مام هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی یه‌كسانی
مام هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی یه‌كسانی ‌ 10/10/2017
ئاشتی‌ عه‌بدوڵڵا

مام جه‌لال له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا له‌باره‌ی ژنانه‌وه‌ ده‌ڵێت: «یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م دروشمه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ژنان و گه‌نجانی كوردستان به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تی، به‌ره‌و وه‌زاره‌ت و حكومه‌ت، به‌ره‌و به‌شداری له‌په‌رله‌مان پێویسته‌ هه‌نگاوبنێن و پێویسته‌ یارمه‌تی بدرێن و ده‌ستیان بگیرێت، ئه‌م دروشمه‌ی یه‌كێتی بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزی زۆرو زه‌به‌ندی له‌بن نه‌هاتووی ژنانی كوردستانیش بخه‌ینه‌ پاڵ هێزو توانای براكانیان له‌پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی نه‌هاتووه‌دی و له‌پێناو چه‌سپاندنی ئامانجه‌كانی كه‌ تائێستا هاتوونه‌ته‌دی».
ئه‌م پشتیوانیه‌ی مام له‌زاده‌ی باوه‌ڕبوونێكی ته‌واوی ئه‌و سه‌ركرده‌ گه‌وره‌یه‌ی كوردبوو له‌بره‌ودان به‌ڕۆڵی ژنان و یه‌كسانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز، مام جه‌لال ته‌نها قسه‌كانی دروشم نه‌بوون، به‌ڵكو له‌واقعدا پراكتیزه‌ی ئه‌كرد به‌ره‌وپێش چوونی پرسی ژنان له‌و قۆناغه‌ی كه‌مام جه‌لال ببووه‌ هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشێكی یه‌كسانی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆزی ژنان هه‌بوو، به‌شداری پێكردنی ژنان له‌ناو حزبدا و پشتیوانیان بۆ بوونیان له‌سه‌ركردایه‌تی و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئۆرگانه‌ حزبیه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌ن كه‌ مام جه‌لال دروشمه‌كان و به‌ڵێنه‌كانی كه‌ به‌ژنانی ئه‌دا پراكتیزه‌ی ئه‌كردن.
گرنگە ئاماژەش بەوە بکەم لە کۆنگرەیەکدا ساڵی (١٩٥٥) لە پەکین کە بەسەرۆکایەتی هاوسەری (ماو تسی تۆنگ) مام وتارێکی بەناوی ژنانی کوردەوە خوێندەوە، هەموو ئەمانە ئاماژەیەکن بۆ ئەو پشتیوانیەی مام بۆ ژنان و بەرەوپێشچوونی پرسی ژنان.
 له‌م ژماره‌ تایبه‌ته‌ باس له‌ڕۆڵی مام كراوه‌ له‌م روه‌وه‌، ئه‌وه‌ی من ئه‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر لێره‌دا غیابی مام بووه‌ له‌گوڕه‌پانی سیاسیدا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ غیابی مامدا پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو له‌پرسه‌كانی ژناندا به‌دیده‌كرێت.
 له‌غیابی مامدا غیابی پشتوپه‌نایه‌كی گه‌وره‌ی ژنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌گه‌ر 10 ساڵی رابردوو وه‌ربگرین به‌نموونه‌ له‌گه‌ڵ ئێستادا ئه‌و جیاوازیه‌ به‌دی ئه‌كه‌ین، له‌ده‌ساڵی رابردوودا تا ئه‌و كاته‌ی مام له‌گۆڕه‌پانی سیاسی دووركه‌وته‌وه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی، له‌و ماوه‌یه‌دا جگه‌ له‌وه‌ی له‌ناو حزب و حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژنان حزوریان هه‌بوو مام دوو یاسای ده‌ركرد یاسای ژماره‌ 59 و 62 كه‌ بۆ رێگری بوو له‌فره‌ژنی و كوشتنی ژنان، ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌كی بچووك بوو له‌رۆڵی مام له‌پشتیوانی ژنان و باوه‌ڕی به‌یه‌كسانی، به‌ڵام له‌دوای غیابی مام كێشه‌كانی ژنان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ هه‌ڵكشانێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، مام جه‌لال-ێكی تر نه‌بووه‌و نه‌ئه‌بێت تا به‌و ئیسرارو باوه‌ڕه‌وه‌ بێته‌وه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ و ببێته‌وه‌ پاڵپشتی ژنان.
 له‌دوای كۆچی ئه‌و سه‌ركرده‌ یه‌كسانی و ئازادیخوازه‌، ژنان خۆیان ئه‌توانن به‌ئیراده‌و بیروباوه‌ڕه‌كانی مامه‌وه‌ بێنه‌وه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌و درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیان.
 كاتێك ئه‌ڵێین مام هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی یه‌كسانیخوازیه‌، ئه‌م چه‌مكه‌ راستیه‌كی مێژووییه‌، هه‌ر له‌هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێوه‌ ژنێك له‌ته‌نیشت مامه‌وه‌ به‌دیگاو تێڕوانینی خۆیه‌وه‌ به‌شداربوو له‌شۆڕشی نوێدا و ئه‌رشیفی ئه‌و شۆڕشه‌ی تۆماركرد، كه‌خاتوو هێرۆ هاوسه‌ری مام بوو، بێگومان پشتیوانیه‌كانی مام كاریگه‌ری هه‌بووه‌، له‌دوای راپه‌ڕینیش دیسان مام شۆرشێكیتری فیكری له‌رووی پشتیوانی ژنان و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان و كاركردن بۆ چه‌سپاندنیان دیوێكیتری ئه‌و شۆرشه‌یه‌.
 له‌كۆتایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ كاریگه‌ری و رۆڵی مام له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ته‌واوی كوردستان و عێراقیشدا جێده‌ست و پێگه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌ شۆڕشگێرو یه‌كسانیخوازه‌ دیاره‌، له‌رۆژانی پرسه‌كه‌ی مامدا، كۆمه‌ڵێ له‌ژنانی هاوڕێ و هه‌ڤاڵی رۆژئاوای كوردستان هاتنه‌ پرسه‌كه‌و پێیان وتم كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ر له‌ئێوه‌ نه‌ڕۆشتوه‌، به‌ڵكو هه‌مووان پرسه‌دارین و مام جه‌لال رابه‌ری هه‌مووان بووه‌.
 ماڵئاوا و ماڵت ئاوا هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆرشی یه‌كسانی .. ماڵت ئاوا له‌پای ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ت له‌ئێمه‌ی ژنان.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP