وەرزێك لە هەكاری
وەرزێك لە هەكاری ‌ 10/1/2017
ئەم رۆمانە تاكە رۆمانی نووسەری تورك فەرید ئەدگۆیە كە لەبارەی كوردەوە نووسراوەو ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل وەریگێڕاەوە بۆ كوردی. ئەم رۆمانە كە گەشتێكە بۆ ناوچەی هەكاری و چیرۆكی بەسەرهاتی كوردە باسی مامۆستایەكی تورك دەكات لەناوچەی هەكاری لەناو كوردەكاندا، ئەو مامۆستا توركەی لەوەرزێكی ساردی زستاندا ڕوودەكاتە هەكاری و لێرەوە رۆمانەكە وێنەی ژیانی دواكەوتووی خەڵكی هەكاری نیشان ئەدات كە خەڵكی ئەو ناوچەیە چۆن و بەچ شێوەیەك دەژین، ژیان لەو ناوچەیە چەند سەختەو مرۆڤەكانی لەدۆخێكی خراپدا دەژین، هاوكات بەهۆی پەراوێزخستنییەوە خەڵكی هەكاری وەك خەڵكێكی دواكەوتوو دەژین. چیرۆكی سەختی ژیانی خەڵكانێكی كوردە كە فەرامۆشكراوەو پەراوێزخراون، ئەم رۆمانە لەساڵی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا كراوە بەفیلم‌و ئێستاش لەدووتویێ‌ 230 لاپەڕەدا ئەم رۆمانە وەرگێڕدراوە بۆ كوردی و لەبڵاوكراوەكانی دەزگای سەردەمەو ئارام عەلی دیزاینی بەرگی بۆ كردووە.

ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP