پرسەنامە و ماتەمینی بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال
پرسەنامە و ماتەمینی بۆ كۆچی دوايى سەرۆك مام جەلال ‌ 12/10/2017
پرسه‌‌و هاوخه‌می
به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر‌و ئه‌فسه‌ران‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ئاسایشی مه‌كته‌بی سیاسی ی‌.ن.ك پرسه‌‌و هاوخه‌می خۆمان ده‌رده‌برین بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ركرده‌‌و رابه‌ری زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌باتی كوردایه‌تی.
ماڵئاوایی كردنی سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێستا‌و داهاتویی میلله‌ته‌كه‌مان‌و ئه‌و قۆناغه‌ هه‌ستیارانه‌ی له‌ داهاتوودا دێنه‌ پێشه‌وه‌، هه‌موو كات‌و زه‌مانێك یه‌كێتی‌و كورد‌و عێراق پێویستیان به‌ حیكمه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌.
له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا جارێكی تر به‌ڵێن بۆ مامی گه‌وره‌مان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پێشمه‌رگه‌‌و پارێزه‌ری (ی‌.ن.ك) وه‌ ده‌سكه‌وته‌ به‌دیهاتووه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بین‌و هه‌روه‌ك پارێزه‌ری پاراستنی ریزه‌كانی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بین.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی م.س (ی‌.ن.ك)

‌****
له‌ پرسه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال دا
كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ دونیای رۆشنگه‌ریدا دروستكرد چونكه‌ جه‌نابیان هه‌م پێشمه‌رگه‌‌و هه‌م سه‌رۆك‌و هه‌م نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی‌و داكۆكی كارێكی سه‌رسه‌ختی ئازادی نووسه‌ران ‌و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بوو.
به‌ڕێزی پشتیوانی راسته‌وخۆی یه‌كێتییه‌كەمان بوو كه‌ ده‌كرێت ئه‌مه‌ وه‌ك پێشه‌نگی هه‌موو سه‌كرده‌‌و رابه‌ره‌ سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌یر بكرێت، مێژووی ژیانی ئه‌و زاته‌ گه‌واهی ده‌ری ئه‌م راستییه‌ن.
سه‌رۆك مام جه‌لال كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌و رۆشنبیریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خاوه‌ن هزری شۆڕشگێرانه‌‌و مرۆڤ دۆست بوو، ئێمه‌ی نووسه‌ران قه‌رزداری هزری ئازادیخوازنه‌ی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ین كه‌ هه‌میشه‌ نان‌و ئازادی بۆ نووسه‌ران فه‌راهه‌م كردبوو، له‌ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالی هه‌میشه‌ زیندوودا، پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌هه‌موو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان‌و رۆشنبیران‌و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.

ره‌وانی جه‌نابیان شاد
یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد-لقی سلێمانی

‌****
پرسه‌
به‌ناوی سه‌رجه‌م یاساناسانی شاری هه‌ولێر‌و په‌یمانگای به‌دواداچوون‌و توێژینه‌وه‌ی یاسایی دڵگرانین به‌ كۆچی دوای مامی گه‌وره‌مان به‌رێز مام جه‌لال، له‌ ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ركرده‌ مه‌زنه‌ گورزێكی گه‌وره‌ بوو به‌ر یاساناسان كه‌وت، چونكه‌ مام جه‌لال كه‌سێكی یاساناس‌و داكۆكی كار بوو له‌ مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان.
حاكم ره‌وه‌ند مه‌عصوم
سه‌رۆكی په‌یمانگای به‌دواداچون‌و تۆژینه‌وه‌ی یاسایی

‌****

به‌ڕێزان
هێرۆ خان‌و كاك بافڵ‌و قوباد
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی تاڵه‌بانی
به‌ داخ‌و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری ماندونه‌ناسی كوردایه‌تی‌ و سه‌ركرده‌ی هه‌میشه‌ زیندووی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانمان بیست، نه‌ك هه‌ر كۆستمان كه‌وت، زیانێكی زۆریش له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان كه‌وت. چونكه‌ باوه‌شی دڵسۆزی بۆ هه‌موومان كردبۆوه‌ به‌ناوی نه‌به‌ز‌و نازی نه‌وه‌ی كاكی كاكان‌و بنه‌ماڵه‌ی عومه‌ر ده‌بابه‌ی نه‌مر‌و هاوخه‌باتی مام جه‌لالی سه‌ركرده‌، پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان راده‌گه‌یەنین، به‌شداری ماته‌مینیتان ده‌كه‌ین، له‌خوای مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه‌ جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
كاكه‌ مه‌م بۆتانی 
له‌جیاتی بنه‌ماڵه‌ی عومه‌ر مسته‌فا 

‌****
پرسه‌نامه‌ی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ هۆڵه‌ندا
به‌ڕێزان: هێرۆ خان، كاك بافڵ، كاك قوباد
هه‌ڤاڵانی به‌ڕێزی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی
هه‌موو ئۆرگانه‌كان‌و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی
جه‌ماوه‌ری خه‌مباری كوردستان
كۆچی دوایی سه‌ركرده‌‌و رابه‌ری گه‌له‌كه‌مان‌و مامی گه‌وره‌مان(مام جه‌لال) خه‌مێكی گه‌وره‌ی خسته‌ نێو دڵی هه‌موومان له‌ ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان‌و كوردستانی گه‌وره‌ی تاساند.
مام جه‌لال كه‌ هه‌رده‌م پێشه‌نگی سه‌ركرده‌ تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان بووه‌، به‌هه‌موو قۆناغه‌كانی رزگاری نیشتمانی دا تێپه‌ڕیوه‌‌و ماندوونه‌ناسانه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی خه‌باتی كردووه‌، تا بیگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ئارامی‌و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ره‌واكانی.
جه‌نابی مام جه‌لال ته‌مه‌نێكی دوورودرێژی خه‌باتی به‌رده‌وام، وه‌ك پێشمه‌رگه‌‌و رابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان له‌ قه‌ندیله‌وه‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌‌و تا بووه‌ یه‌كه‌م كورد‌و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، له‌م پێناوه‌شدا بۆ پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتییانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق رۆڵی كاریزمایی خۆی بینی، تا وای لێهات به‌ كلیلی ئارامی‌و ئاشته‌وایی‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناو ئه‌م عێراقه‌ پڕ له‌ ململانێیه‌ ناسێندرا.
له‌هه‌مان كاتدا مامی رابه‌ر رۆڵی گه‌وره‌ی دیوه‌ بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌‌و جیهان كه‌ له‌به‌ر لێهاتوویی له‌م بواره‌دا گه‌یشته‌ پێگه‌ی (جێگری سەرۆكی سۆسیال ئینته‌رناشناڵ) كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی بوو بۆ خودی جه‌نابیان‌و بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی.
ئێمه‌ له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌‌و له‌ دواماڵئاوایی مامی رابه‌رماندا ئه‌و راستیه‌ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ هه‌ڵگرێكی دڵسۆزی په‌یامه‌ مێژووییه‌ نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كه‌ی‌و خوێندكاری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی جه‌نابیان له‌نێو فه‌رهه‌نگی به‌رخۆدانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌بین.
لێره‌وه‌، داوا له‌ یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین كه‌ بنه‌ماڵه‌ی مامی گه‌وره‌مان‌و  گه‌له‌كه‌مان به‌ دوور بگرێت له‌ كۆستی وه‌ها گه‌وره‌‌و جه‌رگبڕ.
له‌ كۆتاییدا له‌گه‌ڵ چه‌پكه‌گوڵی په‌یمان‌و وه‌فاداریمان بۆ گیان پاكی مام‌و سه‌ر گڵكۆ پیرۆزه‌كه‌ی رابه‌ری مێژووییان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌و رێگا پیرۆزه‌ی كوردستان‌و كوردایه‌تی، داواكارین كه‌ ئه‌م كۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ی گه‌له‌كه‌مان ببێته‌ هه‌وێنی یه‌كبوونی ئیراده‌ی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی‌و ناو ریزه‌كانی گه‌له‌كه‌شمان، تا به‌مه‌ش هه‌موومان گیانی پاكی مامی هه‌میشه‌ چاوگمان، بۆ هه‌میشه‌ شاد‌و ئاسوده‌ بكه‌ین.
ئۆرگانه‌كانی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان - له‌ هۆڵه‌ندا
‌****


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP