یەكەمین هەفتەی فیلمی نێونەتەوەیی فیلمی (سنەدژ) بەڕێوەچوو
یەكەمین هەفتەی فیلمی نێونەتەوەیی فیلمی (سنەدژ) بەڕێوەچوو ‌ 11/1/2017
لەڕۆژانی رابردوودا بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەهونەرمەندانی بواری فیلم‌و سینەمای كوردی لەكوردستانی رۆژهەڵات‌و بە بەشداریی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان‌و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری‌و هونەری گەرمیان‌و شاندێك لەهونەرمەندانی فیلمسازی كوردستانی باشوور (یەكەمین هەفتەی فیلمی نێونەتەوەیی فیلمی سنەدژ ) بەڕێوەچوو. لەم هەفتەی فیلمەدا كە لەشاری سنە بەڕێوەچوو چەندین فیلم كە بەرهەمی فیلمسازو سینەماكارانی كورد بوو نمایشكران‌و بڕوانامه‌ی به‌شداریی بەخشرایە ‌ده‌رهێنه‌ران‌و بڕوانامه‌ی رێزلینان بەخشرایە هونەرمەندانی کوردستانی باشوور.
لەڕێوڕەسمی بەڕێوەچوونی ئەم كۆبوونەوە هونەرییەدا ستار چەمەنی گوڵ (بەڕێوەبەری كۆمپانیای ستاك فیلم‌و بەڕێوەبەری هەفتە ‌فیلمی نێونەتەوەیی فیلمی سنەدژ) سوپاسی سەرجەم هونەرمەندان‌و ئەو بەرپرسانەی كرد كە هاوكارییان كردووە بۆ بەڕێوەچوونی ئەم هەفتەی فیلمە. هەروەها لە بەشێكی تری ڕێوڕەسمەكەدا بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی فەرهەنگ‌و ئیرشاد لەپارێزگای سنە باسی رەوتی گەشەی سینەمای ئێران‌و بەتایبەتی بەرەوپێشچوونی سینەمای كوردیدا كردو رایگەیاند كە بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ ساڵی فیلمی كوردستان بووە. جەختیشی كردەوە كە كوردستان ئەو پێگەیەی هەیە كە لە بواری فیلم، ئەدەبیات‌و سینەمادا بدرەوشێتەوە. راشیگەیاند كە پلانیان هەیە بۆ ساڵی نوێی هەتاوی یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی ڕێبخەن كە هەموو هونەرمەندە كوردەكانی جیهان بتوانن بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش بكەن. 
هەروەها بەڕێوەبەری گشتی بانكی سادراتی كوردستان وەك سپۆنسەری سەرەكی هەفتەی فیلمی سنەدژ رایگەیاند كە ئەوان وەك نوێنەری بانكی سادراتی ئێران لقی كوردستان بەردەوام دەبن لە پشتیوانی‌و هاوكاری بۆ گەشەپێدانی سینەما، هونەر، وەرزش‌و كەلتووری كوردستان‌و راشیگەیاند كە ئەوان شانازی دەكەن سپۆنسەری هەفتەی فیلمی سنەدژیان كردووە.
شایانی باسە ئەم هەفتەی فیلمە هەتا رۆژی 6 /1 / 2017 لەهۆڵی سینەما بەهمەنی سنە بەردەوامبوو.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP