بۆیە ئیمانم بە دەنگدان نییە
بۆیە ئیمانم بە دەنگدان نییە ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 9/1/2017
(1) مەسئولەكەمان سەیری زۆر خۆشە
من ئەڵێم نێرە، ئەڵێ‌ بیدۆشە
بە هیچ مەبدەئێك بڕوام نەماوە
كەچی پێم ئەڵێ‌ راكە، تێكۆشە
*****
(2) بەرچایی فەقیر چاو كولێرەیە
قەرار بەدەستیش ئەو بێ خێرەیە
ئەوان ئیسراحەت، هیچ خەمیان نییە
شەڕو بایكۆتیش هەر بۆ ئێرەیە
***** 
(3) خەیاڵی مەجنون زوڵفی لەیلایە
هی میلـلەت شەوی بێ كارەبایە
سەد جار ئێران‌و توران تەی بكەین
كلیلی بەختمان هەر لە بەغدایە
***** 
(4) ترافیك زەردو بەردەممان پیكاپ
ئەملا داعش‌و ئەولا پیاو خراپ
بۆیە ئیمانم بە دەنگدان نییە
یان حەنان دێنێ‌ یان دۆناڵد ترامپ
***** 
(5) خۆشترین خەبەر دەنگۆی مەعاشە
دەستی كورد ئەمڕۆ لەجێی مەقاشە
بۆیە دواڕۆژی گەورەو بچووكمان
یان بەحری ئیجە یاخود ئینعاشە


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP