داهاتی ئاهەنگەكەیان بۆ كەس‌و كاری شەهیدان بوو
داهاتی ئاهەنگەكەیان بۆ كەس‌و كاری شەهیدان بوو ‌ 9/1/2017
لەمیانی ئەو چالاكییانەی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی 2017 بەڕێوەچوون، لەڕۆژانی رابردوودا بەسەرپەرشتی رێكخراوی هونەری بەهرەی گەشاوە لەهۆڵی ئۆسكار لەكۆیە شەوەئاهەنگێكی تایبەت بەڕێوەچوو.
لەو ئاهەنگەدا چەندین بڕگە پێشكەشكران لەوانەش بڕگەی گۆرانی‌و موزیك کە چەندین هونەرمەندی شارەكانی كوردستان بەشدارییان تێدا كردوو  بڕگەی شیعرو پەخشان‌و كێبڕكێ‌و نمایشی شانۆیش پێشكەشكران. ئەوەی زیاتریش وایكرد گرنگی بەو شەوە ئاهەنگە بدرێ، تەرخانکردنی داهاتی فرۆشتنی پسوڵەی ئاهەنگەكە بوو بۆ كەس‌وكاری شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش‌و ئەو وارسانەی كە لەسنووری قەزای كۆیە نیشتەجێن.
دێدەوانی یەعقوب


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP