر دیالۆگ و گفتوگۆ كردو پاڵپشتی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان كرد وه‌ك خۆی، بڕیاره‌كان رۆڵیان هه‌بوو بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی ژنان و پاراستنی یه‌كسانی له‌یاساكاندا گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌ ٢٠٠٠ _ ٢٠٠٣ كه‌مترین توندتیژی فره‌ژنی و كوشتنی ژنان به‌ناوی شه‌ره‌فپارێزیه‌وه‌ هه‌بووه‌و مام به‌ڵێنێكی نه‌ده‌داو جێبه‌جێی نه‌كات و ئه‌وه‌ی خزمه‌تی به‌پرسی ژن كردبێت مام پشتیوان بووه‌.
جوانترین سیفه‌تی مام داكۆكیكردن و پشتیوانی ژن بووه‌ به‌بێ گوێدانه‌ لایه‌نی حزبی و ئایدیاو بیری حزبی، چونكه‌ ئه‌وه‌ی لای گرنگ بووه‌ پرسی ژن و به‌هێزی پێگه‌ی ژن بووه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP