شوان قەرەداغی دوو گۆرانی کلیپ دەکات
شوان قەرەداغی دوو گۆرانی کلیپ دەکات ‌ 9/1/2017
هونه‌رمه‌ند شوان قه‌ره‌داغی گۆرانییه‌كی نوێی كلیپ كردووه‌و به‌نیازه‌ یه‌كێكی تریش كلیپ بكات.
له‌وباره‌یه‌وه‌، هونه‌رمه‌ند شوان قه‌ره‌داغی  راگه‌یاندووە: له‌ ماوه‌ی رابردوودا ده‌ستمان كرد به‌ كلیپكردنی گۆرانییه‌كم به‌ ناوی سلێمانی. كه‌ له‌ هۆنراوه‌ی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دو ئاوازو وتنی خۆمه‌. هه‌روه‌ها به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌له‌پووری كورده‌و كۆمپانیای بابیلۆن به‌كاری كلیپه‌كه‌ هه‌ستاون.
وتیشی: گۆرانییه‌كه‌ باسی جوانی سروشتی سلێمانی ده‌كات، كه‌ له‌ ساڵی 2002 تۆمار كراوه‌و ساڵی 2016 كلیپی بۆ نوێكراوه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌مێكی تریشی وتی: چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستاش ده‌ستمان كرد به‌ تۆماركردنی به‌رهه‌مێكی نوێی گۆرانی به‌ناوی (هاته‌وه‌ یارم)، كه‌ له‌ ئاوازی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن كامكارو هونه‌رمه‌ند نزار زێوه‌یی موزیكی بۆ ئاماده‌ كردووه‌و به‌رهه‌می گرووپی موزیكی لوره‌و چاوه‌ڕێی سپۆنسه‌رین بۆ ئه‌وه‌ی كلیپی بكه‌ین.
لە PUKmedia-ەوە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7203
24/2/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ *لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كانی یاریگای زاخۆ، زاخۆش داوای لێبوردنی كرد *یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كرێن یان نا؟ 23/2/2017
‌ میسی بۆچی له‌ میسره‌؟ 23/2/2017
زانست
‌ هۆكاری خه‌وتنی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر ئاشكرا بوو 22/2/2017
‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ وه‌ستاندنی خوێنبه‌ربوونی مێشك 22/2/2017
‌ كونێكی ڕه‌ش له‌ گه‌له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ماندا خۆی شاردووه‌ته‌وه‌ 22/2/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP